یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان و سەرۆکایەتی دەستەی مافی مرۆڤ لە کۆبونەوەیەکدا چەند پرسێک تاوتوێ دەکەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری وۆرکشۆپێکی زانکۆی نۆلج لە شاری هەولێر دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان لە هەمبەر (توندو تیژی کۆمەڵایەتی و گرفتە خێزانیەکان) پانێڵێک ساز دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان لە هەمبەر (توندو تیژی کۆمەڵایەتی و گرفتە خێزانیەکان) پانێڵێک ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری کۆنفرانسێکی تایبەت بە پرسی ئافرەتان دەکات و سەرۆکی هەرێمیش ستایشی رۆڵی زانایان دەکات    *****    *****   بەرپرسی لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان لەپانێڵێکدا بابەتێک پێشکەش دەکات لە شاری سلێمانی    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالکریم مەلا عەلی زالیاو کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەنوەر شێخ شێروانی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا کاکەمینی بۆکریسکان کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لقی ئامێدی یەکێتی زانایان بەهەماهەنگی لەگەڵ ئەوقافی قەزاکە سیمینارێک ساز دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ظاهر کاوانی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان و لە مەراسیمێکی شایستە لقی ئامێدی یەکێتی زانایان کرایەوە   
ده‌رباره‌ی ته‌مه‌ن‌و سه‌فه‌ركردنی موڕشیدانی حه‌ج مه‌كته‌بی ته‌نفیزی روونكردنه‌وه‌یه‌ك ده‌داته‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف
به‌رواری دابه‌زاندن: 22/06/2010 : 09:00:57
قه‌باره‌ی فۆنت
به‌مه‌به‌ستی پتر ده‌وڵه‌مه‌ندكردن‌و كاراتركردنی رۆڵی موڕشیدانی حه‌ج، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج‌و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان، چه‌ند مه‌رج‌و تێبینییه‌كی بڵاوكردۆته‌وه‌، كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ مه‌كته‌بی ته‌نفیزی هاتووه‌، یه‌كێتی زانایان تێبینی له‌سه‌ر دوو خاڵا هه‌بوو، یه‌كه‌میان ده‌رباره‌ی ته‌مه‌نی موڕشیدانی حه‌ج، كه‌ نابێ‌ له‌ (30) كه‌متر بێت، پیشنیازی ئه‌وه‌ كرا، كه‌ ته‌مه‌ن دیاری نه‌كرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌سێك، كه‌ به‌ شێوه‌ی ره‌سمی بووه‌ته‌ ئیمام‌و خه‌تیب، پێویسته‌ هه‌موو ئیمیتازاتی ئیمام‌و خه‌تیبی هه‌بێت، هه‌روه‌ها له‌ ته‌جروبه‌ی ساڵانی رابردوو، بینیومانه‌ زۆرێك له‌و موڕشیده‌ گه‌نجانه‌ شان به‌ شانی مامۆستاكانی دیكه‌یان توانیویانه‌ رۆڵێكی باش ببینن.
دووه‌م پێشنیاز له‌سه‌ر سه‌فه‌ری حه‌ج بوو، كه‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف مه‌رجی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌، كه‌سێك به‌ موڕشید یان فه‌رنابه‌ری ئیداری چووبێته‌ سه‌فه‌ری حه‌ج، دووباره‌ بۆی نییه‌ به‌ موڕشید بچێت، پێشنیازی ئه‌وه‌مان كرد، ئه‌مه‌ بكرێته‌ رێژه‌یی، كه‌ دوو له‌ سێی بۆ ئه‌وانه‌ بێت، كه‌ سه‌فه‌ری حه‌جیان به‌ موڕشید نه‌كردووه‌، به‌شی یه‌كیشی بۆ ئه‌وانه‌ بێت، كه‌ پێشتر سه‌فه‌ریان كردووه‌، میكانیزمێكی واش له‌وێ‌ هه‌بێت، كه‌ سوود له‌ یه‌ك وه‌ربگرن، ئه‌و شێوه‌یه‌ش له‌ وه‌قفی سووننی عێراقیش ئیشی پێ‌ ده‌كرێت.