یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندی گەورە زانایانی ئەزهەری شەریف دەکات    *****    *****   سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندی باڵای زانایانی ئەزهەر دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا مسعود حسێن غەزالی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   دیداری زەڵمی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت و سەرۆکی یەکێتی زانایان لەم دیدارە وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دکتۆر مستەفا زەڵمی، خاوەن دیدێکی چاکسازیی قووڵ بووە و، لەسەر ڕێگەکەی بۆ دادپەروەریی کۆمەڵایەتی و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ بەردەوام دەبن.    *****    *****   دەقی وتاری سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە دیداری د.مستەفا زەڵمی    *****    *****   مامۆستا مەلا شەریف سەعید کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی باڵای گەورە زانایانی ئەزهەری شەریف دەکات    *****    *****   د.أنس محمد شەریف ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاری توندوتیژی دژ بە ئافرەتان دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی زانایانی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   پێکەوەژیانی ئایینی لە سۆران   
دەقی وتاری سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە دیداری د.مستەفا زەڵمی
به‌رواری دابه‌زاندن: 02/12/2024 : 07:50:43
قه‌باره‌ی فۆنت

دەقی وتاری سەرۆکی یەکێتی زانایان لە دیداری د.مستەفا زەڵمی


بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان


بەرێز نێچیڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان


بەرێز شاندی زانایانی ئەزهەری شەریف د.عباس شومان سەرۆکی دەستەی گەورە زانایانی ئەزهەزو بەرێز د.سلامە داود سەرۆکی زانکۆی ئەزهەر..


ئامادەبوووانی بەرێز هەموو لایەکتان زۆر بەخێر بێن..


ئه‌مرۆ مایه‌ی خۆشحاڵی و شه‌ڕه‌فێكی گه‌وره‌یه‌ پێكه‌وه‌ به‌شدارین له‌ مه‌راسیمی زیندوو راگرتنی یادی زانای به‌ناوبانگی كوردو جیهانی ئیسلامی؛ مه‌رحوم دكتۆر مسته‌فا زه‌لمی، كه‌ ئه‌مه‌ بۆنه‌یه‌كی گرنگ و یادێكی پێویست و وه‌فایه‌كی به‌جێیه‌ به‌ ئامانجی رێزگرتن له‌ رۆحی ئه‌م پیاوه‌ مه‌زنانه‌ی گه‌له‌كه‌مان و سوود وه‌رگرتن له‌ ئه‌زمون و خزمه‌تی زانستی و تێڕوانینه‌ هاوچه‌رخه‌كانیان، كه‌ هه‌م قۆناغی ئه‌مرۆمان به‌حوكمی ئه‌و گۆڕانكاری و پێشهاتانه‌ی رووی له‌ جیهان و ناوچه‌كه‌ كردووه‌ پێویستی به‌ كه‌سانی هه‌ڵكه‌وتووی زانستی هه‌یه‌، هه‌میش بۆ ئێمه‌ مانان گه‌لی كوردو مێژووی پڕ سه‌روه‌ری زانایان شكۆمه‌ندییه‌ مه‌زنه‌ دیرۆكی دوێنێ به‌ ئه‌مرۆ ببه‌ستینه‌وه‌ له‌ سایه‌ی خزمه‌تی زانستییه‌وه‌ خزمه‌تی نیشتمانی خۆمان بكه‌ین، وه‌ك مه‌علومه‌ ئه‌م پیاوه‌ مه‌زنه‌ مایه‌ی شانازی زۆره‌ له‌ چه‌ند لایێكه‌وه‌:


- پیاوێكی به‌ تواناو شاره‌زاو زانایه‌كی ئایینی بوو.


- پسپۆڕێكی لێهاتووی هه‌ردوو بواری شه‌ریعه‌ت و یاسا بوو..


- كه‌سایه‌تیه‌كی كوردو ئه‌ستێره‌یه‌كی دیاری ئاسمانی كورده‌واری و جیهانی ئیسلامی بوو..


دكتۆر مسته‌فا زه‌ڵمی له‌ناو كارو پیشه‌ی خۆیدا وه‌ك خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی دیاری نێو ئه‌هلی عیلم و ناوه‌نده‌ ئه‌كادیمیه‌كان و دونیای نووسین و به‌رهه‌می زانستی؛ هه‌میشه‌ له‌ چوارچێوه‌ی به‌رپرسیارێتی و تێڕوانین و بۆچوونی تایبه‌تی خۆی؛ په‌ره‌ی به‌ بواری زانست و كۆشش و تواناكان داوه‌و بۆچوونه‌ فیقهی و یاساییه‌كانی به‌ شێوازێكی تازه‌و به‌راوردكاری ده‌خسته‌ ڕوو، بۆ ئه‌وه‌ی دیوێكی جوان و بۆچوونێكی واقعی بخاته‌ به‌رده‌م پرۆسه‌ی كاروانی زانستی و پێشكه‌وتنه‌ هاوچه‌رخه‌كانه‌وه‌.


هه‌ر ئه‌مه‌ش وای كرد ئه‌م پیاوه‌ ته‌نها به‌ ته‌واوكردنی زانسته‌ شه‌رعیه‌كانی حوجره‌و به‌ده‌ستهێنانی مۆڵه‌تی مه‌لایه‌تی نه‌وه‌ستێ، به‌ڵكو درێژه‌ به‌ بڕینی قۆناغه‌كانی خوێندن و  گه‌یشتن به‌ ترۆپكی ئه‌كادیمی و نازناوی زانستی و به‌ده‌ستهێنانی چه‌ندین بڕوانامه‌ له‌ پسپۆڕی شه‌ریعه‌و یاساناسی؛ سنووری كوردستان ببڕێت و به‌ره‌و به‌غدای پایته‌خت هه‌نگاو هه‌ڵبنێت، قووڵبوونه‌وه‌ له‌ زانست و زانیاری و په‌یداكردنی شاره‌زایی پێویست له‌ زانسته‌ عه‌قڵی و نه‌قڵیه‌كان و وه‌رگرتنی ئه‌زموون و بڵاوكردنه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌و به‌رهه‌م و ته‌دریس كردن، ئه‌م پیاوه‌ی گه‌رمتر كرد له‌ گه‌ڕان به‌ دوای زانست و سه‌رچاوه‌ی مه‌عریفی، ئه‌وه‌ بوو له‌ به‌غداوه‌ رووی كرده‌ میسڕو له‌ زانكۆی ئه‌زهه‌ری شه‌ریف نه‌ك وه‌ك قوتابیه‌كی زانسته‌ شه‌رعیه‌كان، به‌ڵكو زانایه‌كی ئایینی هه‌ڵكوتووی كوردو یاساناسێكی بلیمه‌ت چه‌ند بڕوانامه‌یه‌كی له‌ خوێندنی باڵا له‌م زانكۆیه‌ به‌ده‌ست هێنا، كه‌ ئه‌مه‌ش بووه‌ مایه‌ی شه‌ڕه‌فێكی گه‌وره‌ بۆ گه‌لی كوردو زانایانی كوردستان، به‌وه‌ی كه‌سایه‌تیه‌كی وه‌ك دكتۆر مسته‌فا زه‌ڵمی ببێته‌ یه‌كێ له‌ شانازییه‌كانی ئه‌زهه‌ر له‌ وڵاتی میسڕ.


له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ ئه‌وه‌ی ده‌رخست، كه‌ كوردستان وه‌ك مه‌ڵبه‌ندی زانست و پێگه‌یاندنی زانایان و ئاستی به‌رزی مه‌عریفه‌ی حوجره‌و مه‌دره‌سه‌كانی كوردستان، شان به‌شانی ناوه‌نده‌ ئه‌كادیمی و زانستیه‌كانی وڵاتانی جیهانی ئیسلامی له‌ خزمه‌تكردنی ئیسلام و گه‌یاندنی په‌یامی میانڕه‌وی و مرۆڤدۆستی و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاشتی و سه‌قامگیری به‌رده‌وام بووه‌و هیچی كه‌متر نه‌بووه‌ له‌وانی تر.


ئه‌گه‌ر ئاوڕێك له‌ مێژووی خۆمان بده‌ینه‌وه‌، ده‌بینین به‌سه‌دان و هه‌زان كه‌ڵه‌ زانای ناودارو به‌توا هه‌بووه‌، كه‌ رۆڵی گه‌وره‌یان له‌ گه‌شه‌پێدان و به‌ره‌و پێشبردنی ره‌وشی ئایینی و شارستانیه‌تی ئیسلامی و توراس و میراتی گه‌وره‌ زانایان هه‌بووه‌و كۆمه‌ڵگه‌یان رووناك كردووه‌.


بۆیه‌ش له‌ناو میلله‌تی كورد كه‌م شوێن هه‌بووه‌ حوجره‌یه‌كی تایبه‌تی لێ نه‌بوبێت و خزمه‌تی كاروانی زانست و زانایانی نه‌كرد بێت و زانای گه‌روه‌ی له‌ بواره‌ جیاجیاكانی شه‌ریعه‌تناسی و فیقهو فكرو فه‌لسه‌فه‌و ئه‌ده‌بدۆستی به‌رهه‌م نه‌هێنابێت. مسته‌فا زه‌ڵمی یه‌كێكه‌ له‌وانه‌ی له‌ بواره‌كه‌ی خۆیدا جێگه‌ی ئه‌و شانازییه‌یه‌ كه‌ هه‌مووانی لێره‌ كۆدۆته‌وه‌و یادی ده‌كه‌ین.


پێگه‌یشتن و قوڵبوونه‌وه‌ی زانستی ئه‌م مرۆڤه‌ وای كرد به‌ تێكه‌ڵكردنی بۆچوونه‌ هاوچه‌رخ و پێشینه‌كان، ببێته‌ خاوه‌ن خوێندنه‌وه‌یه‌كی تازه‌ له‌مه‌ڕ هه‌ندێ پرس و پێشهات به‌تایبه‌ت له‌ بواره‌كانی ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان و مافی مرۆڤ و مافی ئافره‌ت و خێزان و چه‌ند پرسێكی تری په‌یوه‌ست به‌ كیان و كۆمه‌ڵگه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رۆڵی گه‌وره‌ی گێڕا له‌ده‌ستنیشانكردنی خوێندنه‌وه‌و تێڕوانینی هه‌ڵه‌و نازانستی بۆ ده‌قه‌كان، هه‌روه‌ها له‌وه‌ی چۆن زانست له‌ خزمه‌تی ئایین و مرۆڤایه‌تی و برایه‌تی و سه‌قامگیری كۆمه‌ڵایه‌تی بێت.


هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش بوو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی رێزدار نێچیرڤان بارزانی وه‌ك رێزگرتن له‌ كۆشش و تێڕوانینه‌كانی، پێشنیاری هاتنه‌وه‌ی دكتۆر مسته‌فا زه‌ڵمی كرد بۆ كوردستان و له‌م كاته‌شدا سوود له‌ ئه‌زموون و بۆچوونه‌كانی وه‌رگیراو وه‌ك كه‌سایه‌تیه‌كی گه‌وره‌ی بواری شه‌ریعه‌و یاسا سه‌یر ده‌كرا.


له‌ هه‌مان كات له‌ یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان توانیمان له‌ بۆنه‌یه‌كی تایبه‌ت و مێژوویی و وه‌ك رێزگرتن له‌ خزمه‌تی زانایانی كورد له‌ ساڵی 2013 دیداری شێخی ئه‌زهه‌ر رێكبخه‌ین و خه‌ڵاتی رێزلێنان پێشكه‌ش به‌ دكتۆر مسته‌فا زه‌لمی بكرێت و شێخی ئه‌زهه‌ر سوپاسی هه‌وڵ و كۆشش و به‌رهه‌مه‌كانی بكات.


له‌ كۆتاییدا ده‌مه‌وێ ئه‌وه‌ بڵێم ئێمه‌ له‌ كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ی هه‌یه‌، له‌ چوارچێوه‌ی دینداری و كاروانی عیرفانی و زانستی؛ پێویستیمان به‌ هه‌ست و هه‌ڵوێستی كه‌ڵه‌ زانایانی كورد هه‌یه‌ كه‌ له‌ بواری ئیسلامپه‌روه‌ری و نیشتمانپه‌روه‌ی خزمه‌تێكی شاهانه‌یان پێشكه‌ش كردووه‌، ئه‌ركه‌ به‌ درێژدان به‌ رێبازی ئه‌وان له‌ خزمه‌تكردنی ئیسلام و گه‌یاندنی بیری میانڕه‌وی و ئاشتیخوازی و مرۆڤدۆستی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هزری توندڕه‌وی به‌رده‌وام بین و به‌ حیكمه‌ته‌وه‌ په‌یامه‌كان بگه‌ینین.