سۆران بۆچواره‌مین ڤیستڤالی یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) خۆی ئاماده‌ ده‌كات

مه‌لا ره‌سول سیتكانی : راگه‌یاندنی لق
سالی 2008 ئه‌وساله‌ بووكه‌بۆیه‌كه‌مین جار قه‌زای سۆران به‌شێوازێكی تازه‌و له‌به‌رگێكی نوێ یادی له‌دایك بوونی پێغه‌مبه‌ری كرده‌وه‌، كه‌بریتی بووله‌ ڤیستڤالێكی نمونه‌یی له‌كوردستان و ناوچه‌كه‌دا‌و، چه‌ندین چاڵاكی جۆراوجۆری تایبه‌ت به‌و یاده‌ له‌خۆگرتبوو.

سه‌ركه‌وتنی ڤیستڤاله‌كه‌و ده‌نگدانه‌وه‌ی له‌ كوردستان، وای كرد هه‌مووسالێك به‌گروتینی زیاترو به‌رنامه‌ی باشتر ڤیستڤال له‌سۆران نمایش بكرێت.

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ل نزیكبوونه‌وه‌ی ئه‌ویاده‌ پیرۆزه‌ لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان به‌هه‌ماهه‌نگی ئه‌وقافی سۆران، به‌ به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه‌و رێك وپێكه‌وه‌و به‌چه‌ندین چالاكی جۆراوجۆر وئاهه‌نگێرانه‌وه‌، خۆیان ئاماده‌ كردوه‌ بۆسازدانی چواره‌مین ڤیستڤالی یادی له‌دایكبوونی سه‌روه‌رمان محمد(دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) له‌سۆران .

هه‌روه‌ك سه‌رپرشتیارانی ڤیستڤاله‌ كه‌پێیان ڕاگه‌یاندین: كه‌ ئه‌م سال به‌رنامه‌ رێژی باش بۆئه‌و یاده‌كراوه‌و،هه‌ولمان داوه‌ یاده‌كه‌ بایه‌خێكی زۆری پێبدرێ‌و، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی خۆشحالی ئێمه‌شه‌ ڤیستڤاله‌كه‌ بوه‌ته‌ شتێكی نمونه‌یی وبۆ چه‌ند شوێنێك گواستراوه‌ته‌وه‌، هیوادارین له‌سالانی داهاتوشدا له‌هه‌مووكوردستان بۆ زیاتربره‌ودان به‌ئاین وبۆنه‌ ئاینیه‌كانمان له‌و جۆره‌ ڤیسڤالانه‌ ئه‌نجامبدرێن.