سوپاس وستایش بۆ په‌روه‌ردگاری به‌به‌زه‌یی ومیهرهبان ودرود وڕه‌حمه‌تی به‌لێزمه بۆ سه‌رگیانی پاكی پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی وفه‌خری كائینات محمد المصطفی وئال وبهیت وسه‌رجه‌م هاوه‌ڵ وشوێنكهوتوانی هه‌تا هه‌تایه .
مانگی موحه‌ڕه‌م یه‌كێكه‌له‌چوار مانگه‌كه‌ی كه‌به ( الأشهر الحرم ) ناسراون واته ئه‌و چوار مانگه‌ی كه‌شه‌ڕ و شۆڕ و خراپه‌كاریات تیادا به‌رامبه‌ر یه‌كتر حرام كراوه_ ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه نیه كه له‌مانگه‌كانی تردا حرام نیه- به‌ڵكو مانای ئه‌وه‌یه‌كه‌له‌م چوار مانگه‌دا گوناهـ وتاوانه‌كه‌ی زیاترهلهمانگهكاتی تر ، ئه‌و مانگانه‌ش چوار مانگن ،ئه‌وانیش مانگه‌كانی ( رجب ، ذو القعدة ، ذو الحجه، محرم ) ن ، ئه‌مه‌ش ڕای په‌سه‌ندی حه‌سه‌نی به‌صری و زۆرێك له‌زانایانی موتهئهخرینه .
له‌باره‌ی فه‌زڵ و پاداشت و گه‌وره‌یی مانگی موحهڕهمیشهوه كۆمه‌ڵێكی زۆر له‌فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) هاتووه.
ئه‌بو هوره‌یره ( خوای لێ ڕازی بێت ) له‌پێغه‌مبه‌ری خواوه ( صلی الله علیه وسلم ) دهگێڕێتهوهكهفهرموویهتی : أفضل الصيام بعد شهر رمضان: شهر الله الذي تدعونه المحرم" (1).
واته: باشترین ڕۆژوویهك دوای ڕۆژووی مانگی ڕه‌مه‌زان ڕۆژووی ئه‌و مانگهیهكهپێی ده‌ڵێن موحه‌ڕه‌م .
ئیصافهكردنی ئه‌م مانگه‌ش بۆ لای خوای گه‌وره‌و ناو هێنانی به ( شهــر الله المحرم ) بهڵگهیهلهسهر فه‌زڵ و پله‌و پایه‌و گه‌وره‌ی ئه‌م مانگه، چونكهپهروهردگار یان پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) شتێك یان كارێك ئیضافهناكهن بۆلای په‌روه‌ردگار ئیللا به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر فه‌زڵی ئه‌و كاره، بۆ نمونه: كاتێك ناوی ئیراهیم پێغه‌مبه‌ر ( علیه السلام ) ئیصافهدهكرێت و ده‌وترێن ( خلیل الله ) بهڵگهیهلهسهر ڕێز وحورمه‌تی و مه‌كانه‌تی ئه‌و ، یان ده‌وترێت ( بیت الله ) مه‌به‌ست لێی دیسان ڕێز‌و پله‌وپایه‌ی كهعبهیهي پیرۆزه ، یان ( رسول الله ) به‌هه‌مان شێوهمهبهست پێی شه‌ره‌ف و ته‌شریف و ڕێزی پێغهمبهوری خوایه ( صلی الله علیه وسلم ) .
كه‌واته كاتێك ئیصافهی مانگی موحه‌ڕه‌م ده‌كرێت بۆلای پهرورهدگار وده‌وترێت ( شهر الله المحرم ) مه‌به‌ست پێی ڕێز و پله‌و پایه‌ی ی ئه‌م مانگهیهلای خوای گه‌وره.
پڕ فه‌زڵترین ڕۆژه‌كانی ئه‌م مانگه‌ش ( مانگی موحه‌ڕه‌م ) ده‌ڕۆژی یه‌كه‌می ئه‌م مانگه‌یه، ئه‌بو عوثمانی نههدیش له‌م بارهیهوهدهڵت : پێشتر سێ دهڕۆژیان بهگهورهداناوه، ده‌ڕۆژی كۆتای مانكی ڕه‌مه‌زان كهبهشهوهكانی قه‌در ناسراوه، ده‌ڕۆژی یه‌كه‌می مانگی ذی الحجة ، و ده‌ڕۆژی یه‌كه‌می مانگی موحه‌ڕه‌م .
له‌باره‌ی ده‌ڕۆژی یه‌كه‌می مانگی موحهڕهمیشهوه ووتراوه: كه‌ئه‌و دهڕۆژهن كهپهروهردگار ئه‌و چـل شـهوهی پـێ ته‌واو كرد كه‌له‌گه‌ڵ ( موسی پێغه‌مبه‌ر - علیه السلام - ) دیار كردبوو كه ووت‌وێژی له‌گه‌ڵدا بكات كاتێك كه‌ده‌فه‌رموێت ( و واعدنا موسی ثلاثین لیلة وأتممنها بعشر فتم میقات ربه أربعين لیلة) { الأعراف ١٤٢} واته: په‌یمان و به‌ڵێنمان به‌موسی دا بۆ گفت‌و گۆ و قسه‌له‌گه‌ڵ كردنی به‌سی شه‌و ، پاشتر بهدهشهوی تر ئه‌و ماوه‌و به‌ڵێنه‌مان ته‌واو كرد ، ئه‌وسا كات و وه‌ختی دیداری په‌روه‌ردگاری بوو به‌چل شه‌وی ته‌واو .
جا ووتراوه قسه‌و گفتوگۆی په‌روه‌ردگار له‌گه‌ڵ موسی پێغه‌مبه‌ردا ( علیه السلام ) له‌و دهشهوهدا بوو كه‌بۆی ته‌واو كراوه، ئه‌و دهشهوهیش ده‌شه‌وی یه‌كه‌می مانگی موحه‌ڕه‌مه.
بێ گومان رۆژی عاشورا ده‌یه‌می ڕۆژی مانگی موحه‌ڕه‌مه، فه‌زڵێكی ئیجگار گه‌وره‌ی هه‌یه‌و حورمه‌تێكی گورهشی هه‌بوو له‌كۆندا، ئه‌وه‌یش به‌وه‌ی :
1) ئه‌و رۆژه بووه كهپهروهدگار ته‌وبه‌ی له‌ئاده‌م ( علیه السلام ) وه‌رگرت پاش ئه‌وه‌ی كه‌ئه‌و بێ فهرمانیهی خوای گه‌وره‌ی كرد، و بوو به‌هۆی ده‌ركردنی له‌به‌هه‌شت .
2) ئه‌و ڕۆژه‌یش بووه دیسان په‌روه‌ردگار ته‌وبه‌ی له‌قه‌ومی یونس پێغه‌مبــه‌ر ( علیه السلام ) وه‌رگرت .
3) عاشورا به‌ووته‌ی هه‌ندێك له‌زانایانی ته‌فسیر ئه‌و ڕۆژهیشهبه ( یوم الزينة) ناسراوه لهقورئاندا كهموسی ( علیه السلام ) موعدی دانا بۆ ڕوو به‌ڕووبونه‌وه‌ی فیرعه‌ون وجاودووگهرهكان و دواتر خوای گه‌وره (موسی) ی سه‌رخست به‌سه‌ریاندا ئه‌ویش به‌ئیمان هێنانی جادوگهرڕكان كۆتای هات.
4) هه‌ر ئه‌و رۆهشهشه كهپهروهردگار موسی و ئیماندارانی ڕزگار كرد و فیرعه‌ون و هامان و شوێنكهوتوانیانی غه‌رقی ده‌ریای نیل كرد .
هه‌ر ئه‌م عاشورایه هه‌موو پێغههبهرانی پێشووتریش (علی نبینا وعلیهم الصلاة والسلام) تیایدا به‌ڕۆژوو بوون وبـــهڕێزهوه سهیریـــان كردوه، له‌فه‌رمووده‌یه‌كدا هاتوهكهپێغهمبهری خـــوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی: ( يوم عاشورا‌ء كانت تصومه الأنبياء قبلكم فصوموه أنتم ) (٢) ، واته: ڕۆژی عاشورا پێغه‌مبه‌رانی پێش ئێوه هه‌مویان تیایدا به‌ڕۆژوو بوون ئێوه‌ش به‌ڕۆژوو بن تیایدا .
خاوه‌ن كتێبهئاسمانیهكانیش له‌جوله‌كه‌و گاوره‌كان له‌م ڕۆژه‌دا به‌ڕۆژوو ده‌بوون ، هه‌روه‌ها ووتهیهكیش هه‌یه ئه‌ڵێت قوره‌یشیش له‌زه‌مانی جاهلیدا له‌م ڕۆژه‌دا به‌ڕۆژوو بوون ، هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ری ئیسلامیش ( محمدی خاتم الأنبياء ) له‌ڕۆژی عاشورادا به‌ڕۆژوو بووه‌و فه‌رمانیشی كردوه به‌موسڵمانان پێش ئه‌وه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زانیان له‌سه‌ر فه‌رز بێت كه‌له‌و ڕۆژه‌دا به‌ڕۆژوو بن .
لهفهرموودهیهكی صه‌حیحدا كه‌بوخاری و مسلم ڕیوایه‌تیان كردوه لهعبد الله ی كوڕی عه‌باسه‌وه ( خوایان لێ ڕازی بێت ) كه‌فه‌رمویه‌تی : قدم النبي صلى الله عليه وسلم المدينة فوجد اليهود صيامًا يوم عاشورا‌ء. فقال: "ما هذا اليوم الذي تصومونه؟" قالوا: هذا يوم أنجى الله فيه موسى وقومه، وأغرق فرعون وقومه، فصامه موسى شكراً فنحن نصومه، فقال صلى الله عليه وسلم: "نحن أحق بموسى منكم" فصامه وأمر بصيامه (٣) .
واته: كاتێك كه‌پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) كۆچی كرد بۆمهدینهی منه‌وه‌ره بینی كهجولهكهكان له‌ڕۆژی عاشورادا به‌ڕۆژوو ده‌بن، پرسی ئه‌م ڕۆژه چیه كهجولهكهتیایدا به‌ڕۆژوو ده‌بن ؟ وه‌ڵامیان دایه‌وه: ئه‌مه ئه‌و ڕۆژه‌یه كه په‌روه‌ردگــار موسی ( علیه السلام ) و ئیماندارانی تیادا ڕزگار كرد له‌ده‌ستی فیرعه‌ون و شوێنكه‌وتوانی وغهرقی ناو ده‌ریایی كردن، جا لهشوكری ئه‌و نیعمهتهگهورهیهدا موسی پێغه‌مبه‌ر به‌ڕۆژوو بوو ، ئێمه‌ش به‌ڕۆژوو ده‌بین ، له‌پاشاندا پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمووی : ئێمه به (موسی) له‌پێشترین له‌ئێوه‌ی جوله‌كه، پاشان له‌ڕۆژی عاشورادا به‌ڕۆژوو بوو فه‌رمانی كرد بههاوهڵه به‌ڕێزه‌كانیش كه‌به‌ڕۆژوو ببن .
له‌صه‌حیحی مسلم یشدا هاتووه: أن رجلاً سأل النبي صلى الله عليه وسلم عن صيام عاشورا‌ء فقال: " أحتسب على الله أن يكفر السنة التي قبله "(4) .
واته: پیاوێك سه‌باره‌ت به‌ڕۆژووی عاشورا پرسیاری كرد له‌پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا فه‌رمووی : ئومێده‌وارم لای خوای گه‌وره كهبیكات به‌مایه‌ی سڕینه‌وه‌ی گوناهی ساڵێكی پێشووتر .
له‌فه‌رمووده‌یه‌كیشدا هاتوه كه عه‌بدوڵڵای كوڕی عه‌باس له‌پێغه‌مبه‌ره‌وه (صلی الله علیه وسلم ) ڕیوایه‌تی كردوهكهفهرمویهتی :" لئن بقيت إلى قابل لأ‌صومن التاسع " (5).
واته: ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگار ته‌مه‌نمان بدات بۆ ســــاڵی داهاتوو ڕرۆژی نۆهه‌میش ده‌گرم ( واتهڕۆژێك پش عاشورا ) .
ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه كهئوممهتی ئیسلام پێچه‌وانه‌ی جوله‌كه‌كان بكه‌ن له‌م كاره‌شدا ، چونكهپێغهمبهری خوا (صلی الله علیه وسلم ) له‌سه‌رجه‌م كار‌و عیباده‌ته‌كاندا فه‌رمانی كردوه به‌موسڵمانان كه‌هه‌میشه پێچه‌وانی ئه‌هلی كتاب بن و موخالفهی ئه‌وان بكه‌ن ، هه‌ر بۆیهلێرهشدا فه‌رمویه‌تی ساڵی داهاتوو ده‌بێت ڕۆژی نۆهه‌میش بگرم ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌و ومخالفهیهی كه‌باسمان كرد .
له‌م بارهیهشهوهفهرمووده گه‌لێكی زۆر هه‌ن كهبهڵگهن له‌سه‌ر گه‌وره‌ی و فه‌زڵی ئه‌م ڕۆژهبهڵام بهوهندهئیكتفای پێ ده‌كه‌ین .
ئێستاش دێینه‌سه‌ر مه‌سئه‌له‌یه‌كی تر ، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ڕاو بۆچوونی زانایانه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا پێش فه‌رز بوونی مانگی ڕه‌مه‌زان ڕۆژوو گرتنی عاشورا فه‌رز بووه له‌سه‌ر موسڵمانان یان نه‌ء ؟
ڕای یه‌كه‌م : بۆچوون و ڕای ئیمامی ئه‌حمه‌د و ئه‌بو حه‌نیفه‌یه كه‌پێیان وایه، پێش ئه‌وه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زان فه‌رز ببێت له‌سه‌ر موسڵمانان ڕۆژوو گرتنی عاشورا واجب بووه له‌سه‌ر موسڵمانان .
ڕای دووه‌م : ڕای ئیمامی شافعی یه‌و ده‌ڵێت سونه‌تی مؤكد بوه، ئه‌مه‌ش ووته‌ی زۆربه‌ی زۆری زانایانی مه‌زهه‌بی شافعی ومه‌زهه‌بی حهنابلهشه.
زۆرێكیش له‌زانایانی و ئه‌هلی سه‌له‌ف ئه‌گه‌ر له‌سه‌فه‌ریشدا بوو بن هه‌ر ئه‌م ڕۆژهبهڕۆژوو بوون ،وه‌ك ( عه‌بدوڵڵای كوڕی عه‌باس ، و ئه‌بو اسحاق و ئیمامی زوهری، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كهڕۆژووی مانگی ڕه‌مه‌زان ئه‌گه‌ر له‌سه‌فه‌ریشدا به‌ڕۆژوو نه‌بیت خوای گه‌وره ڕۆژانێكی تری داناوه كه تۆڵه‌یان بكرێته‌وه‌و تیایدا به‌ڕۆژوو ببیته‌وه به‌به‌ڵگه‌ی ئایه‌تی ( فعدة من أيام أخر ) ، به‌ڵام ڕۆژووی عاشورا تۆڵه‌و قه‌ره‌بوو ناكرێته‌وه، بۆیه سه‌له‌فی ئه‌م ئومه‌ته وویستویانه ئه‌و پاداشت و خێره گه‌وره‌یان له‌كیس نه‌چێت ، ئه‌مه‌ش ووته‌ی ئیمامی ئه‌حمه‌ده.
له‌كۆتایدا له‌خوای گهورهداواكارم سه‌ربه‌رز و سه‌رفرازی دونیا‌و قیامه‌تمان بكات إن شا‌ء الله و لهلوطف و میهره‌بانی خۆیشی بێ به‌شمان نه‌كات، وله‌تاوان و گوناهه‌كانمان خۆش ببێت .
وصلی الله وسلم علی نبينا محمد وعلی اله وصحبه وسلم
په‌راوێزه‌كان :
(١) رواه الإمام أحمد في المسند (2/ 342) واللفظ له، ومسلم (11 63)
(2) ابن أبي شيبة (3/ 55)، وإسناده ضعيف؛ لضعف إبراهيم الهجري.
(3 ) البخاري (2004)، ومسلم (1130).
(4 ) مسلم (1162) من حديث عبد الله بن معبد الزماني، عن أبي قتادة مرفوعًا مطولاً. قال البخاري في (التاريخ) (5/198): عبد الله بن معبد الزماني لا نعرف سماعه من أبي قتادة.
(5 ) مسلم (1134). |