قسه‌كردنی ئێمه له‌سه‌ر (كه‌رامات)، قسه‌كردن نییه له‌سه‌ر ئه‌سڵ و بناغه‌و شه‌رعی و ناشه‌رعیبوونی، ئه‌وه‌نده‌ی تیشك خستنه سه‌ر جۆر‌و چۆنیه‌تی كارلێكی مامۆستایانی ئاینییه له‌گه‌ڵ ئه‌م چه‌مكه‌و خوێندنه‌وه‌ی قووڵیانه بۆی، به‌تایبه‌تی له هێنانه‌وه‌ی نموونه‌ی كه‌له‌پووری نووسراوه‌كان له‌باره‌ی كه‌راماته‌وه، بۆیه گرنگه هۆكاری قسه له‌سه‌ركردنیان‌و هێنانه گۆڕێیان له‌ناو قسه‌و وتاری مامۆستایان به مه‌به‌ست بێ و دووربینانه‌و به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م بابه‌ته بكرێ. چونكه لای هه‌موومان ئاشكرایه تێپه‌ڕاندن(افراگ) له‌و بابه‌ته و هێنانه‌وه‌ی هه‌ندێ رووداو‌و به‌سه‌رهات كه (سه‌رچاوه‌ی درووستییان دیار نیه)، دوو حه‌ڕبان مامۆستای ئاینی و په‌یامه‌كه له‌سه‌ری قه‌رزار ده‌بێته‌وه، وه‌ك مامۆستای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: (جه‌نابی حه‌ق ته‌عریفی اولیاْ الله ی كرد بێ قه‌یدو شه‌رتی كه‌رامات و خه‌واریق و فه‌واریق- ولا تبدیل لكلماته – و مه‌علومیشه خاصه‌ته‌ن بۆ عوله‌مایان مه‌قصود له‌و ته‌عریفه چییه...له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش باسی اولیاْ الله و حیكایه‌تی اولیاْ الله بووه ژه‌هری هه‌لاهل، بۆ هه‌یكه‌لی ئیسلام، بۆ زیاده ئیتتیحادی موئمینین....له ئه‌سبابی ماددی ئیعتمادیان دا سه‌ر ئه‌ولیاو سه‌ر كه‌رامه‌ت، روویان له مادیات وه‌رگێڕا...)
له غه‌یری قورئان و فه‌رمووده، به‌شێكی كه‌له‌پووری زانایانی كۆن، ده‌شێ نیشانه‌ی پرسیاریان بخرێته سه‌ر‌و به‌و ئه‌ندازه‌ی كه به به‌ڵگه‌ی عه‌قڵی‌و نه‌قلی بیانتۆژینه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ بكه‌ین، چونكه جوینه‌وه‌و گوتنه‌وه‌ی هه‌موو كه‌له‌پووره‌كه به‌بێ هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ركردن و تێفكرین، ره‌نگه هه‌ڵه‌و په‌ڵه‌ی هه‌ندێ كه‌سی تێبكه‌وێ، كه دواجار ده‌بنه به‌ربه‌ست له گه‌یاندنی په‌یامه‌كه، له‌لایه‌كی تر ئه‌م هه‌ڵوه‌سته‌و رامانه نیشانه‌ی زۆر موتاڵاكردن‌و به‌رده‌وام بوون‌و دانه‌بڕانه له خوێندنه‌وه‌و دووباره خۆ بارگاوی كردنه به چێژی زانست و لایه‌نه رۆحی‌و به‌رجه‌سته‌كانی.
له مێژووی مه‌عریفه‌ی ئیسلامی‌دا، گه‌لێك به‌رهه‌م نووسراون، ئه‌و به‌رهه‌مانه له خڵت و خاری هێنانه‌وه‌ی هه‌ندێ چیرۆكی بێ بنه‌ما خاڵی نین، ده‌بێ مامۆستای ئایینی به هۆشییارییه‌وه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات و ئه‌وه‌نده‌ی به قازانجی ئاین‌و كۆمه‌ڵگاكه ته‌واو ده‌بێت، به‌و شێوه‌یه زیندوویان بكاته‌وه، نه‌ك تێكگیران دروست بێ و هێنده رۆحیانه‌و دوور له واقیع بیربكه‌ینه‌وه، كه ئاگامان له دونیای واقیعی شامی شه‌ریف نه‌مێنێ. ئه‌م ڕوانینه مانای ئه‌وه نییه كه له واقیعدا كه‌رامات نه‌بووه‌و نییه، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه هه‌بووه‌و له‌ناو خودی مامۆستایانیش كه‌سانی وا هه‌بوونه، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه له ئاستی خۆیان به‌رزتر لێیان نه‌ڕوانرێ، كه زه‌ڕ به بیروباوه‌ڕ (العقیده) بگه‌یه‌نێ. سه‌یره مامۆستایه‌ك به خۆی و باره زانسته‌كه‌یه‌وه له واقیعدا كه‌رامه‌ت بخاته پاڵ كه‌سێك كه ئه‌م كه‌سه له ساده‌ترین په‌رستشه‌كانیشدا به‌شدار نه‌بێ، لێره‌وه گرفته‌كه دروست ده‌بێ، چونكه به پێودانی هه‌ندێ گوته‌ی زانایانی پێشوو ئه‌م حوكمه ده‌رنابڕدرێ، یان وروژاندنی خودی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بۆ واقیعی ئه‌مڕۆ زه‌ڕڕه‌یه‌ك قازانج به گه‌یاندنی په‌یامه‌كه ناگه‌یه‌نێت، بۆیه باسكردنی ئه‌سڵی بابه‌ته‌كه جێَی خۆیه‌تی (به‌ڵام ته‌جاوز له حه‌ددو حدوود نه‌كا)..له‌و سۆنگه‌وه‌ش ئه‌و زانایانه‌ی واقیع بین بوونه هه‌میشه گرفتیان له شێوازی باسكردنه‌كه‌و له‌وه بووه كه هه‌موو ئاین له‌م مه‌سه‌له‌یه كورت نه‌كرێته‌وه، به‌تایبه‌تی زاتێكی وه‌ك (مه‌لای گه‌وره) جوان هه‌ستی به‌م حاله‌ته كردوه‌و فه‌رمویه‌تی:
(ئه‌مڕۆ ئێمه ئیحتیاجمان به كه‌راماتی (اختراعات) هه‌یه، اختراعاتێ فه‌وقی ئیختراعاتی ئه‌جانب، بۆ خاتری له‌ژێرده‌ستیی ده‌رچین و سه‌ركه‌وینه‌وه!!! نازانم بۆ اولیاْ الله ی ئێمه كه‌شفی ئه‌رزی (سممیان) كرد، بۆ كه‌شفی ئه‌مریكایان نه‌كرد؟ تا ئه‌و حورمه‌ت و ئیحترامه بۆ ببێ!!...... من كه ئه‌و قسانه ئه‌كه‌م مه‌عنای وا نییه كه اعتقادم به كه‌رامه‌ت نییه! من ئیمانم به كه‌رامه‌ت هه‌یه، ئه‌مما به ئه‌ندازه، بۆ خزمه‌تی دین! وه‌ك نیدای حه‌زره‌تی عومه‌ر بۆ (ساریه). وه هه‌م ئه‌ڵێم با (وه‌لی) ئه‌قسامی هه‌بێ، به‌ڵام ئه‌و وه‌زیفانه‌ی كه بۆیان مقرر ئه‌كه‌ن، خۆی نییه!! عه‌زیزانم تێبگه‌ن! تێبفكرن! به ئیشی بێ ئیستفاده‌و به قسه‌و قسه‌رۆكی نامه‌عقول، خۆتان مه‌شغول مه‌كه‌ن! تێكۆشن! بزانن كه ئه‌مڕۆ ده‌ردتان چییه؟ ده‌رمانی به چی ئه‌كرێ؟ ته‌ماشای صنعی به‌شه‌ر كه‌ن! چیان كرد؟ چی ئه‌كه‌ن؟ به‌چی به‌سه‌ر ئێمه‌دا غالب بوون؟....)) ته‌فسیری كوردی، به‌رگی چواره‌م، لا146-147
له كۆی قسان ده‌گه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه ده‌بێ هه‌موو شته‌كان له‌لایه‌ن مامۆستای ئاینییه‌وه به ته‌رازووی نه‌قلی‌و عه‌قلییه‌وه بپێورێن و زیاده‌ڕه‌وی و كه‌مته‌رخه‌می تێدا نه‌بێت و هه‌ڵوه‌سته بكرێ له‌سه‌ر هه‌ندێ له به‌رهه‌می كه‌له‌پووری زانایانی كۆن و ئه‌و چیرۆك و سه‌ربردانه‌ی كه ئه‌سڵێكی راسته‌قینه‌یان نییه، با زانایه‌كی گه‌وره‌ش نووسیبێتی، ماده‌م خزمه‌ت به په‌یامه‌كه ناكات، نه‌وروژێنرێن و نه‌خرێنه به‌ر باس، به‌و پێیه‌ی هه‌موو مرۆڤه‌كان شایانی هه‌ڵه‌و خڵت و خارن.
خۆزگه بۆ ئه‌و رۆژه‌ی هه‌موو مامۆستایه‌كی ئایینی (مه‌لای گه‌وره) ئاسا، راده‌ماو تێده‌فكری له به‌رهه‌می زانایان و زاتی ئه‌وه‌ی ده‌كرد هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر به‌رهه‌می پێش خۆی بكا‌و به موتاڵای زۆره‌وه هه‌مووی شه‌ن و كه‌و ده‌كرد‌و خڵت و خار‌و هه‌ڵه‌و په‌له‌ی دروستكراوی ده‌ستنیشان ده‌كرد و له تێگه‌یشتنی خۆی وه‌ده‌رێی ده‌نا!!!. به ئومێدی ئه‌و رۆژه!!!!!!
Hem992003@yahoo.com
Facebook:Hemn Omar Khoshnaw |