ـ سوید ـ محه‌مه‌د به‌رزنجی
به هۆی ئه‌و هاوسه‌نگیه ته‌واوه‌ی كه ئاینی ئیسلام ده‌یبه‌خشیت به مرۆڤه‌كان له نێوان لایه‌نی رۆحی ومادییدا ,ده‌بینین ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌و هاوسه‌نگییه ده‌دۆزنه‌وه زۆر به‌خێرایی باوه‌شیان بۆ ئه‌م ئیسلام ده‌كه‌نه‌وه ,چونكه ئه‌م ئاینه هیچ یه‌كێك له‌م دوولایه‌نه گرنگه‌ی مرۆڤه‌كانى فه‌رامۆش نه‌كردوه وهه‌ردوولایانی به ته‌واوكه‌ری یه‌كتر گرێ داوه , به پیچه‌وانه‌ی دونیای ماده په‌ره‌ستی ئه‌مرۆ كه ته‌واو ناخی مرۆڤه‌كانی شه‌كه‌ت وماندوو كردوه.
ده‌بینین رۆژانه كه‌سانیكی زۆر له‌م ولاته ئه‌وروپیانه باوه‌ش بۆ ئه‌م ئاینه پیرۆزه ده‌كه‌نه‌وه , ئیتر له ریگه‌ی پیگه ئه‌لكترۆینه‌كانه‌وه بیت یان به هه‌ول وهیمه‌تی بانگخوازانی ئه‌م ئیسلامه‌وه بیت ,
رِۆژى یه‌ك شه‌ممه 21-11-2010 مۆسیقا ژه‌ن و ئاوازدانه‌ریكی به‌ناوبانگی سویدی به‌ناوی بیته‌ر بیردناسۆن له ناو مه‌كته‌بی راگه‌یاندنى ئیسلامی سویدی له شاری یۆتۆبۆری له به‌رده‌م بانگخوازی ناسراوی كورد مامۆستا ئه‌حمه‌د موفتی موسولمان بونی خۆی راگه‌یاند. ئه‌وه‌نده به په‌رۆشی جێبه‌جێ كردنى ئه‌رك و بنه‌ماكانى ئیسلامه‌وه بوو هه‌ر ئه‌و كاته داوای له مامۆستا كرد چۆنیتی ده‌ست نویژو نویژكردنى فیربكات ,
شایانی باسه بیته‌ر بیرداسۆن هۆگرو خۆشه‌ویستی ئاینی ئیسلامی له ریگه‌ی پیگه ئه‌لكترۆنیه‌كه‌ی بانگخوازه‌وه ده‌ست كه‌وت ,مۆسیقاژه‌ن بیته‌ربیردناسۆن خاوه‌نی قوتابخانه‌یكى تایبه‌ت به ئاوازدانه‌ره له شاری یۆتۆبۆری سوید و خیزانداره‌و خاوه‌نی دوو منداله. |