لقی سۆران خۆشحالی خۆی ده‌رده‌بڕێ به‌بڕیارێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

مه‌لا ره‌سول سیتكانی : راگه‌یاندنی لق
له‌هه‌نگاوێكی تازه‌ی خزمه‌تگوزاتی حكومه‌تدا، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێم بریاریدا: به‌ سه‌ربه‌خۆبوونی ئیداره‌ی چه‌ند قه‌زایه‌ك له‌كوردستاندا، له‌وانه‌ش قه‌زای سۆران، كه‌ڕوبه‌رێكی فراوانی هه‌یه‌و، ژماره‌ی دانیشتوانی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردوه‌.

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان، سوپاسی ئه‌و بڕیاره‌ی حكومه‌ت ده‌كات وخۆشحالانه‌ پێشوازی له‌ بریاره‌كه‌ ده‌كات كه‌ له‌به‌رژه‌وندی هاوڵاتیانی سنوره‌كه‌دایه‌.