بەشی دووەم
چەند ئاكارو ڕەوشتێك كەگەرەكە لەكاتی چونە گەشت وسەیران پابەندبین پێیانەوە:
ئەوەی جێی دڵ تەنگی ونیگەرانی یە زۆرێ لەئێمەمانان كەدەچینە دەرو وگەشت وسەیران. ئەم چونەدەرو سەیرانكردنەمان مامەڵەیەكی ئیجابی وحەكیمانەی لەگەڵ نابێ. بەڵكوعەقل وژیری و ویژدانی خۆمان خستۆتە ژێرهەواو ئارەزوە بێ سنورەكان. گوێ بەسامانی گشتی وداب ونەریتی جوانی كۆمەڵایەتی نادەین. زۆرجار بوینەتە هۆی دروستكردنی ئاریشەوگرفت بۆكەسانی تروپیسكردنی ژینگە ولاوازكردنی كەسایەتی خۆشمان. گەرەكە لەپێناوخۆشگوزەرانی خۆمان وپاراستنی مافی دەورووبەر وبەهێزكردنی هەستی بەرپرسیاریەتی چەند خالێكی گرنگ بخەینە بەردیدی خوێنەران بۆئەوەی وەك ئاكارو ڕەوشتی گشتی لەكاتی چونەدەرو سەیران لە پێش چاومان بێ.
1. لەهەرگەشت وسەفەرێكدا بویت گەرەكتە دۆست وهاوەڵی باش وچاك وبەرێزهەڵبژێریت (الرفيق قبل الطريق) بكەیتە سیمای گەشتەكانت. سەروەریشمان دەفەرموێ (لاتُصاحِبْ الاَّ مؤمناً ولا يأكل طعامك الاَّ تقى) . یا دەفەرموێ (إياك وقرين السوء فإنَّكَ بِهِ تُعرف) .
2. مەبەستمان لەهەر گەشت وسەفەرێك ڕەزامەندی خوا وبینینی دەسەڵاتی ئەو بێت لەسەر زەوی وپابەندبون بە ئەركی بەندایەتی لەهەموو ساتێكدا. بڕیار بدەین خۆدوورگرین لەهەموتاوانێك كەدەبێتە مایەی خشم وتوڕەبونی پەروەردگار. دووربین لەمەی خواردنەوە وئەوكار بەدڕەوشتیانەی بەناوی كەش وهەوای سەیران ئەنجام دەدرێن.
3. پابەند بون بە ئەرك وفەرزە ئایینی یەكان بەتایبەت نوێژكردن لەكاتی خۆی. چونكە ژیان وئەو ئەرز و ئاسمانەی هەستی پێدەكەین لەگەشتەكەدا. هیچ كات غافڵ نابن لەفەرمانی خوا چۆن دەكرێ لەم كاتە دڵفڕێنەدا ئەركی بەندایەتیت جێ بەجێ نەكەیت؟؟
4. زێدەڕەوی وئیسراف نەكردن لەگەشت وسەیراندا. بەتایبەت لەخواردن وخواردنە وە وهاتوچۆكردن وگەمەوگاڵتە كردن. كەبەداخەوە زۆرجار ئەم زێدەڕەوی كردنە سەری كیچشاوەتە نێوچەندین كێشەوگرفتی نەخوازراوە. لەفەرمودەیەك هاتوە كە سەعد (خوای لێ رازی بێت) دەفەرموێ (مرَّ علىَّ رسول الله علية السلام وأنا أتوضأ فقال لاتسرف قلت يارسول الله أفى الماء إسراف؟ قال وإن كنت على نهر) . كەواتە گەر مرۆڤ لەسەر دەریاچەو ڕووبارێكیش بێت تەنانەت بۆدەسنوێژیش كەعیبادەتە نابێ ئیسراف بكات.
5. بەپاك ڕاگرتنی ئەوشوێنەی بۆی دەچین. پێویستە وەك ماڵی خۆمان بیپارێزین. چونكە ئەرك ومافی خەڵكی تریشی بەسەرەوەیە. بەتایبەت لەكاتی یاركردن وخواردن. گشت وسویران ئەوەمان لێ دەخوازێ كە پاشماوەكان بخەینە نێوسەبەتە وئەو شوێنانەی بەمەبەستی پاشەڕۆكان لەشوێنی گشتی دانراون. ئەم كارەشمان ئەرك وفەرمانێكی شەرعی و ئیینسانی وئەخلاقی یە. وەك پێغەمبەری سەروەر دەفەرموێ (إتقوا اللاعنين قالوا من اللاعنان يارسول الله؟ قال الذى يتخلى فى طريق الناس) . بۆیە بێگومان بن ئەوەی پیسی وپۆخڵی خۆی جێدێڵێت لەشوێنی سێبەروحەسانەوەی خەڵكی ئەبێ چاوەڕێی تانە وقسەی خەڵكیش بكات.
6. پاراستنی ژینگەو ئەودارو درخت وكەڵ وپەڵە جوانانەی سەیرانگاكەی ڕازاندۆتەوە پێویست وگرنگە. چونكە پاراستنی داهات وسامانی گشتی ئەركێكی نیشتمانی وئایینی یە. پاراستنی خودی ژیانی خۆشتە بەپلەی یەكەم. بۆیە پێغەمبەری خوا دەفەرموێ (لاضرر ولاضِرار) . نابێ ببینە مایەی نانەوەی زیان بۆخۆمان ودەوروبەریشمان.
7. پەیوەست بونی تەواوبەئاكارو ڕەوشتە شەرعی وئەخلاقیەكان لەڕووی جل وبەرگ وخۆداپۆشین ونەزەر وتەماشانەكردنی ناپەسەند وحەرام. (كەزۆرجار بەتایبەت لە سەیرانگاكان گوێی پێنادرێ) كەدەردو ئافاتی دەروونی وكۆمەڵایەتی گەورەن. ژیان دەكەن بەژان. دڵ ودەروون وێران دەكەن وخۆشی وئاسودەیی باردەكات لەژیان دا.
8. بونی پلان وبەرنامەیەكی دارێژراو تۆكمە لەگشتەكە كەببێتە مایەی سودی زۆر وكات بەفیڕۆنەدان. چۆش وخرۆشبوون و چێژوەرگرتن لەو چەند كات وساتەی لەگەڵ یەكتر دەبردرێتە سەر.
9. پابەندبوونی تەواو بەئاكارو ڕەوشت لە ڕووی قسەوگفتوگۆكردن. خۆدوورگرتنی تەواولەقسەوقسەلۆكی بێ بنەما وغەیبەت وتانەتەشەر لەخەڵك وپاراستنی مافی هاوڕێیەتی وهاوسێیەتی ئەوانەی ڵێمانەوە نزیكن.
لەكۆتایی دەخوازین بەهاری ئیمساڵمان بەهاری ئاسودەیی وخۆشگوزەرانی وئازادی گەلەكەمان بێت. خوای گەورە ئەم مەملەكەتە پیرۆزە لەئافات وبەڵا بپارێزێت...ئامین
پێشنوێژو وتارخوێنی مزگەوتی شافعی/دیانا |