سه‌ری ساڵی كۆچیتان پیرۆز بێت
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
(إِلَّا تَنْصُرُوهُ فَقَدْ نَصَرَهُ اللَّهُ إِذْ أَخْرَجَهُ الَّذِينَ كَفَرُوا ثَانِيَ اثْنَيْنِ إِذْ هُمَا فِي الْغَارِ إِذْ يَقُولُ لِصَاحِبِهِ لَا تَحْزَنْ إِنَّ اللَّهَ مَعَنَا...)
به‌بۆنه‌ی هاتنی سه‌ری ساڵی نوێی كۆچی (1435) پیرۆزبایی گه‌رممان ئاراسته‌ی ته‌واوی موسڵمانانی جیهان ده‌كه‌ین، پیرۆزباییه‌كی تایبه‌تیش ئاراسته‌ی هاووڵاتیانی كوردستان و به‌تایبه‌تی زانایان‌و مامۆستایانی ئایینی ده‌كه‌ین، به ئومێدی ئه‌وه‌ی ساڵی تازه ساڵی به‌خۆداچوونه‌وه‌ی باوهڕداریو دووركه‌وتنه‌وه له هه‌ڵه‌و ناپه‌سه‌ندی بێت‌و، په‌ره‌ی زیاتر به دڵسۆزی‌و غهمخۆریو مرۆڤدۆستی بدهینو، گیانی برایهتیو ته‌بایی موسڵمانانهمان قوڵتر بكه‌ینه‌وه‌و، هه‌میشه هه‌ست به عینایهتو پشتیوانی خوایی بكه‌ین‌و، پشتیوانی هه‌وێنی ئاسایش‌و هێمنیو ئارامی وڵات بكه‌ین.
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
1/1/1435