به‌مه‌به‌ستی پتر ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی تواناكانی مامۆستایانی ئایینی، مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان هه‌ڵده‌ستێت به كردنه‌وه‌ی چه‌ند خولێكی رۆشنبیری.
له یه‌كه‌م خولیدا یه‌كێتی زانایان به هه‌ماهه‌نگی رێكخراوی تواناسازی ئافره‌ت، مامۆستایان‌و وانه‌بێژه‌كان گفتوگۆ له‌سه‌ر چه‌ند تهوهرهێكی گرنگ ده‌كه‌ن، مامۆستا مه‌لا دڵشاد گه‌ڵاڵی سه‌رپه‌رشتیاری خوله‌كه به سایتی (زانایان)ی راگه‌یاند: سه‌ره‌تا مامۆستا مه‌لا عه‌بدولا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان به‌خێرهێنانی میوانه به‌ڕێزه‌كانی كرد‌و، هیوای خواست له كاره‌كانیان سه‌ركه‌وتووبن‌و، بتوانن سوود له‌و جۆره خولانه وه‌ربگرن.
ئینجا به‌ڕێز عه‌بدولڕه‌حمان سدیق تیشكی خسته سه‌ر چۆنیه‌تی هاتنی ناوی ئافرهتو، چه‌مكی مێینه‌و نێرینه‌و، هاوسه‌رێتی له قوڕئانی پیرۆز‌و، هه‌روه‌ها خودی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت)و خێزانه‌كانی (خوا لێیان رازی بێت)، پاشان باسی لهههندهێك وردهكاریو لێكدانه‌وه‌ی زانستیانه‌ی بۆ هه‌ندێك چه‌مكی كۆمه‌لایه‌تی كرد، كه به هه‌ڵه ته‌فسیر كراونه‌ته‌وه‌و، خراونه‌ته ناو بابه‌تی ئایینیه‌وه، وه‌ك مه‌سه‌له‌ی تهلاقو لێدانی ئافرهتو مه‌سه‌له‌ی كوفئی ئافرهتو پیاوو، مه‌سه‌له‌ی مه‌سئولیه‌تی قیوامهو چه‌ندین بابه‌تی دیكه، پاشان ده‌رگای پرسیار‌و گۆڕینه‌وه‌ی بۆچوونه‌كان كرایه‌وه‌و، به سه‌ركه‌وتوویی كۆتایی به باسه‌كه هات.
دواتر به‌ڕێز دكتۆر دلشاد مامۆستای كۆلێژی زانسته‌كان، له زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین، سه‌رنجی زانایانی ئاماده‌بووی خوله‌كه‌ی راكێشا، به تیشك خستنه سه‌ر باسی ژینگه‌و، گرنگی‌و رهههندهكانیو، ژینگه‌ی كوردستان بهتایبهتیو، رۆڵی مامۆستایانی ئاینی له به‌رز راگرتنی ئه‌م ئه‌ركه مرۆڤایه‌تیه‌ی نرخاند‌و، پاشان زه‌نگه مه‌ترسیداره‌كانی نه‌پاراستنی ژینگه‌و هۆكاره‌كانی خسته‌ڕوو، كه بووه مایه‌ی به‌رچاوڕوونی زیاتری به‌شداربووان‌و خۆشحاڵیانو، دواتر به پرسیار‌و وه‌ڵام بابه‌ته‌كه زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ندكراو، كۆتایی به رۆژی یه‌كه‌می خوله‌كه هات.
شایانی باسه مامۆستایانی به‌شدار بوو، زۆر خۆشحاڵبوون به خوله‌كه‌و، روونیان كرده‌وه، كه زۆر سوودیان لێێ وه‌رگرتووه، هیواشیان خواست به‌رده‌وام له كردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره خولانه.
|