به مه‌به‌ستی پتر به‌رزراگرتنی یادی مه‌ولودی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام درودی خوای له‌سه‌ر بێت، یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان له چه‌ندین شوێن ئه‌م یاده پیرۆزه به‌رز راده‌گرێت.
مه‌لا عه‌بدولا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان له لێدوانێكیدا بۆ سایتی (زانایان) رایگه‌یاند: بۆ ئه‌م ساڵه ئێمه وه‌ك یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به‌رنامه‌یه‌كی فراوانمان داناوه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ئه‌م یاده مه‌زنه پیرۆز رابگرین‌و، به هۆیه‌وه خۆشهویستیو شوێنكه‌وته‌یی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام درودی خوای له‌سه‌ر بێت له ناو دڵی هاووڵاتیانمان قوڵتر بكه‌ینه‌وه.
سه‌رۆكی زانایان له درێژه‌ی قسه‌كانی گووتی: هه‌رچه‌نده خه‌ڵكی كوردستان خۆی هه‌میشه ئه‌م یاده‌ی له‌لا پیرۆزه‌و، هه‌میشه به مه‌زنی رایده‌گرێت، به‌ڵام ئێمه‌ش كه به‌شێكی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كوردستانین، ده‌مانه‌وێت به‌شمان تێیدا هه‌بێت، بۆیه ئه‌مساڵه له سنووری هه‌موو لقه‌كانی یه‌كێتی زانایان، كه (16) لقمان له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، ئه‌م یاده به‌رز رادهگرینو، هه‌وڵیشمان داوه له هه‌ر شوێنێك زیاتر له مه‌ولودێك بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له زۆربه‌ی شار‌و شارۆچكه‌و هه‌ندێك له گونده گه‌وره‌كانیش ئه‌م یاده بكه‌ینه‌وه، بۆیه یه‌كێتی زانایان زیاتر له په‌نجا شوێن ئه‌م یاده به‌ر راده‌گرێت.
|