بسم الله الرحمن الرحيم :
له ئاينی پيرۆزی ئيسلام‌دا كاركردن پله و پايهكی به‌رز و به نرخی هه‌يه و ريزيكی تايبه‌تی بۆ دانراوه ئه‌وه‌نده به‌سه بۆ زانينی نرخی كار و ريزی كاركردن پيغهمبهرمان صلی الله عليه وسلم فه‌رمويه‌تی : "إن قامت الساعة وبيد أحدكم فسيلة فإن استطاع أن لا يقوم حتى يغرسها ، فليفعل)) ئه‌گه‌ر قيامه‌ت هه‌لساو يه‌ك له ئيوه نهماميكی به‌ده‌سته‌وه بو گه‌ر بتوانی با ههلنهستێتهوه تا نه‌مامه‌كه ده‌روێنێ ) ئه‌مه‌ش بهلگهيه له‌سه‌ر ئه‌وه كه كار كردن پيويسته له خودی خۆی و داواكراوه وه له‌سه‌ر تاكی موسلمان ده‌بێ به‌رهه‌م هينهر بێ تا دوا نه‌فه‌س له گيانی مابێ هه‌روه‌ك له فه‌رموده‌كه بۆمان رۆن بۆوه ، ئاينی ئيسلام كاری پاك و چاكی به جيهاد و خۆ به‌خش كردن له پيناوی خوا داناوه له فه‌رموده‌ی كه‌عبی كوری عه‌جره هاتوه "مر النبي ص على رجل ، فرأى أصحاب رسول الله ص من جَلده ونشاطه ، فقالوا: يا رسول الله ؛ لو كان هذا في سبيل الله! فقال رسول الله ص: "إن كان خرج يسعى على ولده صغارا ؛ فهو في سبيل الله ، وإن كان خرج يسعى على أبوين شيخين كبيرين ؛ فهو في سبيل الله ، وإن كان خرج على نفسه يُعفها ؛فهو في سبيل الله ، وإن كان خرج يسعى رياء ومفاخرة ؛ فهو في سبيل الشيطان" جاريكيان پيغهمبهر صلی الله عليه وسلم به‌لای پياوێكدا تێپه‌ری صحابهكان ديتيان پياوێكی بههيزو توانا و ده‌ست و قه‌د و بالايهكی چاك گوتيان ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ئه‌گه‌ر بێت‌و ئه‌و پياوه به‌هيزه هيزو تواناكه‌ی بۆ جيهاد كردن بێ چه‌ند گه‌وره‌يه ، پيغهمبهر صلی الله عليه وسلم فه‌رموی ئه‌گه‌ر ئه‌و پياوه ده‌رچوه له مال تاوه‌كو كاريك بكات منالی وردی هه‌بێ به خێويان بكات ئه‌وا له جيهاده ، ئه‌گه‌ر له مال ده‌رچوه تاوه‌كو كاريك بكات دايك وباوكێكی پيری هه‌بێ تا به‌خێويان كات ئه‌وا جيهاده ، ئه‌گه‌ر له مال ده‌رچوه كاريك بكات تاوه‌كو نه‌فسی خۆی بپارێزی له سوال كردن و پارانه‌وه ئه‌وا له جيهاده وه ئه‌گه‌ر بێئيشهو بۆ خۆههلكيشان و فيز كردن بێ ئه‌وا له ريگای شه‌يتانه .
بۆيه سه‌ير ده‌كه‌ين كاری چاك و كاركردن هه‌رچه‌نده بچوكيش بێت لای خوا زۆر گه‌وره‌يه له فهرمودهيهكی صحيحدا پێغه‌مبه‌ر صلی الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێ : "لقد رأيت رجلا يتقلب في الجنة في شجرة قطعها من ظهر الطريق كانت تؤذي الناس)) پياوێكم دی له به‌هه‌شتدا ده‌گه‌راو ده‌سورا به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه داريك هه‌بو له‌سه‌ر رێگه‌ی خه‌لك خه‌لكی ئه‌زيه‌ت ده‌دا و ريگای خه‌لكی گرتبو ئه‌و پياوه داره‌كه‌ی بری تا خه‌لك بحهسينهوه و توشی ئه‌زيه‌ت نه‌بن . له لايه‌كی تره‌وه ده‌بينين پيغهمبهرمان صلی الله عليه وسلم ئومه‌ته‌كه‌ی فير ده‌كات كه‌وا كاركردنی مرۆڤ به ده‌ستی خۆی شه‌ره‌ف و گه‌وره‌ييه و پاك ترين كردهوهيهو كاری پێغه‌مبه‌رانه هه‌روه‌ك فه‌رمويه‌تی (("ما أكل أحد طعاما قط خيرا من أن يأكل من عمل يده ، وإن نبي الله داود كان يأكل من عمل يده)) هيچ خواردنێك له‌و خواردنه به به‌ره‌كه‌ت تر نيه كه مرۆڤ به‌ده‌ستی خۆی پهيدای ده‌كات وه پێغه‌مبه‌ری خوا داود خواردنی له كاری ده‌ستی خۆی بو ، هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ ((ما بعث الله نبيا إلا رعى الغنم ، فقال أصحابه: وأنت ، فقال: نعم كنت أرعاها على قراريط لأهل مكة))" خوا هه‌ر پێغه‌مبه‌رێكی ناردبێ مه‌گه‌ر شواناتی كردوه صحابهكان گوتيان تۆش ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ؟ فه‌رموی به‌لێ منيش بۆ ئه‌هلی مه‌ككه شواناتيم كردوه ، هه‌ر به‌م بۆنه‌يه‌وه كه كاركردن پيشه‌و ريگای پيغهمبهرانه ئاراسته‌ی رينمايی پێغه‌مبه‌ر بۆ ئه‌وه‌يه كه ئيسلام چه‌نده رشته له‌سه‌ر ريزی كار و كريكار كه ده‌بێ كه‌سی موسلمان به‌رهه‌م هينهر بێ نه‌وه‌ك بارگرانی سه‌ر شانی خه‌لك بۆيه فه‌رموی ((لأن يأخذ أحدكم حبله فيحتطب على ظهره خير له من أن يأتي رجلا فيسأله ، أعطاه أو منعه )) هه‌ريه‌ك له ئێوه گوريسێك له‌گه‌ل خۆی ببات باره دارێك به‌پشتی خۆی بهێنێ و بيفرۆشێ زۆر باشتره له‌وه‌ی له خه‌لك بپارێتهوهو ئايا دهيدهنێ يان نا . ئاينی ئيسلام دان به‌وه دائه‌نێ كه‌وا كاركردن به‌روبومه‌كه‌ی نهبراوهيه تا دوای مردنيش پاداشی به‌رده‌وامه له‌م باره‌وه پيغهمبهرمان ص ده‌فه‌رموێ ((ما من مسلم يغرس غرسا أو يزرع زرعا ، فيأكل منه طير أو إنسان أو بهيمة إلا كان له به صدقة)) هه‌ر موسلمانێك داريك بروێنێ يان ده‌غل و دان بچينێ جا هه‌ر بالندهيهك يان ئاده‌ميزادێك يان ئاژه‌لێك لێی بخوات بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی ئه‌بێ به چاكه‌و صدقه ، له ئاينی ئيسلام ئامانجی كاركردن ته‌نيا بۆ به ده‌ستهێنانی مال و سامان نيه به‌لكو زياد له‌وه‌ی كه به خواپه‌رستی و عيبادهت دانراوه ئامانجی سه‌ره‌كی بريتی يه له جێبه‌جێ كردنی ئاسايشی كۆمه‌لايه‌تی له نيوان كۆمه‌لگا كه ئه‌مه‌ش هۆكاره بۆ راگرتنی يه‌كسانی و پيوهری نه‌فس له سه‌ر ئاستی تاك و كۆمه‌ل ، چونكه چه‌نده‌ها كۆمه‌لگا هه‌ن گه‌يشتونه‌ته ئه‌و په‌ری لوتكه‌ی مادی و هه‌بونی سهرمايهو ده‌وله‌مه‌ندی به‌لام ژيانی تاكه‌كانی هه‌موی له ترس و دله راوكێ و هه‌ست كردن به تاك و ته‌نيايی و وه‌ك ئه‌وه وايه له‌ناو دارستانێكی پر له درنده‌دا بژی كه ئه‌مه‌ش وای كردوه په‌يوه‌ندی خزمايه‌تی و ناسياوهتی نه‌مێنێ له نيوان كۆمه‌لگادا ته‌نها كۆكردنه‌وه‌ی سامان ئه‌مه‌ش به‌رونی بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ له فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله عليه وسلم ((من سره أن يبسط له فيرزقه أو يُنسأ له في أثره فليصل رحمه)) ئه‌وه‌ی پێی خۆشه كه‌وا رزقه‌كه‌ی زۆر و فراوان بێ با په‌يوه‌ندی خزمايه‌تی و ره‌حم به‌جێ بگهينێ . هه‌روه‌ها كه بير له يه‌كێ له نزا‌و پارانه‌وه‌كانی پێغه‌مبه‌ر دهكهينهوه ده‌زانين چ مانايه‌كی گه‌وره‌ی له خۆوه گرتوه هه‌روه‌ك له فه‌رموده‌ی ئه‌نه‌س هاتوه ((اللهم إني أعوذ بك من الهم ، والحَزَن ، والعجز ، والكسل ، والبخل ، والجبن..... )) پيغهمبهر ص ئه‌م دوعايهی ده‌كرد ئه‌ی خودايه من خۆم به تۆ ده‌پارێزم له له خه‌م و خه‌فه‌ت و بێ ده‌سه‌لاتی و سستی و ته‌مبه‌لی و رهزيلی و ترسنۆكی ..... . بۆيه زۆر جاری واهه‌بوه صحابه ده‌وله‌مه‌ند بوه به ههژارهكی گوتوه وه‌ره با نيوه‌ی مالی خۆمت پێ بده‌م ئه‌ويش سوپاسی كردوه به‌لام قبولی نه‌كردوه به‌لكو داوای لێكردوه ريگای بازاری نيشان بدات تا كارێك بۆخۆی بدۆزێته‌وه . به حه‌قه‌ت پێغه‌مبه‌ر ص صحابهكانی به شێوه‌يه‌ك په‌روه‌رده كردبو له‌سه‌ر مه‌بده‌ئێكی زۆر گه‌وره ئه‌ويش (اليد العليا خير من اليد السفلى وابدأ بمن تعول) ئه‌و ده‌سته‌ی كاردهكاو ده‌به‌خشێ زۆر پيرۆزتر و گه‌وره‌تره له‌و ده‌سته‌ی بارگرانیه‌و سوال كاره ) جارێك ئيمامی عومه‌ر گهنجيكی ديت زۆری پێ كۆك بو پرسياری كرد ئايا كار‌و كاسبی ده‌كات گوتيان نه‌خێر ، فه‌رموی له‌به‌رچاوم كه‌وت ، هه‌ندێ له زانا گه‌وره ناوداره‌كانی ئيسلام ده‌رباره‌ی كاركردن فهرمويانه (( داواكردنی كه‌سابه‌ت واجب و فه‌رزه بۆ به‌خێو كردنی منال و خاو خيزان وه بۆ جێبه‌جێ كردنی كاری خه‌لك زياد ئيش كردن له عيبادهتی سونه‌ت گه‌وره تره ، نه‌وه‌ك ئه‌وه‌نده به‌لكو گوتويانه ئه‌وكه‌سه‌ی خزمه‌تی (بهخيو كردنی) سه‌گ ده‌كات زۆر باشتره له‌و كه‌سه‌ی كار ناكات و بارگرانيه له‌سه‌ر خه‌لك . |