یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە    *****    *****   بەهۆی لەدەستدانی چوار ئەندامی خێزانەکەی یەکێتی زانایان هاوخەمی بۆ مامۆستا مەلا حسێن چەڵتوکی دەردەبڕێت    *****    *****   بە بەشداری یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە پرسی هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی بەرێوەدەچێت    *****    *****   لە رۆژی ئاڵادا مەراسیمێکی تایبەت بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی ناوەزینان کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی حاجی ئیبڕاھیم مەنتک لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   شاندێکی زانایانی تورکیاو یەمەن و مەغریب لە ئەکادیمیای جیهانی زانایانی تەسەوف سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   لقی دهۆکی یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر بۆ پتر لە 110 زانای ئایینی ساز دەکات    *****    *****   دکتۆر عەباس شومان ئەمینداری گشتی دەستەی گەورە زانایانی ئەزهەر: "بە تەئکید رۆڵی زانایانی کوردستان رۆڵێکی گرنگ و ئەرێنیە و لە ئاستێکی باشی پێشکەوتن و زانستی هەنگاو دەنێن "   
له‌ رێگه‌ی ماڵپه‌ره‌كانی ئه‌نته‌رنێته‌وه‌ نامه‌یه‌كیان ئاراسته‌ ده‌كرێت‌و یه‌كێتی زانایانیش وه‌ڵام ده‌داته‌وه‌
به‌رواری دابه‌زاندن: 03/03/2012 : 21:51:06
قه‌باره‌ی فۆنت
كه‌سێك له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی كه‌ناڵێكی ئاسمانی ده‌ڵێت ده‌بێ‌ ئیمان به‌ مه‌لا مسته‌فا بهێنن، دوای ئه‌وه‌ رۆژی (3/3/2012) له‌ رێگه‌ی ماڵپه‌ری ئه‌نته‌رنێته‌وه‌، به‌ناوی چه‌ند مامۆستایه‌كی ئایینیه‌وه‌ نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی یه‌كێتی زانایان ده‌كرێت، كه‌ له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ به‌ ده‌نگ بێن، یه‌كێتی زانایان وه‌ڵامی نامه‌كه‌ ده‌داته‌وه‌.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌ی یه‌كێتی زانایانه‌.

به‌ناوی خوای گه‌وره‌‌و میهره‌بان
دوای ئه‌وه‌ی كه‌سێك له‌ به‌رنامه‌یه‌كی راسته‌وخۆی كه‌ناڵێكی ئاسمانی شتێكی ناشیاوی باسكردووه‌، كه‌ گوویه‌تی ده‌بێ‌ چۆن ئیمان به‌ خوا‌و پێغه‌مبه‌ر دێنن ئیمان به‌ مه‌لا مسته‌فاش بێنن، كه‌ ئه‌م جۆره‌ شتانه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك جێگه‌ی قبوڵكردن نینه‌، پاش ئه‌وه‌ نامه‌یه‌ك له‌ چه‌ند ماڵپه‌ڕێكی ئه‌نته‌رنێت بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، گوایه‌ ئه‌وه‌ هی چه‌ند مامۆستایه‌كی ئایینیه‌‌و، تێیدا داوا له‌ یه‌كێتی زانایان ده‌كه‌ن هه‌ڵوێست بنوێنن.

ئێمه‌ جارێ‌ گومانمان له‌ خودی نامه‌كه‌ هه‌یه‌، چونكه‌ ئه‌وانه‌ ئه‌گه‌ر مامۆستای ئایینی بن، ئه‌وا به‌ دڵنیاییه‌وه‌ سه‌ردانی یه‌كێتی زانایانیان ده‌كرد، یان چه‌ند كه‌سێكیان به‌ نوێنه‌ری خۆیان ده‌نارد، چونكه‌ مامۆستای ئایینی هه‌میشه‌ به‌دوای هه‌ڵوێستی جیددی‌و چاره‌سه‌ری مه‌یدانی ده‌گه‌ڕێت‌و، قه‌تیش خۆی ناكاته‌ كارتێك به‌ ده‌ست هیچ لایه‌نێكی سیاسی یان راگه‌یاندنێك تا بازاری خۆیان پێ‌ گه‌رم بكه‌ن، بۆیه‌ ئێستاش ئه‌گه‌ر راسته‌ مامۆستای ئاینین هیوادارین سه‌ردانمان بكه‌ن‌و، له‌ نزیكه‌وه‌ به‌ پیر ئه‌و مه‌سه‌لانه‌وه‌ بچین.

یه‌كێتی زانایان به‌ نیگه‌رانییه‌وه‌ ده‌ڕوانێته‌ ئه‌و كێبڕكێ سیاسییه‌ ناشه‌ریفانه‌ی ئه‌مڕۆ، كه‌ به‌داخه‌وه‌ ئایین‌و نه‌ته‌وه‌‌و نیشتیمانپه‌روه‌ری‌و هیچ شتێك تێدا دوور نه‌ماوه‌‌و، هه‌موو شتێكی تێدا ئاخنراوه‌، یه‌كێتی زانایانیش وه‌ك تاكه‌ نوێنه‌ری زانایانی ئایینی هه‌میشه‌ به‌ پیر خواست‌و داواكانییان ده‌چێت، بۆیه‌ هه‌ر كه‌سێك بێ‌ رێزی به‌رامبه‌ر ئایینی پیرۆزی ئیسلام بكات، ئه‌وا یه‌كێتی زانایان هه‌ڵوێستی هه‌بووه‌، هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌ش داوای یاساییمان تۆمار كردووه‌، له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی به‌ ئاشكرا سوكایه‌تی به‌ قورئانی پیرۆز ده‌كات‌و، له‌ نه‌رویج سوره‌تی نیسائو ئه‌نفال ده‌سووتێنێت، كه‌ ئه‌و بابه‌ته‌ زۆر زۆر گه‌وره‌تره‌ له‌وه‌ی ئێستاكه‌ به‌ناوی چه‌ند مامۆستایه‌كی ئایینی بڵاوكاوه‌ته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ كاتی هاتنه‌وه‌ی بۆ كوردستان رێ‌و شوێنی یاسایی له‌سه‌ر بگیرێته‌ به‌ر، كه‌ ده‌بوو ده‌نگی نارازیبوونی مامۆستایانی ئایینی پێشتر له‌سه‌ر ئه‌وه‌ بوایه‌، چونكه‌ ئه‌وه‌ی قورئان سوتاندن سه‌رباری ئه‌وه‌ی سوكایه‌تیكردنه‌، شه‌ڕێكی فیكریشه‌‌و، راگه‌یاندنی جه‌نگه‌ له‌ دژی قورئانی پیرۆز، به‌ هه‌مان شێوه‌ داوامان له‌سه‌ر ئه‌و دوو كه‌سه‌ش تۆماركردووه‌، كه‌ داوای هاوسه‌ری نێوان دوو نێرینه‌یان كردووه‌‌و له‌ رۆژنامه‌یه‌ه‌ك بڵاوكرایه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر نه‌خۆش بن چاره‌سه‌ر بكرێن، ئه‌گه‌ر ساغیش بن ئه‌وه‌ پێویسته‌ سزای یاسایی وه‌ربگرن.
بۆیه‌ دووباره‌ی ده‌كه‌ینه‌وه‌، خۆزگه‌ ئه‌و تووڕه‌بوونه‌ له‌سه‌ر سوتاندنی قورئان بوایه‌، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ بوایه‌، كه‌ تاكو ئێستاكه‌ش به‌ به‌رده‌وامی له‌ وڵاتێكی دراوسێمان لاپه‌ڕه‌كانی قورئان پارچه‌ پارچه‌ ده‌كرێن‌و سندوقی سێویان پێده‌گیرێت.

ئێستاش هه‌موومان ده‌زانین ئه‌مڕۆ له‌ رێگه‌ی مۆبایل‌و ئه‌نته‌رنێته‌وه‌، (ناو‌و شوێن‌و) هه‌مووشتێك گاڵته‌ی پێده‌كرێت، بۆیه‌ هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه‌، كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ به‌راستی ناوی (ئارام) بێت، هه‌روه‌ها دانیشتووی (كۆڕێ)ش بێت، هه‌موو مامۆستایانی ئایینیش ئه‌و هه‌قیقه‌ته‌ ده‌زانن، كه‌ ناكرێ‌ ئه‌و قسانه‌ش بكرێنه‌ تاوان به‌ ملی هیچ كه‌سێكی دیكه‌وه‌، چونكه‌ خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت: (ۆلا تَزِرُ ۆازِرَه‌ٌ وِزْرَ أُخْرَی) واته‌: (هیچ كه‌سێك تاوانی ئه‌وه‌ی دیكه‌ هه‌ڵناگرێت)، بۆیه‌ له‌م بابه‌ته‌شدا ئێمه‌ ئاماده‌ین خواستی ئه‌و مامۆستا به‌ڕێزانه‌ به‌جێ بگه‌یه‌نین، به‌ڵام هیوادارین سه‌ردانمان بكه‌ن، یان ئێمه‌ ده‌چینه‌ خزمه‌تیان، ئه‌و كه‌سه‌ش كه‌ كاره‌كه‌ی كردووه‌ با بێن زانیارییه‌كمان له‌سه‌ری بده‌نێ‌ بۆ ئه‌وه‌ی داوای له‌سه‌ر تۆمار بكه‌ین، بۆیه‌ چاوه‌ڕوانی هاتنی ئه‌وانین، ئێمه‌ش له‌لای خۆمانه‌وه‌ له‌ هه‌وڵداندا ده‌بین، چونكه‌ قسه‌‌و قسه‌لۆكی راگه‌یاندن له‌ پێگه‌ی مامۆستایانی ئایینی ناوه‌شێته‌وه‌، هه‌تا گفتوگۆ‌و پێكه‌وه‌ دانیشتن هه‌بێت، ئه‌گه‌ر ئێمه‌ ئه‌و كاتی خواستی ئه‌وانمان به‌جێنه‌گه‌یاند، ئه‌وا هه‌قی گله‌یی‌و هه‌موو شتێكیان هه‌یه‌، به‌ڵام له‌ هه‌مان كاتیشدا هه‌موو لایه‌ك دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌، یه‌كێتی زانایان قه‌ت له‌وه‌ بێده‌نگ نابێت، كه‌ مامۆستای ئایینی وه‌ك كه‌ره‌سته‌ی سیاسی یان ئیعلامی به‌كار بهێندرێت.

یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كودستان
‏3‏/3‏/2012