بێگومان رۆژنامه‌وانی په‌یامێكه تیایدا به‌رنامه‌ی كار په‌یوه‌سته به فه‌لسه‌فه‌یه‌كی دیاریكراوی دیراسه‌كراو و نوسراو، و كه ته‌واوكاری ئه‌ویتر ده‌بێ به هۆی بیروڕا به بیروڕا و هزر به هزر و، به‌ڵگه به به‌ڵگه‌وه و گه‌لێ شت و لایه‌نی په‌نهان و نادیار و نه‌ناسراو بۆ خوێنه‌ر ئاشكرا ئه‌كات به‌رامبه‌ر به فه‌لسه‌فه‌ی ماتریالیزمی مێژوویی به په‌یامی زیندوو و نه‌مری ئیسلام رائه‌وه‌ستێ.
چونكه بانگهێشتی راست و دروست رێگای چونه ناو دڵان په‌ی پێ نابات ته‌نها مه‌گه‌ر به‌شێوازێك كه توانای هه‌ڵگرتنی په‌یامه‌كه‌ی خۆی هه‌بێ بۆ ناو ناخ و هه‌ناو تابگاته ته‌نكایی دڵ و كارده‌كا بۆ گۆڕینی تێگه‌یشتنی خوێنه‌ر به‌ره‌و چاكه‌خوازی و باڵابوون . ئاشكرایه نه‌ته‌وه‌ی ئیسلام پێشه‌نگ بوو ئه‌وكات كه قورئانی پیرۆز ده‌ستووری بوو،و رێگای بوو چرای رۆشنكه‌ره‌وه‌ی بوو، به‌هۆیه‌وه رۆژنامه‌وانیه‌كه‌ی و ئێزگه‌كه‌ی و ته‌وه‌ری بزاوته‌كه‌ی پێك ده‌هێنێت و پێی ده‌دوێنێت و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ئاشتی دهكاو ده‌جه‌نگێ و په‌یوه‌ندی دهكاتو به‌ڵام راستگۆیی تاجی سهریهتیوچرای رۆشنكهرهوهیهتی له په‌یوه‌ندی و پێكگهیشتنیدا له‌گه‌ڵ خوێنه‌ر و بۆ ره‌تدانه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی سنگیان پڕ ڕق و كینه‌یه به‌رامبه‌ر به ئیسلام و موسڵمانان، كه دوایینیان فیڵدرز ی راستڕه‌وی هۆڵه‌ندی كه مه‌غۆل ئاسا رق و كینه‌ی به‌رامبه‌ر به موسڵمانان و ئیسلام ده‌ربڕی ،و ئه‌م په‌لامارانه توندتر ئه‌بنه‌وه له ئاینده‌دا له دژی موسڵمانان چونكه له‌م دواییه‌دا یه‌كێك له دادگاكانی هۆڵه‌نده حوكمی بێتاوانی ئه‌وی دا دوای ئه‌وه‌ی به تۆمه‌تی ده‌مارگیری و هاندانی دژبه موسڵمانان تۆمه‌تبار كرا بوو.
لێره‌دا ده‌پرسم ئاخۆ ڕۆژنامه‌وانی ئیسلامی له كوێی ئه‌م بێسه‌روبه‌رییه بێ سنوره‌دا وه‌ستاوه؟ و چی كردوه بۆ تێكشكاندنی بێباوه‌ڕی، به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی گومانه‌كان، و چه‌سپاندنی باوه‌ڕ و ئیمان؟ رۆژنامهوانییهك ههوڵوكارهكانی خۆی ڕیكده‌خات و هه‌ماهه‌نگی و هاریكاری ده‌كات بۆ گه‌یاندنی په‌یامی خۆی لهساتهوهختێكا كه به‌ربه‌سته جیاكه‌ره‌وه‌كان نه‌مان و دووراییهكان له یه‌كتر نزیك بوونه‌ته‌وه و وای لێ هاتووه په‌یوه‌ندیكاری و یه‌كترناسینی ئاڵوێركراو له نێوان نه‌ته‌وه و گه‌لانی شارشتانیدا شتێكه زۆرجار پشت به رۆژنامه‌وانی ده‌به‌ستێت .گه‌وره بچوك ئاگاداره له‌وه‌ی كه زمانی قورئانی پیرۆز‌و لۆژیكه‌كه‌ی ته‌زكیه‌ی ههستو سۆزی مرۆیی ده‌كا به‌ئاراسته‌ی كتێبه‌كه‌ی و ئاینه‌كه‌ی و په‌یوه‌ستی ده‌كات به خوا‌و به خواپهرستیهكانیهوهو، هه‌روه‌ها به شێوه‌یه‌كی ئه‌ڵقه‌یی مه‌حكه‌م به مرۆڤایه‌تیه‌وه ده‌یبه‌ستێته‌وه له‌میانی (وجعلناكم شعوبا وقبائل لتعارفوا) .
پێویسته رۆژنامه‌وانی ئیسلامی ویژدان و راستگۆیی نه‌ته‌وه‌ی ئیسلامی بێ كه قورئانی پیرۆز هانمان ئه‌دا له‌و باره‌وه، ده‌بێ رۆژانه به‌دوای هه‌واڵی موسڵماناندا به‌دواداچون بكات، و ئه‌و ته‌له‌فزیۆنه بینراوه هه‌ڵده‌ستێ به هۆشیاركردنه‌وه‌یان و ئیزگهش ده‌نگی ده‌گاته دوورترین گوند تا ئه‌وه‌ی له ده‌وروبه‌ریان و له هه‌موو وڵاتانی جیهان دێته‌ڕوودان پێیان رابگه‌یه‌نێت. و ئه‌وجا به‌دوای كاروباریاندا بچێت و لێكۆڵینه‌وه و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی خێرای بۆ بكات له‌كاتی خۆیدا، و ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ك كارێكی ناهه‌موار وناڕێك بێتهڕودان و ئاشكرای بكات و له‌ئاكامه خراپه‌كانی ئاگاداریان بكاته‌وه. رۆژنامه‌وانی به‌گشتی له‌م دواییانه‌دا به شێوه‌یه‌كی هه‌ستپێكراو پێشكه‌وتنی به‌خۆیه‌وه بینی تا وای لێهات هه‌واڵه‌كه بێته دیاربوون له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌كانی ڕۆژنامه‌كان له‌گه‌ڵ ده‌رچونیدا. و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن كێبه‌ركێ بكه‌ن بۆ بڵاوكردنه‌وه و خێرا گه‌یاندنی ئه‌و هه‌واڵه به خوێنه‌ر،
ئه‌ی بۆچی رۆژنامه‌وانی ئیسلامی ئه‌و هه‌نگاوه خێرا و فراوانه هه‌ڵناگرێ و ئه‌و زه‌یف و ناڕاستیه كه له گۆڕێیه پوچه‌ڵ بكاته‌وه به هۆی راستیه‌كان و زانیاری و ئاماره‌كانه‌وه كهبڵاویان ده‌كاته‌وه بۆ خزمه‌تی ئیسلام و موسڵمانان و سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی. ئایا كوا ئه‌و رۆژنامه‌وانیه ئیسلامیه كه چاودێری دۆخی ناوخۆیی موسڵمانان له هه‌موو شوێنێكا و ده‌یخاته‌روو بۆ به‌رده‌م رای گشتی جیهانی تا ئاگاداربێ له‌و نههامهتیو موعاناته‌ی موسڵمانانی گیرۆده كردوه به‌هۆی ئه‌و ئه‌حكام و بڕیاره مه‌به‌ستدارانه و ئه‌و شاڵاوه كینهدارو پیسه‌ی كه ده‌كرێته سه‌ر موسڵمانان و ئاینه بیگهردهكهیان، كوا ئه‌و وتار و هه‌واڵانه‌ی كه زه‌یف و نادروستی وبۆگه‌نی شاڵاوبهران بۆ سه‌ر ئیسلام پوچه‌ڵ ده‌كاته‌وه؟ نیگه‌رانی ئه‌وه‌م كه‌ڕه‌نگه دواكه‌وتوویی رۆژنامه‌وانی ئیسلامی ئاوهژووكاری دواكه‌وتویی موسڵمانان بێ له بواره‌كانی تردا. راسته چه‌ندین رۆژنامه‌ی ئیسلامی له گۆڕێدان و قسه‌ده‌كه‌ن و باس ده‌كه‌ن و ده‌گوازنه‌وه ...
ئه‌وه‌ش كارێكی باش و پێزانراوه ئینشائه‌ڵا پاداشتی ده‌بێ لای خوا .به‌ڵام ئێمه رۆژنامهوانیهكمان ده‌وێ به هه‌موو زمانێ قسه‌بكات و هه‌موو شوێنێ بته‌نێته‌وه‌و پڕبكاته‌وه و شانبه‌شانی خۆی لێكۆلینه‌وه و وێنه وبهسهركردنهوه هه‌بێت بۆ ریسواكردنی رۆژئاوا‌و رۆژهه‌لات له‌ناو ماڵی خۆیاندا و داكۆكی بكات له ئاینی ئیسلام و خهڵكهكهیو هاوكاتیش هه‌موو دۆخه خراپه‌كانی كه‌موسڵمانان گیرۆده‌ی بوون بداته به‌ر ئیرادو ڕه‌خنه لێگرتنه‌وه. ده‌با ڕاگه‌یاندن باڵاكردنهوهبێ بۆ مرۆڤ و پردێكی په‌یوه‌ندی و گفتوگۆ‌و نزیك بوونه‌وه بێ له‌ویتر.و كاربكات بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی ڕۆڵه‌كانی ئیسلام بۆ پێویست بوونی نزیك بوونه‌وه له‌ویتر و گوێگرتن له بۆچونی به‌بێ بێزاربوون و رق و كینه پیشاندان به‌رامبه‌ری،
تا رۆڵه‌كانمان له‌وڵاتی ئیسلام‌و نائیسلامدا راستی لێبورده‌یی ئیسلام بزانن، و ئینجا رۆژنامه‌وانی ئیسلامی هه‌وڵی پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و درۆ‌و بوختانانه بداته‌وه كه ئه‌و دڵوده‌روون نه‌خۆشانه له دژی ئیسلام بره‌وی پێده‌ده‌ن. ده‌با قه‌ڵه‌م مافی ئیسلام و موسڵمانان بێنێته‌دی به‌هۆی سه‌ربه‌خۆبوونی راگه‌یاندنه‌وه كه دوور بێت له كاریگه‌ری داموده‌زگه په‌یوه‌سته‌كان بهدهسهلاتهوه و ده‌با بانگهێشتیش بكات بۆ ئه‌وه‌ی ئایین داوای ده‌كات به‌دوورگرتنی له ده‌سه‌ڵات و حه‌ز و ئاره‌زووه‌كانی ئه‌وانه‌ی ئه‌جندای تایبه‌تیان هه‌یه و هه‌روه‌ها راگه‌یاندن با له خزمه‌تی حهقو راستیدا بێت‌و با قه‌ڵه‌میش رۆڵی نه‌ته‌وه بگێڕێت له زیره‌كی و به‌هره‌و توانا.. |