یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا عبدالله  مصطفى حەمە کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە بەشداری نوێنەری یەکێتی زانایان و دانانی ئاڵای کوردستان کۆنفرانسی جیهانی ئەکادیمیای زانایانی تەسەوف لە ئەستەنبۆڵ بەڕێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە قەتەر بەشداری پازدەهەمین کۆنگرەی دیالۆکی نێوان ئايینەکان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا خەیری ئەحمەد رەشید وەک بەرپرسی نوێی لقی شێخانی یەکێتی زانایان هەڵبژێردرا    *****    *****   مامۆستا مەلا عەلی سیامێوەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا جەلال مەلا سالح هەڵەبجەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالرحمن قادر ڕوستایی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا فەتاحی شارستێنی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   بۆ پیرۆزبایی کردن لە ساڵیادی دەرچوونیدا سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی (گوڵان) دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە دەکات   
لقی سۆران سەردانی دەزگای زاری كرمانجی و بەرێوەبەرایەتی كارەباری سۆران دەكات
به‌رواری دابه‌زاندن: 24/11/2010 : 20:20:35
قه‌باره‌ی فۆنت
مەلا رسول سیتكانی: راگەیاندنی لق
پێش نیوەڕۆی رۆژی 23/11/2010 سێ شەممە شاندێكی لقەكەمان كە پێكهاتبوو لە بەرێزان (مەلا مستەفا باپشتی ) و (مەلا رسول گەزنەیی) و (مەلا خالد ئالانی) و (مەلا رسول سیتكانی) كارگێران و ئەندامانی لق و بەرپرسی ناوچەی سۆرانی یەكێتی زانایان سەردانی دەزگای زاری كرمانجیان كرد، لەلایەن بەرپرسی دەزگا (فرحان جوهر بیرسیاوی) بەگەرمی پێشوازیان لێكرا، لەدانیشتنێكدا شاندی لقەكەمان رۆڵی ڕاگەیاندنی لەسۆران بەگشتی بەرز نرخاندو بەتایبەتی رۆڵی دەزگای زاری كرمانجی بەهەموو بەشەكانیەوە كەدەزگایەكی رۆشنبیری هەمەلایەنەیە بەبایەخەوە هەڵسەنگاندو پشتگیری بۆ ئەودەزگایە دووپات كردەوەو هیوایان خواست كە ڕۆلی ئاوەدان كردنەوە لە ڕووی رۆشنبیری و زیاتر رەخساندنی بواری ئازادی رۆژنامەگەری بڕەخسێنن و ببنە هۆكاری زیاتر خزمەت كردنی هاوڵاتیانی دەڤەرەكە، لەلایەن خۆشیەوە بەرپرسی دەزگا بەرێز (فەرحان جەوهەر) زۆر بەبایەخ وگرینگیەوە باسی لە رۆڵی زانایانی دەڤەرەكە كردو خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەو سەردانە دەربڕی و بەڵێنی دا بەهەموو شێوەیەك وەك ڕاگەیاندن دەزگاكەیان لە خزمەت ئایین و نیشتیمان دابن.



پاشان شاندی لقەكەمان بەشی رادیۆیی لەهەمان دەزگا بەسەر كردەوەو لەلایەن بەرێز (هەژار عەلی) بەرێوەبەری رادیۆی زاری كرمانجی بەگەرمی پێشوازی كران و پشتگیری خۆی بۆ هەنگاوەكانی لقی سۆرانی یەكێتی زانایان دەربڕی. لەلایەن خۆشیانەوە شاندی لقەكەمان دەستخۆشی لە بەرێوەبەرو كارمەندانی رادیۆكە كردو سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاراستەی ستافی رادیۆكە كرد كە لە میانەی بەرنامەكانیان ، بەرنامەیێكی ئایینیان بەناوی (مینبەر) تەرخان كردووە ، كە ماوەی (5) پێنج ساڵە ئەو بەرنامەیە جگەلەمانگی رەمەزانداكەدەبێتەرۆژانە,هەموو دووشەممەیێك بۆ ماوەی یەك كاتژمێر بە زیندووی پێشكەش دەكرێت . كە لقی سۆرانی یەكێتی زانایان سەرپەرشتی دەكات.ئەمەو جگە لە گواستنەوەی وتاری ئایینی هەموورۆژانی هەینی لەلایەن رادیۆكەوە وئامادەبونیان لەبۆنە ئاینیەكان وگواستنەوەی زۆرێك لەهەوال وچالاكیەكانی لقەكەمان.

هەر لە هەمان رۆژدا شاندی لقەكەمان سەردانی بەرێوەبەرایەتی كارەبای سۆرانی كردو لەلایەن بەرێز (فیصل حسین شیوانی) بەرێوەبەری كارەبای سۆران بەگەرمی پێًشوازی كرا، لە دانیشتنەكەدا هەردوولا جەختیان لە هاوكاری و هەماهەنگی نێوانیان كردەوەو بەرێوەری كارەبای سۆران خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەو سەردانە دەربڕی و سوپاسی رۆڵی مامۆستایانی ئاینی دەڤەری سۆرانی كرد لە هۆشیار كردنەوەی هاوڵاتیان لە زێدەڕۆیی كردنیان بەرامبەر بە سامانی گشتی نیشتیمانی، كە كارەباش یەكێكە لەو سامانەو پێداویستیێكی رۆژانەی هەموو هاولاتیێكە.شاندی لقەكەمان پشتگیری خۆی بۆ بەرێوەبەراتیەكە دووپات كردەوەو بە ئەركی خۆیان زانی كە لە ڕێگەی وتاری رۆژانی هاوڵاتیان ئاگادار بكەنەوە لەهەر سەرپێچی و زێدەڕۆییەك كە زیان بەسامانی نەتەوەیی بگەیێنێت.بەشێكی تری دانیشتنەكە بریتی بوولەداواكاریەك لەلایەن شاندەكەمانەوە بەمەبەستی كەم كردنەوەی ئەوبِرە پارەزۆرەی كارەبا كەكەوتۆتە سەرشانی هاوولاتیان وەك وقەرزكەبەشێكی زۆری هاوولاتیان لەبەرهەژاری ناتوانن بیدەن بەحكومەت وداوای كەمكردنەوەی دەكەن .خۆشبەختانەبەڕێزیان بەلێنی هەمووهاوكەریەكیداكەلەخزمەت هاوولاتیان دابێت.