ڕاگه‌یاندنی لقی چه‌مچه‌ماڵ:
شاندێكی ناوچه‌ی شۆڕشی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 13/2/2011 كه پێكهاتبوون له به‌رێزان مامۆستا مه‌لا حه‌سن لێپرسراوی ناوچه و، چه‌ند ئه‌ندام ناوچه‌یه‌ك، سه‌ردانی مامۆستا مه‌لا حوسێن كهڵانیان كرد‌و، له نزیكه‌وه له ته‌ندروستی به‌ڕێزیانیان پرسی.
شایانی باسه: مامۆستا مه‌لا حوسێن كهڵانی دوای ئه‌وه‌ی كه تووشی نه‌خۆشیێكی درێژخایه‌ن هات، ماوه‌یه‌كی زۆر له نه‌خۆشخانه بوو ئێستایش له ماڵه‌كه‌ی خۆیه‌تی، خوای گه‌وره شیفای بدات.
|