یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا عەلی سیامێوەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا جەلال مەلا سالح هەڵەبجەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالرحمن قادر ڕوستایی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا فەتاحی شارستێنی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   بۆ پیرۆزبایی کردن لە ساڵیادی دەرچوونیدا سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی (گوڵان) دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 130 مامۆستای ئایینی و هاوکارانی  راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات   
بەئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لەشاری هەولێر بەرێوە دەچێت
به‌رواری دابه‌زاندن: 13/01/2024 : 19:36:19
قه‌باره‌ی فۆنت

ئەمرۆ 13ی1ی2024 بە ئامادەبوونی بەرێز د.پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و سەرکردایەتی و ئەنجومەنی باڵای فەتواو؛ ژمارەیەک لە زانایانی ئایینی و شێخانی تەریقەت و بەرپرسانی حکومی و حزبی و کەسایەتی دەڤەرەکەو فەقێ و قوتابیانی ئایینی مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە مزگەوتی حاجی عوسمان گەردی لە شارۆچکەی بەحرکە بەرێوە بەرێوەچوو، کە لەلایەن زانای دیاری شاری هەولێر مامۆستا مەلا طاهير بەحرکەیی بەخشرایە نۆ مامۆستای ئایینی شارە جیاجیاکانی کوردستان.


وێڕای خوێندنەوەی چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز وتەی بەخێرهاتن، بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان وتەیەکی پێشکەش کردو پیرۆزبایی ئاراستەی ماۆمستایانی بڕوانامەوەرگر کردو دەستخۆشی زۆریشی ئاراستەی مامۆستا مەلا طاهير بەحرکەیی کردو رۆڵی مەدرەسەی بەحرکەو حوجرەکانی کوردستانی لە پێگەیاندنی فەقێ و مامۆستای ئایینی بەرز نرخاند.


لەبەشێکی تری وتارەکەی سەرۆکی یەکێتی زانایان گوتی: ئەرکی هەموو لایەکمانە بایەخی تەواو بەم رێڕەوە زانستیە بدەین، بۆ ئەوەی ئەوانەی لەم مەجالە بڕوانامە وەردەگرێت شایستەی ئەو نازناوە پیرۆزە بێت کە پێی دەگوترێ (مەلا) بۆیە پێویستمان بە چۆنایەتیە نەک چەندایەتی، گرنگە ئەوانەی لە بواری تەدریس و مەدرسە ئەهلیەکان خزمەت دەکەن رەچاوی قوڕسایی و پێگەی ئەو ناوەندە گرنگە –حوجرە- لەبەرچاو بگرن و وەک میراتی گەورە زانایان رێبازی زانستی مەلایەتی بیپارێزن.


هەروەها گوتیشی: هەمووان دەزانین لە کوردستان مێژووی مەلای کوردو پیشەی مەلایەتی و زانستی حوجرە خزمەتێکی گەورەیان لەبواری ئایینی و زانستی و نەتەوەیی پێشکەش کردووەو نازناوی (مەلاو شێخ و فەقێ و موستەعید) نازناوی پیرۆزو رێزلێگیراو بوونە، بەداخەوە ئێستا کەسانێک پەیدا بوون لەپەنای ئەو ناوانەو لەپەنای دین بازرگانی دەکەن و لەپێناو کۆمەڵێک مەرامی دونیایی بوارەکەیان قۆستۆتەوە بەس بۆ ئەوەی بێڕێزی بەرامبەر زانایان و رێڕەوی دینداری بکەن، ئەرکە هەموو رووبەڕووی ئەو جۆرە کەسانە بینەوە، باشترین رێگەش ئەوەیە بایەخی پتر بەو کاروانە زانستیە بدرێت و پارێزگاری تەواو لە توراس و کلتوری مەلای کورد بکەین، تەنها خواستی ناو شۆرەتمان نەبێت، بەڵکو هەوڵبدەین بە ناوو ناوەرۆک لە ئاست یەک بێتەوە.


هەر لە مەراسیمەکەدا بەرێز د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی وتەیەکی پێشکەش کردو پیرۆزبایی لە مامۆستایانی مۆڵەت وەرگر کردو دەستخۆشیان لە مامۆستای مۆڵەتپێدەر کردو تەئکیدی لەخزمەتکردنی زیاتری حوجرەکانی فەقێیان و خوێندنی ئایینی و پەرەپێدانی تواناکانی مامۆستایان کردەوە، وێڕای خستنە ڕووی پلانی وەزارەت بۆ ژمارەیەک پڕۆژەی زانستە شەرعیەکان بۆ خزمەتی ئایینی پیرۆزو ناوەند و قوتابخانە ئایینەکان لەسەر بنەمای ئاینپەروەری و نیشتمانپەروەری.


شایەنی باسە دواتر وێڕای خوێندنەوەی چەندین پارچە سروودو پەخشان، لە لایەن مامۆستا مەلا طاهير بەحرکەیی بڕوانامەی زانستی بەخشیە مامۆستایان و مەراسیمەکە کۆتایی پێ هات.