یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا خەیری ئەحمەد رەشید وەک بەرپرسی نوێی لقی شێخانی یەکێتی زانایان هەڵبژێردرا    *****    *****   مامۆستا مەلا عەلی سیامێوەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا جەلال مەلا سالح هەڵەبجەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالرحمن قادر ڕوستایی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا فەتاحی شارستێنی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   بۆ پیرۆزبایی کردن لە ساڵیادی دەرچوونیدا سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی (گوڵان) دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 130 مامۆستای ئایینی و هاوکارانی  راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە   
روونكردنەوەیەك لە یەكێتی زانایان لەسەر پڕۆژەیاسایەكی پەرلەمانی كوردستان
به‌رواری دابه‌زاندن: 17/12/2010 : 19:10:04
قه‌باره‌ی فۆنت
بەناوی خوای گەورە‌و میهرەبان
دوای تێپەڕبوونی پڕۆژە یاسای وەزارەتی رۆشنبیری‌و لاوان لە پەرلەمانی كوردستان، چەند تێبینیەكمان لەسەر هەندێك لە بڕگەكانی پڕۆژەكە هەبوو، لەوانە بەكارهێنانی وشەی (جێندەر) كە بە پێی پێناسەكردنی لەگەڵ ئایینی پیرۆزی ئیسلام ناگوونجێت.

بۆیە ئێمە وەكو یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان خۆزگەمان دەخواست پێش تێپەڕاندنی لە پەرلەمانی كوردستان بەمەبەستی پتر دەوڵەمەندكردنی ئاگاداری بووینایە، ئێستاش بڕیارمانداوە بە نووسراوی رەسمی بەڕێز سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە تێبینیەكانمان ئاگادار بكەینەوە، بۆ ئەوەی وشەكان بەشێوەیەك دابندرێن، كە كوردیەكی روون‌و مانادار بێت‌و هیچ مانای دیكە هەڵنەگرێت، هەروەها دژایەتیشی لەگەڵ ئایینی ئیسلام نەبێت، بەڵام بەهۆی سەرقاڵبوونی سەرۆكی هەرێم بەكاروباری كۆنگرەی (13)ی پارتییەوە، ئەو هەفتەیە راوەستاین، بە نیازی ئەوەی لە هەفتەی ئایندە‌و، دوای تەواوبوونی كۆنگرە نووسینەكانمان بگەیەنینە سەرۆكی هەرێم‌و، پەرلەمانی كوردستان، كە بە سوپاسەوە سەرۆكی هەرێم‌و پەرلەمانی كوردستان لە چەندین پڕۆژە یاسادا تێبینی‌و سەرنجەكانی ئێمەیان بە گرنگیەوە وەرگرتووە‌و باشترین پەیوەندیشمان هەیە.

بۆیە هەموو لایەك ئاگادار دەكەینەوە، ئێمە دەزگایەكی رەسمی رێگەپێدراوین‌و، بە رەسمی موفاتەحەی سەرجەم دام‌و دەزگاكانی هەرێم دەكەین، جگە لەوە هەر كارێكی دیكە ئەنجام بدرێت پەیوەندی بە ئێمەوە نییە‌و، مامۆستایانی ئایینیش دڵنیا دەكەینەوە لە رێگای رەسمییەوە پێشنیاز‌و سەرنجەكانیان دەگەینین‌و، پێشمان وایە بەر لەوەی بە رەسمی ئەم بابەتە بگەیێندرێتە لایەنی پەیوەندیدار، وروژاندنی لە وتاری هەینیدا خزمەت بەو قۆناغەمان ناكات.

مەكتەبی تەنفیزی
یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
‏17‏/12‏/2010