یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا عبدالله  مصطفى حەمە کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە بەشداری نوێنەری یەکێتی زانایان و دانانی ئاڵای کوردستان کۆنفرانسی جیهانی ئەکادیمیای زانایانی تەسەوف لە ئەستەنبۆڵ بەڕێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە قەتەر بەشداری پازدەهەمین کۆنگرەی دیالۆکی نێوان ئايینەکان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا خەیری ئەحمەد رەشید وەک بەرپرسی نوێی لقی شێخانی یەکێتی زانایان هەڵبژێردرا    *****    *****   مامۆستا مەلا عەلی سیامێوەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا جەلال مەلا سالح هەڵەبجەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالرحمن قادر ڕوستایی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا فەتاحی شارستێنی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   بۆ پیرۆزبایی کردن لە ساڵیادی دەرچوونیدا سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی (گوڵان) دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە دەکات   
ئەمڕۆ لە نزیكەی 30 شوێنی كوردستان نوێژەبارانە كرا
به‌رواری دابه‌زاندن: 28/11/2010 : 17:46:20
قه‌باره‌ی فۆنت
بە دڵێكی ئیمانی‌و بە چاوی پرَ لە فرمێسكەوە، ئەمڕۆ بە هەزاران كەس روویان كردە دەرەوەی شارەكانی كوردستان بە مەبەستی ئەنجامدانی نوێژەبارانە.

بەهۆی دواكەوتنی باران بارین لە وادەی خۆی، ئەمڕۆ 30/11/2010 یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان بە هەماهەنگی وەزارەتی ئەوقاف‌و كاروباری ئایینی حكومەتی هەرێمی كوردستان هەڵستان بە سازدانی نوێژەبارانە لە نزیكەی 30 شوێ، لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان.

لە هەولێری پایتەخت هەزاران كەس رژانە سەر شەقامەكان‌و چوونە شوێنی نوێژەبارانە لەسەر جۆت سایدی نوێی بەحركە، كە تێیدا بەڕێز مامۆستا مەلا محەمەد وەرتی سەرۆكی لێژنەی باڵای فەتوای كوردستان پێشنوێژی بۆ هاووڵاتیان كرد‌و، دواتریش مامۆستا مەلا عەبدولا مەلا سەعید سەرۆكی یەكێتی زانایان وتارێكی خوێندەوە، تێیدا داوای لە هاوولاتیان كرد، دوای زیندووكردنەوەی ئەم سوننەتە پیرۆزەی پێغەمبەری سەروەرمان هەوڵبدەن زیاتر پابەندی بنەماكانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام بن‌و زیاتر لە خوای گەورە نزیك بن‌و، هەوڵبدەن زیاتر خۆیان پاك بكەنەوە، ئینجا دەستی بە دوعاكردن كرد‌و، چەندان دوعایان كرد.

دوعایان دەكرد، كە خوای گەورە پیت‌و بەرەكەت بەسەر جیهان بە گشتی‌و جیهانی ئیسلامی‌و هەرێمی كوردستان بەتایبەتی، هاووڵاتیانیش دوای ئەوەی دوعای گیرابوونی نزاكانیان دەكرد.

هاووڵاتیانیش بەوپەڕی دڵسۆزی‌و ملكەچییەوە دوعایان دەكرد‌و، پەیمانی بەندایەتیان بۆ خوای گەورە نوێ دەكردەوە.

شایانی باسە لە هەولێر بە راسپاردەی مەكتەبی تەنفیزی، لقی هەولێری یەكێتی زانایان هەڵستا بە رێكخستنی رێورەسمی نوێژەبارانە.