مه‌لا ره‌سول سیتكانی : راگه‌یاندنی لق
رۆژی پێنج شه‌ممه 3/2/2011به سه‌رپه‌رشتی به‌رپرسی ناوچه بهرێزمهلا بایز فه‌قیانی شاندێكی ناوچه‌ی رواندزی یه‌كێتی زانایان، كه پێكهاتبوون لهكارگێرو ئه‌ندامانی ناوچه سه‌ردانی به‌رێز سیروان سیرینی قایمقامی قه‌زای رواندزیان كرد.
له دانیشتنێكدا شاندی ناوچه‌كه وێرای خۆشحاڵیان بۆ ئه‌و پێشوازیه گه‌رمه‌ی له‌لایه‌ن قایمقامه‌وه لێیان كرا، سوپاسگوزاری خۆیان وه‌ك ناوچه‌ی زانایانی رواندز ئاراسته‌ی قایمقام كرد سه‌باره‌ت به‌و رۆله كاریگه‌ریه‌ی هه‌یه‌تی له‌مه‌ڕ كاروباری زانایان له‌ناوچه‌كه‌و، ده‌ستخۆشیان لێ‌كرد سه‌باره‌ت بهِ په‌رۆشی وهاوكاری به‌رێزیان له زانایانی ناوچه‌كه.
هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به نوسراوێكی ره‌سمی سوپاسنامهكیان ئاراسته‌ی جه‌نابی قایمقام كرد، كه تیایدا رۆل ودلسۆزی به‌رێزیان بۆمامۆستایانی ئاینی ده‌رخستوه .
له به‌رامبه‌ریشدا ناوبراو ستایشی پێگهورۆلی زانایانی سنوره‌كه‌ی بهرزنرخاندو به‌بایه‌خه‌وه كاروچالاكیه‌كانی ههلسهنگاندنو، هه‌روه‌ها خۆشحاڵ بوو به‌و سه‌ردانه‌ی ناوچه‌ی رواندزی زانایان وهاوكاری وپالپشتی خۆی بۆ دوپاتكرنهوهو، به‌لێنی ههرپشتگیری وپێویستیهكی بۆ زانایانی سنوره‌كه دوباره‌كرده‌وه‌و،هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆخواستن
|