ئافره‌ت نیوه‌ی كۆمه‌ڵ و ، كۆڵه‌گه سه‌ره‌كییه‌كه‌یه‌تی ، ئافره‌ت كارگه‌ی كه‌ڵه‌مێرد و په‌یمانگای پێگه‌یاندنی پاڵه‌وانانه ، له سه‌ر ده‌ستی ئافره‌ت سه‌ركرده و كاریزماكان په‌روه‌رده ده‌بن ، له دێرزه‌مانه‌وه ووتوویانه : له پشت هه‌ر پیاوێكی مه‌زن ئافره‌تێكی مه‌زنتر هه‌یه ، به ته‌ئكید وایه ئافره‌ت پاڵپشتی پیاوه له هه‌موو ده‌ستكه‌وت و داهێنان و شاكارهكانییدا ، كه‌واته ئافره‌ت له سه‌رووی وهسفكردنهوهیه و ، ناچێته ژێرباری ئه‌وه‌ی به ده‌ربڕین وێنای كه‌سایه‌تی و كهڕامهتهكهی بكرێت .
بۆیه هه‌ر ناهه‌وسه‌نگی و ناڕێكییه‌ك له پایه و كاره‌كه‌یدا ، به واتای ناهه‌وسه‌نگی و ناڕێكی بونیاد و دامه‌زراوه و پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵگایه ، وه گرنگترین دامه‌زراوه و پێكهاته‌ش له كۆمه‌ڵگه‌دا خێزانه ، خێزان ئه‌و كاكڵه و كرۆكهیهیه كه له‌وێدا مرۆڤ یه‌كه‌م زانیاری له سه‌ر ئاین و سروشت و ژیان و مرۆڤبوون فێرده‌بێت ، كه ئه‌و زانیارییه‌ش بناغه‌ی كه‌سایه‌تی و دیاریكردنی تایبه‌تمه‌ندیی و سیفاته‌كانی هه‌ر تاكێك ده‌گه‌یه‌نێت كه له سه‌ره‌تاوه له ناخییدا ده‌ڕوێن ، هه‌ر شتێكیش مرۆڤ له گچكهییدا له سه‌ری ڕاهات و له سایه‌یدا په‌روه‌رده‌بوو ئه‌سته‌مه له گه‌وره‌ییدا بیگۆڕێت .
ئافره‌ت بناغه‌ی دامه‌زراوه‌ی خێزانه ، ئافره‌ت هه‌ڵسوڕێنه‌ر و به‌ڕێوبه‌ری كاروباره‌كانییه‌تی ، چونكه ئافره‌ت ڕاسپێردراوه به هه‌ڵسان و هه‌نگاونان به‌ره‌و ئیداره‌دانی كاروباره ناوخۆییه‌كانی خێزان ، به پێچه‌وانه‌ی پیاو كه ڕاسپێردراوه به ئه‌ركه ده‌ره‌كییه‌كانی خێزان ، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش نا ، به‌ڵكه ئافره‌ت ڕۆڵی له هه‌موو لایه‌نێكی ژیاندا هه‌یه ( ڕۆشنبیری ، كۆمه‌ڵایه‌تی ، ئابووری ، ئیڕشاد ، ته‌بلیغ ، هتد .. ) ، سروشتی ئافره‌ت وایكردووه پایه‌كه‌ی هه‌ستیارتر بێت به به‌راورد له گه‌ڵ پیاودا ، بۆیه هه‌ر په‌ككه‌وتنێك له له ڕۆڵ و كاره‌كانییدا دروست ببێت به خراپ به سه‌ر خێزان و له‌وێشه‌وه به سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌دا ده‌شكێته‌وه ، هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌كی پیاو ده‌توانرێت چاك بكرێته‌وه به‌ڵام چاككردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی ژن ئاسان نییه .
له ساته‌وه‌ختێكدا ئه‌و بابه‌ته ده‌نووسم كه یادی ڕۆژی جیهانی ئافره‌ته ، ئه‌مه‌ش حه‌یفێكی گه‌وره‌یه بۆ مافه‌كه‌ی كه له ساڵێكدا یه‌ك ڕۆژی پێببه‌خشین ، به‌ڵام ئه‌و داهێنانه له شارستانییه‌تی خۆرئاوایه كه بۆ هه‌ر شتێكی گرنگ ڕۆژێك یان جه‌ژنێك له ته‌واوی ساڵێكدا داده‌نێت ، مه‌به‌ستیشی له‌مه بایه‌خپێدان و ڕێزلێنانه !!، له كاتێكدا به‌م كاره‌ی ئه‌وه‌نده‌ی سووكایه‌تی پێده‌كات ڕازاوه‌ی ناكات ، له‌م ڕۆژه‌دا ( كه ڕۆژی جیهانی ئافره‌ته ) خۆرئاوا ئاهه‌نگ به هۆی ئافره‌ت ده‌گێڕێت و له ئاست ده‌ستكه‌وته‌كانی له " ئازادی و یه‌كسانی " ده‌وه‌ستێت و ، مه‌به‌ستیشی له‌مه ڕزگاربوونی ئافره‌ته له چنگی پیاو و نه‌ریته‌كان كه له چه‌رخه‌كانی ناوه‌ڕاست و پێش شۆڕشی پیشه‌سازیدا حوكمی له سه‌ر ئافره‌ت ده‌كرد ، كه له‌و ده‌مانه‌دا تیۆری ناشیرینكردنی ئافره‌ت له بره‌و دابوو له سه‌ر ئه‌و بنچینه‌یه‌ی كه ئافره‌ت له ڕووی لێهاتووییه‌وه ناته‌واوه و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك جاریش پیس و كه‌م كه شایه‌نی ئه‌وه نییه بگاته پایه‌ی پیاو نه له به‌ها و پایه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ، وه نه له پاداشت و ده‌ستخۆشی لێ‌كردن له كارگه‌كاندا ، وه نه لێهاتوویی یاساییه‌وه !!!.. لێ مخابن ئه‌و ناشیرینییه‌یان به جیهانی ئیسلامییه‌وه لكاندووه و بێشه‌رمانه ده‌یكه‌نه موڵكی موسڵمانان و خۆیانی لێ بێبه‌ری ده‌كه‌ن ، به ڕاستی هه‌ڵوێستێكی پڕ پێكه‌نیناوییه !!!، ئه‌وه‌ی ئێستاش ده‌یبینین ده‌رباره‌ی داكۆكیكردن له مافه‌كانی ئافره‌تان ، درێژكردنه‌وه‌ی ڕه‌هه‌نده‌كانی هه‌مان سیناریۆ و گاڵته‌جاڕی خۆرئاوایه بۆ شكاندنی شكۆی ئافره‌ت به‌ڵام به شێوه و نمایشی جیاواز و سه‌رنجڕاكێش و فریوده‌رانه ، بۆیه له‌و سه‌رده‌مانه‌ی كه ئافره‌ت قوربانی یه‌كه‌می بێڕێزییه‌كانی خۆرئاوا بوو و تا به ئێستاشی ده‌گات ، داخوازی بۆ یه‌كسانی ژن و پیاو له هه‌موو شتێك‌دا هه‌بووه و له بره‌و دابووه ئه‌مه‌ش ته‌نها بۆ داپۆشینی ئه‌و ڕیسواییه ئابڕووبه‌ره ، بۆیه ئاساییه ببینین ئه‌و داخوازییه له هه‌موو كۆنگره و سیمیناره‌كانی تایبه‌ت به ئافره‌ت بوونی هه‌بێت و داوای گێڕانه‌وه‌ی تێكۆشان و ململانێكردنی پیاو له سه‌ر ده‌ستخستنه‌وه‌ی مافه‌كانی بۆ بكرێت ، له‌م ڕووه‌وه‌ش چه‌ندان ڕێكخراو و یه‌كێتی ئافره‌تان درووستبوون به مه‌به‌ستی وێناكردنێكی شایسته بۆ پایه‌ی ئافره‌ت ، ئا ئه‌وه‌یه دۆزی ئافره‌ت له خۆرئاوای ڕابردوو و ئێستا ، وا ئه‌مڕۆش به ڕوونی و به چاوی خۆمان ده‌بینین كه ئافره‌ت كه‌ره‌سته‌یه‌كی چه‌نده سوودبه‌خشه بۆ مه‌رامه گڵاوهكانییان ، وه چه‌ندیش زیانبه‌خش و ئابڕووبه‌ره بۆ خودی ئافره‌ته‌كه خۆی !!! ، سته‌مێكی بێ پاساوه كه ئۆباڵی چه‌وساندنه‌وه و چه‌ماندنه‌وه‌ی قامه‌ت و كه‌ڕامه‌تی ئافره‌ت بخرێته ئه‌ستۆی ئیسلام ، غه‌درێكی مه‌زنه چاوپۆشی له گرنگیدان و ڕێزلێنانی ئیسلام له ئافره‌ت به سووكایه‌تی حیساب بكرێت و ، سووكایه‌تی و ناشیرینكردنی خۆرئاوا بۆ ئافره‌ت به ڕێزلێنان و بایه‌خدان به پایه و كه‌سایه‌تی و كه‌ڕامه‌تی ئافره‌ت دابندرێت !!!، به ڕاستی هاوكێشه‌یه‌كی زاڵمانه‌یه و بێویژدانییه‌كی فیرعهونییانهیه كه كه‌سانێك هه‌میشه گره‌و له سه‌ر ئه‌و مه‌ته‌ڵه ئاشكرابووه ده‌كه‌ن و دۆڕانی خۆیان به‌و قسه و بانگه‌شه شكستخواردووه بڕازێننه‌وه ، جێی شكۆدارییه كه له سایه‌ی قورئان و فه‌رمووده‌وه ئافره‌تان هه‌موو ڕۆژێك به ڕۆژی خۆیان ده‌زانن و ، جێی شه‌رمه‌زاریشه ڕۆژێك له ته‌واوی ساڵدا بۆ ئافره‌ت ته‌رخان بكرێت ، جێی خۆیه‌تی ئه‌مڕۆ به ئافره‌تان بڵێین : خوشكان ، دایكان ، ئه‌وه ئیسلام نه‌بوو له ڕابردوو وایلێكردن ئهمڕۆشتان به كاریگه‌ری موماره‌سه و مه‌رامه بۆگه‌نه‌كانی ئه‌وساكه تاریك و پڕ كاره‌ساتباری بێت ، به‌ڵكه ئه‌وه خۆرئاوا بوو شیرازه‌ی ئێوه‌ی به به‌رزێتی و مه‌زنێتی ترازاند ، ئیسلام ئێوه‌ی له باوه‌شگرتووه تا بتانپارێزێت له ترازان له به‌های مرۆڤبوونتان ، ئا ئه‌وه‌شه خۆرئاوا كه دهتنكاته بوونه‌وه‌رێكی بێبه‌هاتر و ناسنامه‌ی مرۆڤبوونتان ده‌دڕێنێت ، بۆیه مه‌ردی خودا بن له ئامێزه سروشتییه‌كه‌ی ئیسلامه‌كه‌تان بحه‌سێنه‌وه چونكه دڵنیابن له وێڵبوونتان بۆ باق و بریقی خۆرئاوا ڕۆژانه سه‌دان جار و هه‌زاران جار دهڕهجێنهوه . |