لقی رانیه‌ی يه كێتی زانایان به‌ جیا به‌شداری له‌ سمینارێك‌و كۆبووه‌نه‌ویه‌كدا ده‌كات

راگه‌یاندنی لق:
له‌ به‌رواری 30/1/2011 كاتژمێر (2)ی دوای نیوه‌ڕۆ شاندێكی لقی رانیه‌ به‌شداری كرد له‌ سیمینارێك كه‌ له‌ هۆڵی (5) ی ئازار
ساز كرابوو، بۆ چه‌ند په‌رله‌مانتارێك كه‌ له‌سه‌ر ئۆپۆزسیۆن قسه‌و باس كرا .


له‌ به‌رواری 31/1/2011 كاتژمێر (10)ی سه‌ر له‌ به‌یانی شاندێكی لق به‌ سه‌رۆكایه‌تی به‌رپرسی لق به‌شداری كرد له‌كۆبونه‌وه‌یه‌ك كه‌ ساز كرابوو بۆ باس كردن له‌سه‌ر توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان، تیایدا لێپرسراوی لق به‌ درێژی باسی له‌و مافانه‌ كرد كه‌ خوای گه‌ره‌ به‌ ژنانی داوه‌.
شایانی باسه‌ سه‌رجه‌م وتار بێژان‌و به‌ریوه‌به‌ری ئه‌وقافیش به‌شدار بوون له‌م كۆبونه‌وه‌یه‌