له ساته‌وه‌ختی له‌دایكبوونییه‌وه، وه پاش ( 30 ) ساڵ له گوزه‌راندنی ژیان به كوێرایی ، هاوكات له گه‌ڵ پێشكه‌وتنی بواری پزیشكایه‌تی ، ده‌رفه‌تی بۆ ده‌ڕه‌خسێت كه هه‌ڵسێت نه‌شته‌رگه‌رییه‌ك ئه‌نجام بدات تا بتوانێت ببینێت !!.. چووه نه‌خۆشخانه و نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ی ئه‌نجامدا .. پزیشكه‌كه هات تاوه‌كو شال له سه‌ر چاوه‌كانی لا ببات .. چاوه‌كانی كرده‌وه تاوه‌كو بۆ یه‌كه‌مینجار له ژیانییدا ڕووناكی ببینێت !!.. ، ئه‌م حاڵه‌ته چه‌ند جارێكی كه‌م نه‌بێت له هه‌موو جیهاندا ڕووینه‌داوه ( كه‌سێك به كۆرهیی له دایك ببێت و دواتر ببینێت ) ، كاردانه‌وه‌كه زۆر كاریگه‌ر بوو بۆی .. هه‌ر شتێكی ده‌بینی نه‌یده‌توانی جیای بكاته‌وه چونكه به درێژایی ژیانی له ڕێی ده‌ست لێدانه‌وه شته‌كانی ده‌ناسییه‌وه ، نه‌یده‌زانی سێ‌و چییه ئه‌گه‌ر به ده‌ست لێدان نه‌بوایه ، مانای ڕه‌نگه‌كانی نه‌ده‌زانی ته‌نانه‌ت شێوه‌ی مرۆڤیشی ناناسی ، به ڕاده‌یه‌ك مانای نزیكی و دووری شتێك له شتێكی تری نه‌ده‌زانی !!.. ، ئه‌مانه شتگه‌لێكن لێیان تێناگات و ته‌رجه‌مه‌یان ناكات ته‌نها ئه‌و كه‌سه نه‌بێت كه چاوه‌كانی پێشتر به‌كارهێنابێت .. ، به درێژایی ژیانی عه‌قڵی په‌یوه‌ست بوو به ده‌ست لێدان و هیچ په‌یوه‌ندییه‌ك له نێوان عه‌قڵ و چاوه‌كانی نه‌بوو .. ، هه‌فته‌كانی یه‌كه‌می دوای نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ی وه‌كو كوێر به سه‌ربرد چونكه ده‌یبنی به‌ڵام له بینراوه‌كه تێنه‌ده‌گه‌یشت ، وورده وورده شته‌كانی ده‌ناسی ، سێوی ده‌بینی نه‌یده‌ناسی ، ده‌ستی لێده‌دا ئینجا ده‌یناسییه‌وه ، به‌وه‌ی ئه‌و شته‌ی به چاو ده‌یبینی به ده‌ست لێدان ده‌یناسییه‌وه و به‌یه‌كه‌وه‌ی گرێده‌دان و ئه‌و كاته عه‌قڵی له‌و شته تێده‌گه‌یشت ..، مانگێكی به‌مشێوه‌یه به سه‌ربرد ... وه چونكه ئه‌و له پێشوودا له سه‌ر بینین ڕانه‌هاتبوو ، هه‌ستیكرد سه‌رنجی هه‌ندێك شت ده‌دات كه مرۆڤی ئاسایی سه‌رنجی لێنادات ، ئه‌و گوزارشتی ڕووخساره‌كانی ده‌بینی و ده‌یناسین و ، سه‌رنجی له گوزارشته‌كانی دووڕوویی و درۆ و شڵه‌ژان ده‌دا كه ئه‌مانه شتگه‌لێكن مرۆڤی ئاسایی سه‌رنجی لێنادات مه‌گه‌ر كه‌سێك بێت ڕووكهشناس بێت ... چێژی له خۆرهه‌ڵاتن و خۆرئاوابوون ده‌كرد ، چێژی له دیمه‌نی مناڵی بێ‌تاوان وه‌رده‌گرت كاتێك ده‌گریێت ... چێژی له دیمه‌نی باڵنده‌كان وه‌رده‌گرت كاتێك له شه‌قه‌ی باڵ ده‌ده‌ن له ئاسماندا ... دوای چه‌ند مانگێك ، بۆ یه‌كه‌مینجار شتێك ڕوویدا ... ئه‌ویش ئه‌وه‌بوو : بۆ چه‌ند چركه‌یه‌ك تاریكاییه‌كی كتوپڕ به سه‌ر چاوه‌كانی داهات ... جارێكی تر چاوه‌كانی دووباره گه‌ڕانه‌وه ... ئه‌و حاڵه‌ته چه‌ند جارێك دووباره ده‌بۆوه ته‌نانه‌ت له زیادبوون دابوو ... چووه لای ئه‌و پزیشكه‌ی پشكنینه‌كان و نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ی بۆ ئه‌نجامدابوون ... پزیشكه‌كه پێی‌ووت : به داخه‌وه كه ئه‌و موشكیلهیهت پێڕاگه‌یاندم چونكه جارێكی تر له چاوه‌كانت په‌یدابۆته‌وه ، تۆ پاش چه‌ند ڕۆژێكی دیكه چاوه‌كانت له ده‌ست ده‌ده‌یته‌وه !!! ، سبحان الله ، هه‌ستێكی ترسێنه‌ره كه ئه‌و پیاوه دوای چه‌ند مانگێك له بینین به چاوه‌كانی هه‌ستیپێكرد !!! ، هه‌رواش ده‌رچوو ، حاڵه‌ته‌كه زیاتر و خراپتر ده‌بوو ، چه‌ند ڕۆژێكی پێچوو ئیتر چاوه‌كانی له دهستدایهوه !!!.
به‌ڕێزان تا ئێره ڕه‌نگه وه‌كو چیرۆك سه‌رنجتان له‌و بابه‌ته دابێت ، لێ ئه‌مه هه‌قیقه‌تێكی واقیعییه با بزانین ئه‌و پیاوه چۆن باسی ئه‌زموونی بینینه كاتییه‌كه‌ی ده‌كات ، كاتێك دوای دووباره كوێربوونه‌وه ده‌ڵێت : ئه‌و كه‌سه كوێر نییه كه نابینێت ، به‌ڵكه كوێر ئه‌و كه‌سه‌یه كه هه‌ست به‌و شته ناكات كه ده‌یبینێت و لێی وورد نابێته‌وه ... چه‌ندین كه‌س هه‌ن به چاو ده‌بینن به‌ڵام دڵی هیچ شتێك نابینن ، وه چه‌ندین كه‌س هه‌ن به چاو نابینن و كوێرن به‌ڵام دڵه‌كانیان ده‌بینێت ...
به‌ڕێزان ده‌توانین پوخته‌ی ئه‌و باسه‌مان له‌و ئایه‌ته پیرۆزه‌دا ببینینه‌وه كه په‌روه‌رگارمان ده‌فه‌رمووێت : ( فإنها لا تعمی اڵابصار ولكن تعمی القلوب التی فی الصدور ) ، واته : جا وه‌نه‌بێت چاوان كوێر بووبن، به‌ڵكو ئه‌و دڵانه كوێر ده‌بن كه وان له سینهكاندا (چونكه هه‌ر رواڵه‌ت ده‌بینن و ناوهڕۆك لێك ناده‌نه‌وه) .
ئه‌رێ به‌ڕاست چۆن له نیعمه‌تی بینین ده‌ڕوانین ؟!!! ، وه چۆن و به چ شێوه و شێوازێك سوپاسگوزاریی خودا ده‌كه‌ین له سه‌ر ئه‌و نیعمه‌ته مه‌زنه ؟!! ، له ڕاستییدا ئه‌گه‌ر چاوه‌كانمان ساغیشن لێ وای ده‌بینم زۆرینه‌مان كوێرین ، هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه دڵه‌كانمان پڕن له تاریكایی و له كوێرایی دان!!!، كه دڵیش كوێر بوو ، چاو تاریكی ده‌بینێت نه‌وه‌ك ڕووناهی !!!. |