( يريدون ليطفئوا نورالله بأفواههم والله متم نوره ولوا كره الكافرون ) ئه‌مه ئه‌و ئایه‌ته پیرۆزه‌یه كه‌خوای گه‌وره ته‌حه‌ددای بێ بڕوایانی پێ ئه‌كات به‌وه‌ی كه ئێوه ناتوانن به فووی ده‌می بێ لێوو بێ هه‌واتان ڕووناكی رب العالمین بكوژێننه‌وه ،به‌درێژایی مێژوو ئه‌و ڕاستـییه سه‌لمێندراوه ، دیاره ئه‌وه‌ی زه‌ڕه‌یه‌ك عه‌قڵی هه‌بێت گه‌یشتۆته ئه‌و حه‌قیقه‌ته، به‌ڵام ناحاڵی بوون و دواكه‌وتوویی و بێ ئه‌ده‌بی زۆرمان بۆ ئاشكرا بوو دوای چه‌ندین جار سووتاندن و سووكایه‌تی كردن به قورئانی پیرۆز، به‌داخه‌وه هێشتا هه‌ندێك كاسه لێس و ئه‌ڵقه له‌گوێی بێ بڕوایان په‌نجه‌ره‌ی عه‌قڵیان لهكهللهی پووت و به‌تاڵی خۆیاندا به‌رامبه‌ر به‌م ئیسلامه‌و ئایینه ئاسمانییه پیرۆزه نه‌كردۆته‌وه، ناڕۆشنبیری و بیر ته‌سكی ئه‌مانه‌مان له‌وه‌وه بۆ ده‌رئه‌كه‌وێ كه چه‌ند جارێك گوێبیستی ئه‌وه بووینه كه ده‌یانووت ئه‌م ئایینه به‌زۆر سه‌پێندراوه به‌سه‌رمانداو وه‌ك میوان ته‌ماشای ده‌كه‌ین، ده‌بێت بگهرَێندرێتهوه شوێنی خۆی،ئه‌گه‌ر به‌میوانی ده‌زانن خۆ ده‌بێت له‌ڕووی كۆمهڵایهتیشهوهبهڕێزهوه پێشوازی له‌میوان بكرێت و خزمه‌تی بكه‌ین ئه‌گه‌ر هاوڕاو هاوبیریش نه‌بێت چونكه‌له كۆندا ئه‌خلاقی كوردهواری وابووه، كه چی دابڕاوه‌كانی نێو كومهڵگهو داب و نه‌ریتی ڕه‌سه‌نایه‌تی به بیركردنه‌وه‌ی ناته‌ندروست و عه‌قڵی داخراویان بڕیاری پێشوه‌خت وبه گژا چوونه‌وه‌و ڕێگای بێ بڕوایی و دژایه‌تی كردنی به‌رنامه‌كه‌و په‌یڕه‌وانی ده‌گرنه‌وه به‌ر، باس له‌ڕووداوه‌كانی پێشوو ناكه‌ین كه مافی خۆیشمانه له‌سه‌ری بێده‌نگ نه‌بین به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان له جیاتی نوسخه‌یه‌ك ( 400 ) نوسخه فڕێ ئه‌درێته ناو حاوییهكی زبڵه‌وه، بێ گوێدانه به‌رز ڕاگرتنی هه‌ست و شعوری مسوڵمانان بێ ئه‌وه‌ی هیچ ئیجرائاتێكی یاساییمان دیـبـێ به‌رامبه‌ر به ئه‌نجام ده‌رانی وئه‌و كه‌سانه‌ی سوكایه‌تی كردن به قورئان وبیرو باوه‌ڕی مسوڵمانان ودژایه‌تی كردنیان كردۆته به‌رنامه‌ی خۆیان و پلانی دوژمنكارانه‌و به‌ڵێنی بهردهوامـیان داوه،به‌ڵام ئه‌وه‌ی مایه‌ی نیگه‌رانییه به خۆیشمه‌وه مسوڵمانێكمان نه‌بینی سكاڵای یاسایی تۆمار بكات له‌ترسی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ك ئه‌نجام ده‌رانی ئازاد‌و سكاڵاكارانیش ڕاپێچی زیندان بكرێـن، هه‌تا ئێستا سه‌رزه‌نشتی دهسهڵاتـمان ئه‌كرد بۆ پشت گوێ خستن و لێ نهپێچینهوهی تاوانباران كه‌چی هیچ كه‌س له ئێمه باسی بێ هه‌ڵوێستی خۆمان ناكه‌ین. |