Facebook mala ahmadi Qamishi
كاتێك بمانه‌وێ سه‌باره‌ت به‌ئافره‌ت بدوێین وبنوسین ئه‌وا مه‌به‌ست له دایك وخوشك وئهوقوتابخانهیهی كه‌پیاوان و ژنانی تێدا ده‌رده‌چن، باسی قوربانی دانی بێ سنوروسۆزو خۆشه‌ویستی جوانییه،جا له‌به‌رئه‌وه تاوانبارن ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕێزی ته‌واوی لێناگرن ومافی خۆی پێ ناده‌ن ته‌نها ساڵی دوو ڕۆژنهبێت كه‌ئه‌ویش (ڕۆژی دایك وڕۆژی ژنان،8ی مارس)كه‌چه‌ند ساتێ به شان وباڵیاندا ده‌ده‌ن وچهپكه گوڵیان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن وهیچی تر!ئه‌ڵێم بهوئافرهتانهی كه‌ئه‌یانه‌وێت ڕێزداربن وبه‌چاوی ڕێزه‌وه سه‌یر بكرێن له‌دونیا ودواڕۆژدا به‌چاوێكی ڕون و زانسته‌وه سه‌یری بنه‌ماو یاساكانی ئاینی ئیسلام بكه‌ن سه‌باره‌ت به‌ئافره‌تان له‌قورئان وفه‌رموده پیرۆزهكاندالهمێژوی هاوه‌ڵان وپێشیناندا چه‌نده ڕێز گیراوهله مافی ئافره‌تان ودهبینی خاوه‌نی چ پله‌وپایه یه‌كی به‌رزن كه‌به‌راورد ناكرێن له‌گه‌ڵ ئافره‌تانی ڕۆژئاوا وئه‌وروپادا كه‌چۆن به‌ناوی ئازادی وسهربهستییهوه ده‌چه‌وسێنرێنه‌وه وبازرگانیان پێوهدهكرێ! له‌ئیسلامدا ئافره‌ت وه‌ك پیاو ڕێزدارهوپێوهری ئه‌و ڕێزه‌ش له‌سه‌ربنه‌مای ڕه‌گه‌ز نییه به‌ڵكو له‌سه‌ر ئه‌ساسی ته‌قوا وله‌خوا ترسانهوهك خوای گه‌وره فه‌رمویه‌تی(ان اكرمكم عندالله اتقاكم..)ئیسلام وه‌ك هاوسه‌ری ژیان ئافره‌ت به لهتكی پیاوان سه‌یر ده‌كات پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وامان (د.خ) فه‌رمویه‌تی: (انماالنسا ْ شقائق الرجال) واته: ئافره‌تان لهتكی پیاوانن نیوه‌ی ژیانن وه‌ك چۆن سێوێك ئه‌گه‌ر بكه‌ی به‌دوو كه‌رته‌وه بهههریهكهیان ده‌گوترێ له‌تكه سێو‌و به‌هه‌ردو به‌شه‌كه سێوێكی ته‌واو پێك ده‌هێنن به‌هه‌مان شێوه‌یش ئافره‌تان و پیاوان به‌هه‌ردوكیان ژیانی ته‌واو دروست ده‌كه‌ن،ئاوا ئیسلام ماف و ڕێزی بۆداناون به‌ڵام ئافره‌تانی ڕۆژئاوا ته‌نانه‌ت بێبه‌شن له‌وه‌ی كه‌به‌ناوی باوكیانه‌وه له‌قه‌ڵه‌م بدرێن و بهڵكوبهناوی مێرده‌كانیانه‌وه بانگ ده‌كرێن كه ئه‌مه‌ش جۆرێكه له‌تیرۆری كه‌سێتی وناسنامه.وهكودایك خوای گه‌وره جوانترین ڕێزی بۆداناوه كه‌هیچ كه‌سێكی ترناتوانێ ئه‌و مافه‌ی بداتێ كه به‌هه‌شتی خستۆته ژێر پێی دایكه‌وه،نه‌ك ساڵی دوو ڕۆژ ڕێزی بگرێ ویادی بكاته‌وه!وه‌ك بانگ خوازانی ئازادی بانگه‌شه‌ی بۆده‌كه‌ن وته‌نها به‌دروشم و لافیته‌ی بریقه‌دار كاری بۆ ده‌كه‌ن كهبهوهش هیچ سودمه‌ند نابێ،ئه‌وه‌تا له ئیسلامداڕهزامهندی خوالهگهڵ ڕه‌زامه‌ندی دایكدایه بۆڕۆڵهكانیان:له‌فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ردا(r) هاتووه كه هه‌ركه‌سێ سێ كچی هه‌بن یان دوو كچ جوان به خێویان بكات وفێری ئه‌ده‌ب ودینیان بكات تا به‌شوێنی خۆیان ده‌گه‌یه‌نێت ئه‌وه پاداشته كه‌ی به‌هه‌شته!له‌گێڕانه‌وه‌ی تردادهڵێ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ریه‌ك كچیش:ته‌نانه‌ت ئیسلام ڕێزی له‌ئافره‌ت ناوهلهو كاته‌ی كهكچۆڵهو منداڵیشه به‌وه‌ی كهزینده به‌چاڵ كردنی حه‌رام كرد وه‌ك خوای گه‌وره فه‌رمویه‌تی (واذا المؤودة سئلت بأي ذنب قتلت)(التكوير8-9) وهكوخێزانیش ژنی له‌بیر نه‌كردووه وفه‌رمانی داوه به‌خۆش ویستنی وچاودێری وئامۆژگاری وبه‌خێو كردنی له‌لایه‌ن مێرده‌وه..،نه‌ك ئیشی ده‌ره‌وه وماڵهوهشی پێ بكه‌ی،به‌ناوی یه‌كسانییه‌وه كاری پیاوانیشی پێ ئه‌نجام بده‌ی له‌گه‌ڵ كاری سروشتی خۆی كه دایكایه‌تی وماڵدارییه ...،ئایا ئافره‌تان هه‌ستیان به‌وه كردووهكهئهوان وه‌ك دایك وخێزان ئامادهكاروبهخێوكهری نه‌وه‌كانی داهاتون له‌ئیسلامدا ئافره‌ت مرۆڤه‌و نابێ بازرگانی به‌جه‌سته‌یه‌وه بكرێت و بكرێته كاڵای بازرگانی و ئیعلامی له‌سه‌ر ڕۆژنامه‌و ته‌له‌فیزیۆن وبه‌رگی تایت وسابون وعهلاگهی ده‌ست به‌ڕوتی نیشان بدرێن وبكرێنه ئه‌داتی سێكسی ونێچیری مرۆڤه دڵ نه‌خۆشه‌كان! كه‌ئه‌مانه له‌ڕاستیدا چه‌وساندنه‌وه‌ی ئافره‌تانه‌و تیرۆری كه‌سایه‌تییه،چون ڕێزومافی ئافره‌ت به‌سوكایه‌تی پێكردنی به‌رجه‌سته نابێ،به‌ڵكو ئه‌و ماف وڕێزهلهڕێگهی په‌روه‌رده‌وفێركردن وپابه‌ندی به ڕه‌وشته جوانه‌كان دابین ده‌بێ،ده‌مانه‌وێت ڕزگار بێت له كۆت وزنجیری نه‌فامی و نه‌زانی و دواكه‌وتن، نه‌ك ئازابێ بۆ ژیانی ئاژه‌ڵی و بێ ڕێزی و ئابڕوتكان! ده‌مانه‌وێ له سه‌رجه‌م بواره‌كانی ژیاندا ڕۆڵی شیاو و گونجاوی خۆیان ببینن، .
*****************************************
مافـی ئافره‌ت له‌ئیسلامدا
یه‌كێكی ترلهقسهوباسهكانی سه‌رده‌می نه‌یارانی ئیسلام گوایهئیسلام مافی ئافره‌تی نه‌داوه،بۆیه له‌ڕێگه‌ی فریودان وبه‌كارهێنانی ئافره‌تانه‌وه گه‌نجه‌كان مان سه‌رگه‌ردان ده‌كه‌ن،گوایه ئافره‌تان له‌ئیسلامدا چه‌وساوه‌ن و ئه‌وان خه‌م خۆریانن!به‌پێویستم زانی به‌كورتی ئاماژه بۆمافی ئافره‌تان بكه‌م له‌ئیسلامدا، بۆئه‌وه‌ی به‌راوردێ بكه‌ی له‌نێوان ژیانی ئافره‌تانی خۆرئاوا‌و ژیانی ئافره‌تان له ناوموسوڵماناندا،وه‌بزانی كه سه‌ربه‌ستی وئازادی ڕاستهقینهلهكام لایه؟ به‌رنامه‌كه‌ی خوا ئافره‌ت وپیاوی به‌یه‌كسانی داناوه له‌بنچینه‌ی دروست بوون و به‌های مرۆڤانه،هه‌ردوولا ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر یه‌ك بنه‌ڕه‌ت ،وه‌كو ده‌فه‌رموێت (الذي خَلقكم مِن نَفسٍ واحِدة ..) وهلهپاداشتی ڕۆژی دواییدا وهكویهكن وهیچ جیاوازییه‌كیان نییه وه‌ك ده‌فه‌رموێت (اني لا اضيع عمل عامل منكم من ذكر او انثي) وه‌له به‌رانبه‌ر ئه‌ركدا مافیشیان بۆ دیاری كراوه (ولهن مثل الذي عليهن بالمعروف)(البقرة 228) له‌ڕاستیدا ڕێزومافی ئافره‌تان ته‌نها له‌دینی خودادا دابین كراوه،به‌ڵام چی ده‌ڵێی لهبهرانبهرئیسلامێكی بێ حوكم وده‌وڵه‌ت! ئافره‌ت له ئیسلامدا وه‌كو دایك زۆر گه‌وره‌یه ئه‌گه‌ر دایكمان لێمان ڕازی نه‌بێ خواش ڕازی نابێ!وه‌كو خێزان هاوسه‌رو هاوڕێی ژیانه،وه‌كو خوشك ڕێزی خۆی لێ ده‌گیرێ،كه‌سێ ڕێز له‌ئافره‌تان نه‌گرێ به‌گێل ونه‌فام داده‌نرێ وه‌ك پێغه‌مبه‌ر مان (د.خ)فه‌رمویه‌تی (ما اكرم النساءالا كريم ومااهانهن الالئيم) (مسلم) واته:ئه‌وه‌ی ڕێزیان ده‌گرێ چاك و به‌ڕێزه،وهگێل ونهفامهكانن ڕێزیان ناگرن وبهكهمیان ده‌زانن،له‌به‌ر ئه‌وه‌یه ناحه‌زانی ئیسلام به‌ناوی ڕێزهوهبێ ڕێزیان ده‌كه‌ن،به‌ناوی ئازادییه‌وه ئازاریان ده‌ده‌ن بۆتێركردنی ئاره‌زووه‌كانی خۆیان ڕوتیان ده‌كه‌نه‌وه،ده‌یان به‌نه ڕیزی ئاژه‌ڵان،چونكه یه‌كێ له‌به‌ها مرۆڤایه‌تی یه‌كان كهجیامان ده‌كاته‌وه له‌ئاژه‌ڵ به‌رگ ولیباسه،ئیسلام زۆرگرنگی ده‌دات بهپارستنی كه‌سایه‌تی ئافره‌ت،به‌وه‌ی كه‌تێكه‌ڵی پیاوانی بێگانه نه‌بن و خۆیان داپۆشن،وه‌كو ماڵێكی به‌نرخ پێویسته بپارێزرێن ،چونكه چاكی وپاكی كۆمه‌ڵگا به‌ستراوه به‌چاكی وپاكی ئافرهتهكانیهوه،گهرئهوان ڕۆشنبیر بن له خواترس بن،ئهواكاریگهری زۆری ده‌بێت بۆسهرئهوكۆمهڵگهیه،بۆیه ناحه‌زانی دینه‌كه‌مان كاتێ ده‌بینن ژنان ده‌چنه مزگه‌وت یان بۆكۆڕو سیمیناری ئیسلامی كێچ دهكهوێتهكهوڵیان،چونكه ئه‌گه‌رئافره‌ت له‌دینه‌كه ی تێبگات پێ بگات خێر بۆ ئه‌وان ناده‌نه‌وه ودروشمهكانیان دهبنهبڵقی سه‌رئاو،زانایه‌ك ده‌ڵێ : ئهگهرپیاوان سه‌یاره وته‌یاره وموشهك وتهكنهلۆژیابهرههم بهێنن،به‌ڵام ئافره‌تان مرۆڤ دروست ده‌كه‌ن، چونكه یه‌كه‌م قوتابخانه كه مرۆڤی تێدا په‌روه‌رده ده‌بێ باوه‌شی دایكه، ته‌نانه‌ت پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان (د.خ) له‌دوا ساته‌كانی ژیانی پیرۆزیداولهكۆتا وتاریدا فه‌رموی:(استوصوا بالنساءِ خَيرا) واته:ئامۆژگاریم ئه‌وه‌یه‌كه له‌گه‌ڵ ئافره‌تان باش بن وقسه‌ی خێریان بۆبكه‌ن،سه‌رنج بده چه‌نده له‌خه‌م ئافره‌تانی ئوممه‌ته‌كه‌ی بووه، تادوربن له ئاگری دنیاودوا ڕۆژ،ئێوه‌ش دایكان وخوشكانی به‌ڕێز مادام خۆتان به موسوڵمان ده‌زانن گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانه‌كانی شه‌رع بن،بۆ ئه‌وه‌ی ڕێزداربن وحه‌یا وئابڕوتان پارێزراو بێت ، شوێن كه‌وته‌ی پێشینانی خۆتان بن وه‌ك عائیشه و فاتمه‌و خه‌نسا، نه‌ك مۆدێلی حه‌رام و هه‌واو ئاره‌زوی نابه‌جێ.... |