ئایینی پیرۆزی ئیسلام گرنگی زۆری داوه به یه‌كریزی موسڵمانان، وه ڕێگری ده‌كات له هه‌ر جۆره ته‌فره‌قه‌و دووبه‌ره‌كی و لێكترازانێك، كه ببێته مایه‌ی تێكچوونی كۆمه‌ڵگه‌و شڵەژانی سه‌قامگیری كۆمه‌ڵایه‌تی، وه‌لانانی كێشه‌و ناكۆكیه‌كان له‌پێناو تهباییو ئاشته‌وایی، یه‌كێكه له سیما جوانه‌كانی شارستانیهتو ئارامی‌و پێشكه‌وتن و دینداری.
خوای گه‌وره له قورئانی پیرۆزدا زۆر به روونی‌و جوانی فه‌رمان ده‌كا به یه‌كریزی‌و رێگری ده‌كات له پهرتهوازهییو دووبه‌ره‌كی، ئه‌مه‌ش ده‌به‌ستێته‌وه به بابه‌تی گوێڕایه‌ڵی خوا‌و پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت)، هه‌روه‌ك ده‌فه‌رموێت: (وَأَطِيعُوا اللَّهَ وَرَسُولَهُ وَلَا تَنَازَعُوا فَتَفْشَلُوا وَتَذْهَبَ رِيحُكُمْ وَاصْبِرُوا إِنَّ اللَّهَ مَعَ الصَّابِرِينَ) الانفال: 46. یاخود ده‌فه‌رموێت: (وَاعْتَصِمُوا بِحَبْلِ اللَّهِ جَمِيعًا وَلَا تَفَرَّقُوا) آل عمران: 103. كه‌واته ناكۆكی‌و دووبه‌ره‌كی ده‌رده‌و خراپهیە، یهكبوونو یه‌كریزی نیعمهتو ره‌حمه‌ته.
دیاره ئه‌نجامی نیزاع‌و دووبه‌ره‌كی شكست‌و فه‌شه‌له، مانای (وَتَذْهَبَ رِيحُكُمْ) ئه‌وه‌یه كه بێ هێز دهبنو ههیبهتو شكۆی ده‌سته‌ڵاتتان له به‌ین دهچێتو ناگه‌ن به ئامانج‌و یه‌كریزی‌و ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی به‌ده‌ستهاتووه نامێنێ، هه‌روه‌ك یاوه‌رانی پێغه‌مبه‌ر (درودو سه‌لامی خوایان له‌سه‌ر بێت) له ده‌ستیاندا له شه‌ڕی (ئوحد) چونكه ئیختیلاف‌و نیزاع دروست بوو.
هه‌ندێ گوفتارو ره‌فتارو هه‌ڵسوكه‌وت هه‌یه ده‌بێ له پێناو پاراستنی یه‌كریزی ئه‌نجامی نه‌ده‌ین، به‌ڵكو به‌رده‌وام لای خێر‌و باشه‌و چاكه ههڵبژێرینو به سینگفراوانیو ته‌حه‌مولکردنی هه‌ندێ شت هاوكاری رێی چاكه بین، خوای گه‌روه له قورئانی پیرۆز ده‌فه‌رموێت: (لَا خَيْرَ فِي كَثِيرٍ مِنْ نَجْوَاهُمْ إِلَّا مَنْ أَمَرَ بِصَدَقَةٍ أَوْ مَعْرُوفٍ أَوْ إِصْلَاحٍ بَيْنَ النَّاسِ) النساء: 114.
پارێزگاری له یه‌كریزی ئه‌مانه‌ت و مه‌سئولیه‌تی سه‌رشانی هه‌موو لایه‌كمانه، پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) له‌و باره‌وه ده‌فه‌رموێت: (كُلُّكُمْ رَاعٍ وَكُلُّكُمْ مسؤول عن رَعِيَّتِهِ الْإِمَامُ رَاعٍ ومسؤول عن رَعِيَّتِهِ وَالرَّجُلُ رَاعٍ في أَهْلِهِ وهو مسؤول عن رَعِيَّتِهِ وَالْمَرْأَةُ رَاعِيَةٌ في بَيْتِ زَوْجِهَا ومسؤولة عن رَعِيَّتِهَا وَالْخَادِمُ رَاعٍ في مَالِ سَيِّدِهِ ومسؤول عن رَعِيَّتِهِ)رواه البخاری.
فه‌رمووده‌كه پێمان ده‌ڵێ هه‌موو كه‌سێكی عاقڵ، ئهركو لێپرسراویه‌تی له‌سه‌ر شانه، له سه‌ره‌تاو كۆتایی فه‌رمووده‌كه جه‌ختی لێ كراوه‌ته‌وه، كه ئه‌مه نیشانه‌ی گه‌وره‌یی مهسئولیهته به‌رامبه‌ر خاك‌و خه‌ڵك‌و كۆمه‌ڵگه.
پێویسته سه‌رجه‌م چین‌و توێژ‌و لایه‌نه‌كان به هه‌ستیاری و ژیری ره‌فتار بكهنو ره‌چاوی دۆخی گهلو واقعی كوردستان بكهنو به هێورهییو مامه‌ڵه‌ی جوان پاڵپشتی ئه‌و یه‌كریزیه بكه‌ن، نه‌ك كارتی ترازان‌و دروستكردنی درز‌و په‌رته‌وازه‌یی بده‌یته ده‌ست یهكترو ببینه هۆكاری دووبه‌ره‌كی، چونكه قۆناغی ئێستا حوكمڕانیه نه‌ك شۆڕشی چه‌كداری‌و گهڤو هه‌ڕه‌شه.
دوژمنان به‌رده‌وام به جۆره‌ها شێواز ویستویانه گه‌لی كورد په‌رته‌وازه بكه‌ن، هه‌موو جۆره چه‌كێكیان له‌و پێناوه به‌كار هێناوه، به‌ڵام نه‌یانتوانیوه شكستی پێ بێنن‌و چۆكی پێدابده‌ن، هیواو ئاواتیان تێكچوونی نێو ماڵی كورد‌و دروستبوونی په‌رته‌وازه‌ییه (شقاقو خلاف).
به ته‌جره‌به ده‌ركه‌وتووه هه‌موو شكسته‌كان له ئه‌نجامی دووبه‌ره‌كی‌و خۆخۆری بووه، هه‌موو ده‌سكه‌وته‌كانیش له ئه‌نجامی یه‌كریزی‌و یه‌ك هه‌ڵوێستی بووه.
ئه‌گه‌ر له بیركردنه‌وه جیاوازین، یان یه‌ك ڕه‌نگ نین، با له ههڵوێستو پرسه نیشتمانی‌و گشتیه‌كان یه‌ك بین‌و له‌پێناو بەرژەوەندی گشتی و ئارامی‌و ته‌بایی گه‌له‌كه‌مان یه‌ك ده‌ست بین.
شاعیر ده‌ڵێ:
أصابع كفّ المر‌ء في العدِّ خمسة ... ولكنّها في مقبض السيف واحد
واته: ژماره‌ی په‌نجه‌كانی ده‌ستی مرۆڤ پێنجنو جیاوازن به‌ڵام له گرتنی شمشێر ده‌بن به یه‌ك.
پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) ده‌فه‌رموێ: ("المُؤْمِنُ لِلْمُؤْمِنِ كَالْبُنْيَانِ، يَشُدُّ بَعْضُهُ بَعْضًا" ثُمَّ شَبَّكَ بَيْنَ أَصَابِعِهِ) رواه البخاری.
خوای گه‌روه ده‌فه‌رموێ: (إِنَّمَا الْمُؤْمِنُونَ إِخْوَةٌ فَأَصْلِحُوا بَيْنَ أَخَوَيْكُمْ وَاتَّقُوا اللَّهَ لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ) الحجرات: 10.
كه‌واته ئه‌گه‌ر هۆشیار نه‌بین ئه‌وه‌ی به یه‌كگرتوویی به‌ده‌ست هاتووه، به ناکۆکی و نارێكیو دووبه‌ره‌كی له‌ده‌ستی دهدهینو سه‌ره‌نجام هه‌موومان زه‌ره‌رمه‌ند دهبینو ده‌بی باجه‌كه‌شی بده‌ین. |