یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا عبدالله  مصطفى حەمە کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە بەشداری نوێنەری یەکێتی زانایان و دانانی ئاڵای کوردستان کۆنفرانسی جیهانی ئەکادیمیای زانایانی تەسەوف لە ئەستەنبۆڵ بەڕێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە قەتەر بەشداری پازدەهەمین کۆنگرەی دیالۆکی نێوان ئايینەکان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا خەیری ئەحمەد رەشید وەک بەرپرسی نوێی لقی شێخانی یەکێتی زانایان هەڵبژێردرا    *****    *****   مامۆستا مەلا عەلی سیامێوەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا جەلال مەلا سالح هەڵەبجەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالرحمن قادر ڕوستایی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا فەتاحی شارستێنی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   بۆ پیرۆزبایی کردن لە ساڵیادی دەرچوونیدا سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی (گوڵان) دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە دەکات   
روونكردنەوەیەك لەسەر دەستگیركردنی مامۆستایەكی ئایینی لە مەخمور
به‌رواری دابه‌زاندن: 24/11/2010 : 23:09:20
قه‌باره‌ی فۆنت
دوای ئەوەی هەواڵی ئەوە بڵاوبۆوە، كە لە قەزای مەخمور یانەیەكی مەیخواردنەوە دەكرێتەوە، وەك هەڵوێستوەرگرتن لە بەرامبەر ئەو كارە‌و، لەبەر ئەوەی سەرجەمی دانیشتوانی ئەو قەزایە موسڵمانن‌و هیچ ئایینێكی دیكەی تێدا نییە، بەڕێز مامۆستا مەلا (سەید عەلی سید رەمەزان) پێشنوێژ‌و وتارخوێنی مزگەوتی (سید عمر) لە مەخمور، بۆ گەیاندنی دەنگی ناڕەزایی پەیوەندی بە بەڕێز قائیمقامی مەخمورەوە دەكات‌و، داوا دەكات، كە ئەو كارە نەكرێت، لە بەرامبەر ئەو كارەدا بڕیاری دەستگیركردنی مامۆستا دەدرێت.

دوای زانینی هەواڵەكە یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان بە جددی كەوتە كار بۆ گەییشتن بە ئەنجامەكانی ئەو كارە‌و، هەروەها پارێزگاریكردن لە مامۆستای ئایینی، بۆ ئەم مەبەستە ماڵپەڕی زانایان پەیوەندی كرد بە بەڕێز مامۆستا مەلا موسا بەرپرسی ناوچەی مەخموری یەكێتی زانایان، بەڕێزیان پێی راگەیاندین: بە داخەوە چەند كاتژمێرێك دواكەوتین، ئەویش بە هۆی ئەوەی كە من پرسەم هەبوو لە هەولێر، لەگەڵ زانینی هەواڵەكە دەست بەجێ‌ گەڕامەوە مەخمور، دوای گفتوگۆكردن لەگەڵ بەڕێز كاك بارزان قائمقامی مەخمور دەركەوت، كە جۆرە بە هەڵە لێك حاڵیبوونێك هەبووە، بۆیە دوای بەدواداچوون‌و روونكردنەوەی بابەتەكە، قائیمقام فەرمانی دا كە مامۆستا بەڕێزەوە بگەڕێتەوە ماڵەوە، لێرەوە سوپاسی بەڕێزیان دەكەین، كە بەپیر داواكەی ئێمەوە هات‌و، وەك هەمیشە باشترین پەیوەندیمان لەگەڵ بەڕێزیان هەیە. بۆیە ئێستا هەر بۆ هەمان شەو مامۆستا لە ماڵی خۆیەتی.