له‌م رووداوانه‌دا شتێكی سه‌یرم هه‌ست پێكرد، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه‌س حسێب بۆ رای جیاواز‌و ره‌خنه‌و ئامۆژگاری ناكات، له‌و كاته‌ی به تووندی دژی ئه‌و سوكایه‌تیانه وه‌ستاینه‌وه، خه‌ڵكێك ده‌یانگووت: ئێوه هه‌ر خه‌ریكی تووند‌و تیژینه، بڕۆن به یاسا چاره‌سه‌ر بكه‌ن، كه چه‌ندین ساڵیشه ئه‌و حاڵه قێزه‌ونانه دژ به پیرۆزییه‌كان دووباره ده‌بنه‌وه، كاتێكیش چاره‌سه‌ر كرا، گووتمان خۆپیشاندانی ناوێت، كه كرا، هه‌ڵه‌ی كوشنده‌ی پڕ له تووند‌و تیژی دروست بوون‌و، سیمای جوانی شێواند، گووتمان شتی وا هه‌ڵه‌یه ئیسلام‌و موسڵمانان‌و داخوازییه‌كانی پێ ناشیرین ده‌بێت، به نۆكه‌رو بهكرێگیراومان ده‌زانن. (خوا ئاگاداره‌و زۆربه‌ی هاوڕێیانی فه‌یس بووكیش ده‌زانن) هه‌میشه پێشه‌نگ بووینه له دیاریكردنی بێ رێزیهكانو ئه‌وانه‌ی زمانیان به دژایه‌تی ئیسلام شڕه، رهخنهكانیشمان بۆ ئه‌وه‌یه له‌لایه‌ك بۆ ئه‌و حكومهتو ده‌سه‌ڵاته‌یه تا رێگه له‌و شتانه بگرێت، كه هه‌ستی خه‌ڵك بریندار ده‌كات، له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ش گه‌نجی موسڵمان وشیار بكه‌ینه‌وه، تا نه‌كه‌ونه هه‌ڵه‌ی وا جوانیه‌كان بزر ببن، ئه‌وه‌نده‌ی حاڵی بووم: هه‌موو لایه‌ك ئه‌وه‌نده رێزت دهگرێتو له‌گه‌ڵته تا وه‌كو ئه‌و بیرده‌كه‌یته‌وه، ئه‌گینا تۆ ههڵهیو ره‌خنه‌و راستكردنه‌وه‌ی دروست له‌م وڵاته قبوڵ ناكرێت... به‌داخه‌وه ئه‌م بیركردنه‌وه نه خزمه‌تی ئیسلام‌و نه خزمه‌تی وڵات‌و نیشتیمان ناكات. |