دوێنێ 22ی4ی2024 به‌ڕێز د.عبدالله مەلا وه‌یسی سه‌رۆكی یه‌كتێیی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به یاوه‌ری مەلا عبدالله شێركاوه‌یی ئه‌ندامی مەکتەبی ته‌نفیزی و مەلا فکری سیتکانی؛ سه‌ردانی ده‌زگای گوڵانیان كرد‌و له‌لایه‌ن بەرێز فه‌رهاد محه‌مه‌د سه‌رۆكی ده‌زگای گوڵان و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی نووسه‌ران و به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی به‌گه‌رمی پێشوازیان لێكرا.
لە دانیشتنێکدا سەرۆکی یەکێتی زانایان پیرۆزبایی 30 ساڵەی دەرچوونی گۆڤاری گوڵان کرد‌و دەستخۆشی لە کار‌و هەنگاوەکانی دەزگای گوڵان کرد بەتایبەت لەم چەند ساڵەی دوایی کە بەردەوام هەوڵدەدات رۆڵی زانایانی ئایینی لەرێی دیمانەو هەڵدانەوەی لاپەڕەکانی ژیانیان و بەستنەوەی هەردوو شاباڵی ئایینی و نەتەوەیی بەرچاوو بخات، هەروەها ئاماژەی بە گرنگی و پێویستی هەماهەنگی لە پرسی برەودان بە پاراستنی بەهاکان و رۆڵی زانایان و گیانی میانڕەوی و پێکەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی کردەوە.
لەلایەن خۆشیەوە بەرێز فەرهاد محەمەد سەرۆکی دەزگای گوڵان وێرای سوپاس و خۆشحاڵی بە سەردانی بەرێزیان، ستایشی رۆڵ و پاڵپشتی و پشتگیریی و پەیامە گرنگانەی یه‌كێتی زانایانی ئیسلامی كوردستان لەخزمەتی کوردستان و رەوشی ئەمنی و قوڵکردنەوەی گیانی لێبوردەیی و پێکەوەژیان کرد، له هه‌مان کاتدا ئاماده‌باشیی ده‌زگای گوڵانیشی پیشاندا كه له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان مینبه‌رێكی كراوه بێت بۆ گه‌یاندنی په‌یامی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی زانایانی ئایینی له كوردستاندا.
هەر لە دانیشتنەکەدا کۆمەڵێک پرسی هەنوکەیی پەیوەست بە بواری قوڵکردنەوەی هەستی ئیسلامپەروەری و نیشتماندۆستی و هەستیاری بابەتی راگەیاندن لە ئاراستەکردنی کۆمەڵگە تاوتوێ کرا.