لەرۆژی پینج شەمە ریكەوتی 3/2/2011شاندیكی لقی شه قلاوەی یەكیتی زانایان بەشداری كرد لە مهراسیمی كردنەوەی مزگەوتی ئالماوان، كە لەژێر جاودیری بەریوەبەرایەتی ئەوقافی شهقلاوە بە هەماهەنگی لقی شهقلاوەی یەكیتی زانایانی كرایەوە.
شایەنی باسە شاندی لقە كەمان پێك هاتبو لە بەرپرسو زۆربەی كارگیرانی لق و هەردوبەرپرسی ناوجەی باسرمەو شهقلاوەی زانایان.
بەرێز م/ عوسمان لاسەیی كارگێری لقو بەرپرسی لێژنەی فەتوا، بەوناوی لق وتارێكی بێشكەش كرد و دەست خۆشی لەوكەسانە كرد كەهە ستاون و هەلدەستن بە دروست كردنو نۆژنكردنەوەی مزگەوتەكانەوه، پیرۆزبایشی لەخەلكی دەڤەرەكەكردو، هیوای خواست ئەوانیش ئاوەدانی بكەنەوە بەخواپەرستی وە تائكیدی كردەوە لەسەر دروست كردنی خانوی پێشنویژو وتارخوێنی مزگەوت.
پاشان هەمان شاند سەردانی مامۆستای ناوداری دەڤەرەكەیان كرد، بەرێز مامۆستا مهلا قاسم زییارەتی، لە دانیشتنێكی ڕوحی دا باس لە خویندنی حوجرەوئاوەدانكردنەوەی حوجرەكان ٌٌٌٌٌٌٌٌٌٌٌٌٌٌٌٌكرالەلایەن مامۆستایان وزاناو وانەبێژەكان جاكترین هەولو تێكۆشانی ئەو جەرخەیە لەو رۆژگارەدا .
|