یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا خەیری ئەحمەد رەشید وەک بەرپرسی نوێی لقی شێخانی یەکێتی زانایان هەڵبژێردرا    *****    *****   مامۆستا مەلا عەلی سیامێوەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا جەلال مەلا سالح هەڵەبجەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالرحمن قادر ڕوستایی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا فەتاحی شارستێنی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   بۆ پیرۆزبایی کردن لە ساڵیادی دەرچوونیدا سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی (گوڵان) دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 130 مامۆستای ئایینی و هاوکارانی  راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە   
مامۆستا د.به‌شیر خه‌لیل رونكردنه‌وه‌یه‌ك ده‌دات.
به‌رواری دابه‌زاندن: 08/03/2011 : 11:35:02
قه‌باره‌ی فۆنت
به‌ڕێزان.....
هه‌موو وشه‌ و ده‌سته‌واژه‌یه‌ك وه‌یا نمونه‌ هێنانه‌وه‌یه‌ك ده‌كرێ به‌مانای

راسته‌قینه‌ی خۆی كه‌ به‌كارهێنه‌ر مه‌به‌ستیه‌تی وه‌ربگیرێ، وه‌ده‌شكرێ به‌ چه‌ند مانا و مه‌به‌ستێكی تری دوور له‌ ئه‌صڵی ماناكه‌ شیبكرێـته‌وه‌، پێشه‌وا عومه‌ر كوری خه‌تتابده‌فه‌رموێ: (ئه‌گه‌ر هه‌ر وشه‌ و قسه‌یه‌ك حه‌فتا مانای خراپی هه‌بێ، و یه‌ك مانای باش و جوانی هه‌بێ، به‌مانا باشه‌كه‌ی لێكیده‌ده‌مه‌وه‌.
خوای گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموویت (يا ايها الذين امنوا اجتنبوا كثيراً من الظن ان بعض الظن إثم......).

زۆر به‌داخه‌وه‌ هه‌ندێ له‌ وته‌كانی ئێمه‌ كه‌ له‌ دانیشتنی نائاسایی په‌رله‌مانی كوردستانی (4/3/2011) سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی ئێمرۆی كوردستان پێشكه‌شمان كرد، به‌ ته‌فسیرێكی هه‌ڵه‌ و دوور له‌ مه‌به‌ستی ئێمه‌ لێكدرایه‌وه‌، وه‌ هه‌ندێ له‌ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و سایته‌كان شیكردنه‌وه‌یه‌كی وروژێنه‌ریان بۆ كرد، كه‌ گوایه‌ ئێمه‌ خه‌ڵكی سلێمانی و جه‌ماوه‌ری خۆپیشانده‌رمان شوبهاندوه‌ به‌ (خوارج) كه‌ ئه‌مه‌ هیچ ئه‌سڵ و ئه‌ساسێكی نییه‌، چونكه‌ وته‌كانی ئێمه‌یان قرتاندوه‌ و ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ی مه‌به‌ستییان بووه‌ ده‌رخستووه‌ كه‌ وه‌ك قرتاندنی ئایه‌تی ( لاتقربوا الصلاة) له‌ پێشگر و پاشگری خۆی.

ئێمه‌ لێره‌دا به‌ پێویستی ده‌زانین كه‌ بۆ هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان و دانیشتوانی سلێمانی و جه‌ماوه‌ری خۆپیشانده‌ران روونبكه‌ینه‌وه‌، كه‌ ئێمه‌ ئه‌و په‌ڕی رێز و خۆشه‌ویستیمان بۆیان هه‌یه‌ و به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌وانمان وه‌ك (خوارج) نه‌ناساندووه‌، به‌ڵكو ئێمه‌ له‌میانه‌ی ئیدانه‌كردنی توندوتیژی و خوێن رێژی و كوشتنی به‌ناحه‌قی خه‌ڵكی كوردستان له‌ هه‌موو چین و لایه‌نه‌كانه‌وه‌، به‌ پۆلیس و خه‌ڵكی تریشه‌وه‌، ئه‌م نمونه‌یه‌مان هێنایه‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م حاڵه‌ته‌ نه‌خوازراوه‌ له‌ ته‌قه‌كردن و خوێن رشتن به‌رده‌وام بێت ئه‌وا خوانه‌خواسته‌ ئامانجه‌كه‌ی باش نابێت. وه‌ ئه‌م كاره‌ خۆی له‌خۆیدا پێچه‌وانه‌ی یاسای خۆپیشاندانه‌ كه‌ په‌رله‌مانی كوردستان په‌سندی كردووه‌، كه‌ بڵاوه‌ پێكردن به‌ خۆپیشانده‌ران ته‌نها به‌ڕێگای مه‌ده‌نیانه‌ ده‌بێت و ته‌قه‌كردن قه‌ده‌غه‌كراوه‌.

بۆیه‌ ئێمه‌ لێره‌ دووباره‌ و سێباره‌ی ده‌كه‌ینه‌وه‌ و هه‌رده‌م راشمان گه‌یاندووه‌ له‌ په‌رله‌مان و له‌ وتاره‌ ئاینییه‌كانمان، كه‌ خۆپیشاندان بۆ داواكردن و گه‌یاندنی مافه‌ رواكان مافێكی یاسایی و شه‌رعییه‌، به‌ڵام پێویسته‌ به‌ شێواز و ئامرازی یاسایی و مه‌ده‌نیانه‌ بێت و چه‌ندین به‌یاننامه‌ و لێدوانمان بڵاوكردۆته‌وه‌ له‌سه‌ر ئیدانه‌ و مه‌حكوم كردن و ته‌قه‌كردن و هه‌ره‌شه‌كردن و گرتن و راوه‌دونانی خه‌ڵك و به‌تایبه‌تیش مامۆستایانی ئایینی كه‌ به‌شداری خۆپیشاندانیان كردووه‌، وداوای ده‌سته‌به‌جێ پاراستنی كه‌رامه‌ت و سه‌روماڵی ئه‌م خه‌لكه‌مان كردوه‌.

ئێمه‌ له‌په‌رله‌مانی كوردستان یه‌ك ده‌نگین له‌سه‌ر پشتیوانی كردن له‌ داوا و داخوازیه‌ ره‌واكانی خه‌ڵكی كوردستان و به‌پێویستیش ده‌زانین كه‌ به‌په‌له‌ جێبه‌جێ بكرێت.
دووباره‌ ته‌ئكید ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ئه‌م ته‌فسیره‌ هه‌ڵه‌یه‌ موقف و مه‌به‌ستی ئێمه‌ نیه‌ و هیوادارم كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و خه‌ڵكی دلسۆزی كوردستان ببنه‌ هۆكاری پاراستنی ئاسایش و دۆخی جوانی ئه‌م وڵاته‌ و مامه‌ڵه‌كردنی مه‌ده‌نیانه‌ و واقیعییانه‌ له‌گه‌ڵ پێشهات و روداوه‌كان له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا.




د. بشیر خلیل حداد
ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان
5/3/2011