وتاری ئەم هەفتەیە: ئازادی رادەبڕین لە ئیسلامدا

بەرێزان بۆ ئەم هەفتەیە پێشنیاز دەکەین بۆ مامۆستایانمان لە وتاری هەینی تیشك بخەنە سەر کوشتنی بە ناهەق بەتایبەتی بابەتی قۆستنەوەی جیاوازی فیکری بۆ کوشتنو وێرانکردن و خاپوورکردن چونکە: دینی ئیسلام هەمووی ئازادیە، ئەوانەی دەیانەوێ بە زۆری خۆیان بسەلمێنن بەسەر خەڵك وه‌ك داعش، ئەمانە هیچ پەیوەندیەكیان بە ئیسلامەوە نیە، ئەمانە مەرامی سیاسیان هەیە، ئیسلام لێیان بەرییە. بۆیە پێویستە هەموومان پشتگیری هێزی پێشمەرگە بكەین لە بەرامبەر ئەو گرووپانەی بازرگانی بە ئیسلام دەكەن و هەروەها هاوكاری برایانی ئاسایش بكەین بۆ ئەوەی دزە نەكە وڵاتمان و ئارامی وڵاتمان تێك نەدەن