یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە قەزای شەقڵاوە بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا رێدیر مجید مزوری کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان: "داواکارین بارسووکی و کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت"    *****    *****   كتێبخانه‌ی زانای ئایينی سەرۆکی لیژنەی فەتوا (مامۆستا عومه‌ری جه‌له‌ولا) پێشكه‌شی زانكۆ کرا    *****    *****   ئەنجومەنی باڵأی فەتوا: حوكمی ئه‌نجام نه‌دانی نوێژی هه‌ینی له‌ كاتی گه‌شت و سه‌یراندا روون دەکاتەوە    *****    *****   ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای فەتوا بە نوێنەری یەکێتی زانایان بەشداری دوازدەهەمین کۆنگرەی تەسەوفی جیهانی لە تورکیا دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سیمینارێک بەناونیشانی (ئازادی بیرو ڕاو پرسی هەڵگەڕانەوە لە دین) ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سمینارێک بەناونیشانی (بنەماکانی پێکەوەژیان لە شەریعەتی ئیسلامدا) پێشکەش دەکات    *****    *****   بە بۆنەی بە پارێزگا بوونی شاری هەڵەبجە یەکێتی زانایان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە یاوەری شاندێک؛ لقی سۆرانی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوەو دیدارێک لەگەڵ ستافی لق ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و سەرۆکی یەکێتی زانایان دیدارێکی فراوان لەگەڵ زانایانی ئایینی بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان سیمینارێکی تایبەت بەناونیشانی (ئەنفال لە نێوان نیدای ئاسمان و ستەمی زەویدا) ساز دەکات   
مه‌لا ئه‌حمه‌دی قامیشی
به‌رواری دابه‌زاندن: 23/05/2015 : 14:15:20
قه‌باره‌ی فۆنت
عەدالەت وخەڵات لە دابەشكردنی میرات

وەڵامێكی شەرعی بۆئەوانەی ڕەخنەدەگرن لە بڕیاری خوا لە دابەشكردنی میرات كە دەڵێن ئیسلام ستەمی لە ئافرەت كردووە نێرینەی پێش خستووە  یەكەم: تەنها لە (4) حاڵەتدا نێر دوو ئەوەندەی مێ دەبات لە بەشە میراتدا، ئەوانیش كاتێك مردووەكە كوڕوكچی لە پاش بەجێمابێ یان تەنها دایك وباوك یان خوشك و برای دایك و باوكی یان خوشك و برای باوكی، لەم حاڵەتەشدا هەر ئافرەت قازانج ئەكات چوون كاتی هاوسەرگیری پیاو پارە ئەدا بەڵام ئافرەت مارەیی وەرئەگرێت، وە پیاو لە سەریەتی نەفەقەو بەخیوكردن بەڵام ئافرەت خانمێكی خزمەتكراوەو نەفەقەی لە سەر پیاوە.

دووەم: وە لە(20)حاڵەتدا نێرومێ بەیەكسانی وەكو یەك میرات ئەبەن كەباسیشی ناكەن، نموونەی وەك كەسێك بمرێت وكوڕوكچ ودایك وباوكی لەدواجێمابێت لێرەدا دایك وباوكەكە وەك و یەك میرات لە كوڕەكەیان ئەگرن كەبۆ هەریەكەیان شەش یەك بێ ئەوەی باوكەكە زیاتر لە دایكەكە ببات وبڵێ چونكە من پیاوم

. سێیەم: وەلە(10)حاڵەت دامێینە زیاتر وەردەگرێت لەنێرینە كە هەرگیزئەوەشیان باس نەكردووەویان نایزانن, وەك ئەوەی مردووەكە تاقە كچێكی بە مێرد لەگەڵ چواربرای دایك وباوكی لەدوا مابێت لێرەداكچەكە نیوەی میراتەكەئەبات نیوەكەی تریشی بۆ هەرچواربرای مردووەكەیە واتە ئەگەرمیراتەكە(8)دەفتەربێت ئەوا(4) دەفتەری بۆ كچەكەیە و چوار براكەی تەنها یەكی دەفتەرێك وەردەگرن.

چوارەم: وەلە(5)حاڵەتداتەنها مێینە میرات وەرئەگرن نێرینە بێبەشە لەمیرات ، وەك كەسێك بمرێت وتاقە كچێك دووبرای دایكی لەدوابێت لەم كاتەدا میراتەكە بە بەش وبەگەڕانەوە هەمووی بۆ كچەكەیە دووبرادایكیەكە میرات ناگرن هەرچەندە نێرن. جائەوەی جێگەی سەرنجە ئەوانەی ڕەخنەئەگرن نازانن وبێئاگان تەنها ڕووكەشی شتەكان ئەبینن، وائەزانن یەكسانی ئەوەیە ئەگەردووماڵ یەكێكیان (10) سەرخێزان بێت ئەوی تریان(3) سەرخیزان بیت هەرماڵەی كیلۆیەك گۆشتی بۆ بنێرێت ئایا ئەوە عەدالەتە؟ .!!

     
undefined