حكومه‌تی ناوچه‌ی باگۆردی رووسی (رۆژئاوای رووسیا) رایگه‌یاند: به هه‌موو شێوه‌یه‌ك به‌رهه‌ڵستی ئه‌و ئاهه‌نگانه ده‌كات، كه به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی خۆشه‌ویستییه‌وه له ده‌زگاكانی گشتی ساز ده‌كرێت، به هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و جۆره رێوڕه‌سمانه دژ به رۆشنبیری رووسیه.
به‌رپرسێكی ئه‌و حكومه‌ته رایگه‌یاند: ئێمه دژی هاتنه ناوه‌وه‌ی مه‌راسیمی مه‌سیحی كاسۆلیكین له ناوچه‌ی خۆماندا، كه رێژه‌ی زۆری مه‌سیحی ئهرسهدۆكسین، كه (98%)ی هاووڵاتیان پێك ده‌هێنن.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: ئه‌وه‌ی گه‌ره‌كیه‌تی یادی (ڤالانتاین) بكاته‌وه، هه‌ر بۆ خۆی نه‌ك كاریگه‌ری بكاته سه‌ر كه‌سانی دیكه، ئازاده‌و رووبه‌رووی هیچ سزایه‌ك نابێته‌وه، به‌ڵكو ئه‌وان له بری ڤالانتاین، یادی (رۆژانی گه‌نجانی ئه‌رسه‌دۆكس) ده‌كه‌نه‌وه له 15ی هه‌مان مانگ، كه بۆنه‌یه‌كی ئایینی ئهرسهدۆكسییه.
له (بارزان نیوز) وه‌رگیراوه.
|