یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: دواکەوتنی موچە تەنها هەڵەی ئیداری نیە بەڵکو ڕەنگدانەوەی هاوکێشەیەکی ئاڵۆزە    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا: رێژەی زەکات و سەرفیترەو فیدیەی مانگی پیرۆزی رەمەزان دیاری دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا خالد مەلەکی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بەحرەین: بە بەشداری سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆنگرەی دیالۆگی ئیسلامی- ئيسلامي بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا ئيدريس مەلەکی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   هەولێر.. بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەسعەد نانەکەلی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەشداری کۆڕبەندی زانستی کۆلێژی پەروەردە دەکات    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان سیمیناری زانستی هەفتانەی خۆی سازدەکات    *****    *****   لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان بەشداری وۆرکشۆپێک بەناونیشانی (ڕۆڵی زانای ئاینی لەپاراستنی ئاشتی کۆمەڵگەو ڕێگری کردن لەتوندڕەوی و توندوتیژی)    *****    *****   لقی هەولێری یەکێتی زانایان سیمینارێک لەسەر مەترسی و هەستیاری بابەتی فەتوا ساز دەکات    *****    *****   شاندێکی بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات   
د.عباس عەلی
به‌رواری دابه‌زاندن: 22/03/2023 : 17:17:53
قه‌باره‌ی فۆنت
ڕەمەزان مانایی چیە
بەر لە هاتنی ئیسلام (ڕەمەزان)هەبووە، لەسەردەمی نەزانیندا ناوی
مانگەکانیان بە پێی کاتی هاتنی ناودەنا،بۆ نموونە مانگی ذي الحجة بۆیە ئەو ناوەی لێنراوە
چونکەکاتی حەج بووە.

وشە ڕەمەزان لە(رمض)عەرەبیەوە هاتووە، واتە(گەرمایی بەتین).چونکە
ناو لێنانی ئەو مانگە لەکاتی گەرمایی بەتین بووە،بۆیە ئەوناوەی بە باڵادا بڕاوە،ناوەکەش
گونجاوە لە گەڵ سروشتی ئەو مانگە لای موسڵمانان.

چونکە ناخی ڕۆژوەوان گڕ دەگرێت لە بەر تێنوێتی وبرسێتی وتیینی گەرمایی
بۆ دێت.

چەند بۆچوونێکی جیاواز هەیە لای زانایانی زمانناسی تایبەت بەناوڵێنان
وناوی ڕەمەزان لەوانە:

١- هاوکات بووە لە گەڵ گەرمایەکی بەتین،ئەو کاتەیی ناوی مانگەکان
گوزراوەتەوە لە زمانە کۆنەکان.

٢-ڕەمەزان گوناح وتاوانی بەندە دەسوتێنێ،خودا لە گوناحەکانیان خۆش
دەبێ.

٣-ناخی ڕۆژوەوان گڕ دەگرێ لە بەر تینی برسێتتی وتێنوێتی.

٤-دڵی بەندەکان پڕ ترس دەبێت تین وگەرمایی پەندوئامۆژگاری ڕاپێچی دەکات
بۆ ئاخیرەت،وەک چۆن لم وچەو یەکتر دەباتەوە لەبەر تینی گەرما.

٥-چونکە تین بۆ گوناحەکان دەهێنێ،کردەوەچاکەکان دەیسووتێنێ،ووشەی(رمضان)چاووگی(رمض)کاتێک
گڕدەگرێت.یان لە ڕوانگەیەوەیە دەیشواتەوە بە کردەوەی چاک.گوتراوە لە وشەی(رميض)وەرگیراوە
کە هەوروبارانە لە کۆتایی گەرماو سەرەتایی پایز،بۆیە وایی پێگوتراوە چونکە گەرمایی
ڕۆژ وەدەردەنێ،ئابەم شێوەیە رەمەزان لاشەکان پاک دەکاتەوە لە تاوان.

٦-عەرەبەکان چەکەکانیان گەڕم دەکرد وئامادەیان دەکرد بۆ جەنگ لە
مانگی شەوال.

٧-گوتراوە ئەوکاتەی ڕۆژگرتن واجبە کراوە لەناو گەرمدا بووە،گوتراوە
ڕۆژگرتن خوداپەرستیەکی کۆنە، بۆیە وای پێگوتراوە برسێتی تەنگی پێهەڵچنیون کاتێک گەرما
تینی بۆ هێناوەن.

٧-هەندێکی تر گوتوویانە:پەیوەندی هەیە لە نێوان گەرما وڕەمەزان،چونکە
ڕەمەزان مانگێکی قەمەرییە دەسوڕێت لە نێوان وەرزەکان(بەهار،هاوین،پایز،زستان).

٨-رەمەزان مەبەست تەنگهەڵپێچنینی تێنووبوونە نەک گەرما،تینوێتی لە
گەڵ هەرچوار وەرزی ساڵ هەیە.نەک تەنها لە هاوین.

٩-چەندین ناوی تری هەیە:مانگی خودا،مانگی ئارامگرتن،مانگی ڕۆژیی،مانگی پاکبوونەوە،مانگی لەبێژنگدان،مانگی
زیندووکردنەوەی شەو،مانگی دابەزینی قورئان،مانگی لێخۆشبوون،مانگی هەژاران.