ناوچه‌ی ڕانیه‌ی یه‌كێتی زانایان له‌ چه‌ند ئاشته‌وایێكدا

راگه‌یاندنی لق:
له‌ڕۆژی 1/12/2010 ناوچه‌كه‌مان ئاشته‌وایی له‌ نێوان دوو بنه‌ماڵه‌دا كرد، به‌ناوی عه‌بدولمته‌لیب له‌شارۆچكه‌ی چوارقوڕنه‌و، محه‌مه‌د ئه‌سعه‌د له‌گوندی سۆره‌بنه‌، خۆشبه‌ختانه‌ كۆتایی به‌كێشه‌كه‌ هات.

له‌به‌رواری 15/12/2010 ناوچه‌كه‌مان ئاشته‌وایی له‌ نێوان دوو هاوڵاتی به‌ناوی ئه‌حمه‌د مسته‌فا مه‌نده‌ مه‌ره‌‌و، عه‌بدوڵڵا نه‌بی كرد، به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ لقی به‌ڕێزمان، خۆشبه‌ختانه‌ كۆتایی به‌ كێشه‌كه‌ هات.

له‌ڕۆژی 23/1/2010 ناوچه‌كه‌مان هه‌ستا به‌ ئاشته‌وایی كێشه‌ی هاوڵاتیان له‌گوندی مێدیره‌، كه‌ له‌نێوان هه‌ریه‌ك له‌ عومه‌ر حه‌سه‌ن‌و، ئیسماعیل حه‌سه‌ن له‌سه‌ر ڕیگاو ئه‌رز روویدابوو، خۆشبه‌ختانه‌ كۆتایی به‌كێشه‌كه‌ هات.