بهناوی خوای بهخشندهی میهرهبان
بهرِێزان:خوای گەورە ڕێزی زۆری ناوە لە نەوەی ئادەم هەروەك دەفەرموێ: (وَلَقَدْ كَرَّمْنَا بَنِي آدَم) واتە: ئێمە ڕێزی زۆرمان ناوە لە نەوەی ئادەم.
بەڕێزان:
مرۆڤ هەست بە خۆشی و ئاسودەیی دەكات، كاتێك بیرو باوەڕەكەی ئازاد بێت، زۆری لەسەر نەبێت، چونكە ئیسلام ڕێگای بە زۆری نەداوە لە ئایندا هەوەك دەفەرموێ: (لاَ إِكْرَاهَ فِي الدِّينِ) بقرە ٢٥٦ واتە: زۆری لە ئایندا نییە نابێ كەس خورتی لە كەس بكات لە هەڵبژاردنی ئاین هەموو كەسێك ئازادە.
بەڕێزان:
هۆی دابەزینی ئەم ئایەتە ئەمە بوو پێش كۆچكردنی پێغەمبەر درودی خوای لەسەر بێت بۆ مەدینە، خەڵكی مەدینە دەچوونە لای زانایانی جولەكە داوای دوعایان لێ دەكردن بۆ منداڵبوون، بەڵێنی ئەوەیان پێدەدا ئەگەر منداڵەكە لە دایك بوو بیكەنە جولەكە، وە زۆر منداڵیش كران به جولەكە، لە كاتی هاتنی پێغەمبەر درودی خوای لەسە بێت بۆ مەدینە و موسڵمانبوونی خهڵكی مەدینە، داوایان لە منداڵەكانیان كرد واز لە جولەكەی بێنن، بێنە سەر دینی ئیسلام، بەڵام منداڵەكان حەزیان نەدەكرد واز بینن، پاشان زۆریان لێكردن تا ببنە ئیسلام لەو كاتە ئەم ئایەتە دابەزی (لاَ إِكْرَاهَ فِي الدِّينِ) ئەوجا وازیان لێ هێنان. كەواتە ئەگەر ئازادی لە دین هەبێت...! ئەی لە دونیا و ژیانی دونیا.
خودای گەورە دەفەرموێ: (وَلَوْ شَاءَ رَبُّكَ لَآمَنَ مَن فِي الْأَرْضِ كُلُّهُمْ جَمِيعًا ۚ أَفَأَنتَ تُكْرِهُ النَّاسَ حَتَّىٰ يَكُونُوا مُؤْمِنِينَ) واتە: ئەگەر خوای تۆ حەزی بكردبایە دهیتوانی بە زۆری و بە ناچاری هەر هەموو دانیشتوانی سەر زەوی باوەڕ بهێنن، بەڵام خوا ڕێزی بۆ ئادەمیزاد داناوە سەرپشكی كردوە لە باوەڕهێنان و نەهێنان، جا ئایا تۆ ئەی پێغەمبەر ئەتەوێ خورتی لە خەڵك بكەی بۆ ئەوەی ئیمان بهێنن..
بەڕێزان:
تەماشاكەن سورەتی (المجادلە) لە قورئانی پیرۆز باسی موناقەشەی ژنێك بە ناوی (خەولەی كچی سەعلەبە) دەكات، لەگەڵ پێغەمبەر لە بارەی مەسەلەی (زیهار) خوای گەورە ئایەتەكە دائەبەزێنێ، پشگری لە داوای ژنەكە دەكات وەك دەفەرموێ: (قَدْ سَمِعَ اللَّهُ قَوْلَ الَّتِي تُجَادِلُكَ فِي زَوْجِهَا وَتَشْتَكِي إِلَى اللَّهِ وَاللَّهُ يَسْمَعُ تَحَاوُرَكُمَا إِنَّ اللَّهَ سَمِيعٌ بَصِيرٌ) تا كۆتایی.
ئا ئەمەیە ئازادی لە ئیسلام، هەروەها تەماشا بكەن عومەری كوری خەتاب لەسەر میمبەر بریاریدا بە دانانی سنورێك، بۆ مارەیی ژنان كە لەو بڕەیە زیاتر نهبێت، ژنێك هەستایەوەو گووتی: ئەی عومەر تۆ لەم فەتوایهدا هەڵەی هیچ ئەندازەیەك بۆ مارەی ژنان لە ئیسلامدا نییە، ئیمامی عومەر پشتگیری لە قسەی ژنەكە كردو گوتی تۆ ڕاستت كرد عومەر هەڵەی كرد.
بەڕێزان:
(سەعدی كوڕی عیبادە) دانی نەنا بە خەلافەتی (ابوبكری صدیق) و رەفزی كردەوەو شاری مەدینەشی بە جێهێشت، ئیمامی ابوبكر لێی توڕەنەبوو وە دەستكاری هیچ مافێكی نەكرد. ئا ئەمەیە ئازادی لە ئاینی ئیسلام.
بەڕێزان:
با لە بەرامبەر ئەمانەش باسی نموونەیەك بكەین لە بێباوەڕان بەرامبەر ئازادی بیرو ڕا، (ئاسیای) خێزانی فیرعەون كاتی ئیمانی بە موسا هێنا، فیرعەون بانگی كرد داوای لێكرد پەشیمان ببێتەوە، بەڵام ئاسیا پەشیمان نهبۆوە، دواتر فیرعەون بڕیاریدا بیبەستنەوە لهسەر چوار سنگ تا گیانی دەركرد و شەهید بوو. خوای گەورە ئاسیای كردە نموونە بۆ هەموو ئەو ژنانەی دڵسۆزن بۆ دینەكەیان، بۆیە خوای گەورە لە قورئاندا بە ناوی خێزانی فیەعەون ناوی دەینی وەك دەفەرموێ: (وَضَرَبَ اللَّهُ مَثَلًا لِلَّذِينَ آمَنُوا امْرَأَتَ فِرْعَوْنَ إِذْ قَالَتْ رَبِّ ابْنِ لِي عِنْدَكَ بَيْتًا فِي الْجَنَّةِ وَنَجِّنِي مِنْ فِرْعَوْنَ وَعَمَلِهِ وَنَجِّنِي مِنَ الْقَوْمِ الظَّالِمِينَ) چونكە خوا دەزانێ لە دوای ئاسیا ژنیتر دەبن لە مەردایهتی (ئاسیا) پێشەوایە بۆ هەمویان بەڵام لە دوای ئاسیا باسی مەریەمە دەكرێت رەزای خوایان لێبیت..
بەڕێزان:
شەڕكردن كاتی خۆی لەگەڵ كافران لەبەر ئەوەنەبو كە كافرن و بڕوایان بهخوا نییە، بەڵكو كافرەكان ڕێگربوونە لە بڵاوبوونەوەی هزری ئیسلام لە ناو خەڵكانی سەر زەوی.
بەڕێزان:
لە ڕوانگەی ئەم بەڵگانە بۆمان دەردەكەوێ كە دینی ئیسلام هەمووی ئازادیە، ئەوانەی دەیانەوێ بە زۆری خۆیان بسەلمێنن بەسەر خەڵك وهك داعش، ئەمانە هیچ پەیوەندیەكیان بە ئیسلامەوە نیە، ئەمانە مەرامی سیاسیان هەیە، ئیسلام لێیان بەرییە.
بۆیە پێویستە هەموومان پشتگیری هێزی پێشمەرگە بكەین لە بەرامبەر ئەو گرووپانەی بازرگانی بە ئیسلام دەكەن و هەروەها هاوكاری برایانی ئاسایش بكەین بۆ ئەوەی دزە نەكە وڵاتمان و ئارامی وڵاتمان تێك نەدەن... |