یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا عەلی سیامێوەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا جەلال مەلا سالح هەڵەبجەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالرحمن قادر ڕوستایی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا فەتاحی شارستێنی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   بۆ پیرۆزبایی کردن لە ساڵیادی دەرچوونیدا سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی (گوڵان) دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 130 مامۆستای ئایینی و هاوکارانی  راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات   
سەبارەت بەئامۆژگاریەكانیان بۆ پاراستنی ژینگەی كوردستان، وەزیری ئەوقاف ستایشی مامۆستایانی ئاینی دەكات
به‌رواری دابه‌زاندن: 30/09/2010 : 13:05:07
قه‌باره‌ی فۆنت
دیاكۆ سەلام - راگەیاندنی ئاینی
لە درێژەی (30) مین خولی مافی مرۆڤ و فێربوونی ئەنتەرنیت كە 20 مامۆستای وتاربیژی ئەوقافی دەوروبەری تیدا بەشدارن.

بەریز د عمران مامۆستای زانكۆی صلاح الدین بەشداری كرد بە موحازەرەیەك لەسەر بابەتی ژینگە بەو ئیعتبارەی بەرێزیان پرۆفیسۆرەی تایبەتمەندە لەم بوارە وە سەرەتای موحازەرەكە بەرێزیان دەشت خۆشی و ستایشی رۆلی راگەیاندنە وەزارەتی ئەوقاف و بەرێز كاك مەریوان نەقشبەندی بەرێوەبەری راگەیاندن و وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و سەلام كەریم سیدان بەرپرسی راگەیاندنی ئایینی بۆ گرینگی دان بە ر ەوشی ژینگە لە هەرێمی كوردستان وە دوابەدوای ئەمەش بەرێزیان رۆلی مامۆستایانی ئایینی بەرز نرخاند بەوەی كە لە پیشەنگن بە هۆشداری دان و روونكردنەوەی پرسی ژینگە وە ئەوەشی دوپات كردەوە كە ئەم لە ناو زانگۆ ۆ بەتایبەتیش لەناو قوتابیان دانیشتن و كور و كۆبونەوەكانیان ئەم هەوالە بە شانازیەوە را دەگەیەنن.


ئینجا هاتە سەر سەرچاوەكانی ژینگە لە(خۆل .هەوا. ئاو.) كەبە داخەوە ئەم دوو سەرچاوەی هەواو ئاو لە سەرتاسەری دونیا كەوتۆتە مەترسی بەهۆی كەم و كوری مرۆڤ و كارەساتە سروشتیەكان وە هەروەها زۆربوونی خەلك و پیداویستی ئەم خەلكە زۆرە بە كردنەوەی كارگە و پاشماوەی كارگەكان و دوكەل و گازە (CO2) ئینجا هاتە سەر تەوەری ئاو كەلە هەرێمی كوردستان برێكی باشی ئاوی شیرین هەیە لە كانیاو رووبار و ئاوی ژیر زەوی كە دەكری مامۆستایانی ئایینی لەو رۆلەی بینیویانە بەردەوام بن بە هۆشداری دانی خەلك كە سەرچاوەكان پیس نەكرین و وە دەستیان پێوە بگیرێت زیاد خەرج نەكرین وە تەوەری گرینگیدان بە خاك و چاندنی دار و درەخت و رووەك وباخچە گشتیەكان شاكاری ووڵاتەكەمان دەباتە قۆناغیكی ترەوە وە ئەوەشی دوپات كردەوە كە پێوەری پێشكەوتن و شارستانیەت لە وە دایە كە سەوزایی بە هەموو جۆرەكانەوە خزمەت بكرێت بۆ زیاد كردنی گازی (O2) وە كەم كردنەوە و كۆنترۆل كردنی گازی مەترسیدار كە ئەمرۆ بۆتە گەورەترین كیشە لە دونیا كە (CO2) ە مەترسیەكانی كەم دەكرێتەوە.

پاشان وەزیری ئەوقاف كامل حاجی علی سەردانی خولی ناوبراوی كرد دەست خۆشی لە بەشداربووان و مامۆستای موحازیر و راگەیاندنی ئایینی كرد بۆ وورژاندنی ئەم بابەتە هەستیار و گرینگانەی كەئەركی هەموو لایەكمانە وتوێژیان لەسەر بكەین و دیراسە و لیكۆلینەوەیان بۆ بكرێت ئایەت و فەرمودەمان ئاماژەیان پێبدرێت لە گوتار و پەیامی خۆیان.

دوابەدوای ئەمیش مامۆستایانی بەشداربوو گەلێك رونكردنەوەو راو بۆچوونی سەردەمیان پێشكەش بە مامۆستای موحازیر كرد كە نیشانەی شارەزایی و لیهاتوی و خاوەن ئەزمونی پیوەدیاربوو كە بوە مایەی دلخۆشكردنی

لە ئەنجامیشدا د عمران چەندین روونكردنەوەشی لەسەر پرسیاری مامۆستایانی ئایینی پێشكەش كرد لەوانەش نجامەكانی كۆنگرەی (كۆبنهاگن و كیوتۆ وە گازی ئوزۆن O3). وە لە كۆتایشدا لە سەر داتاشۆ گەلیك دیمەنی ژینگە و پرسی ژینگە نیشانی بەشداربوانی خولەكە درا كە بوە مایەی خۆشحالیان.