(هذا هو الإسلام الحقيقي)
خوای گه‌وره ئایینی پیرۆزی ئیسلامی له‌رێی پێغه‌مبه‌ره‌وه بۆ جیهان نارد بۆ ئه‌وه‌ی كوێرهویهكانی ژیانی مرۆڤایه‌تی نههێڵێو به‌ره‌و ئاسوودهییو به‌خته‌وه‌ریان به‌رێت.
ئیسلام ره‌حمه‌ته به‌ر له‌وه‌ی مرۆڤ به‌رێته به‌هه‌شت ئامانجیه‌تی به‌هه‌شتێكی له دونیا بۆ دروست بكات، بۆیه گه‌وره‌ترین سیمای جوانی ئیسلام‌و پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) سۆز‌و میهرهبانیو لێبودهییه، نه‌ك توندئاژۆیی‌و كوشتن‌و بڕین‌و كاولكاری‌و تێكدان.
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (ادْعُ إِلَى سَبِيلِ رَبِّكَ بِالْحِكْمَةِ وَالْمَوْعِظَةِ الْحَسَنَةِ وَجَادِلْهُمْ بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ) النحل:125.
له كوێ جوانیه‌كی ژیان هه‌بێت ئه‌وه ئیسلام له‌وێیه، وه هه‌ر كارێك له‌خزمه‌تی مرۆڤایهتیو شارستانیه‌ت نه‌بێت، ئیدی له‌ژێر په‌رده‌و به‌ناوی ئیسلامیش بێت، جگه له ناشیرینكردنی ئیسلام هیچ مانایه‌كی تر نادات.
چونكه ئه‌و كاته ئه‌و كهسو گروپ‌و حیزب‌و حكومه‌تانه ته‌مسیلی هه‌قیقه‌تی ئیسلام ده‌كه‌ن، كه‌بتوانن ئیسلامێكی پڕ له ره‌حمه‌ت پیشان بده‌ن، نه‌ك له‌پێناو بهرژهوهندیو مه‌رامی تایبه‌تی به‌كاری بهێنن، ئه‌وانه‌ی ئایین وه‌ك ئامراز به‌كاردێنن بۆ تواندنه‌وه‌ی گه‌لان و نه‌ته‌وه‌كانی تر، یان بۆ شه‌ڕو ئاشوب‌و داگیركاری، له‌راستیدا ئه‌وانه نه له ئیسلام حاڵینو نه خزمه‌ت به ئیسلام‌و مرۆڤایه‌تیش ده‌كه‌ن، به‌ڵكو هه‌موو ئه‌و كارانه‌ی ده‌یكه‌ن بۆ په‌رده‌پۆشی ستهمو تاوانه‌كانی خۆیانه له په‌نای ئیسلام ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
ئیسلام ئه‌وه‌یه كه پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) فه‌رمویه‌تی: ئه‌وه‌ی سیری خوارد نێته مزگه‌وت نه‌بادا به بۆنی ناخۆشی ده‌می هاورێكانی ئازار بدات.
ئیسلام ئه‌وه‌یه كه ده‌فه‌رموێ: ( المسلم من سلم الناس من لسانِه ويده).
ئیسلامی حه‌قیقی ئه‌وه‌یه كه پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) نوێژی كورت كرده‌وه له‌به‌ر گریانی منداڵێك! كه لێیان پرسی بۆ وا به په‌له نوێژه‌كه‌ت كرد. فه‌رموی: گوێم له گریانی منداڵێك بوو به‌زه‌ییم پێدا هاته‌وه چونكه ده‌زانم دایك به گریانی منداڵه‌كه‌ی ئازار ده‌خوات.
گه‌وره‌یی ئه‌م ئایینه له‌وه‌دا ده‌ره‌كه‌وێت، كه پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) سه‌ره‌ڕای هه‌موو دوژمناكاریهكانیان به‌خه‌ڵكی مه‌ككه‌ی فه‌رموو: (إذهبوا فانتم الطلقاء).
ئیسلام ئه‌وه‌یه كه پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) ده‌فه‌رموێ: (مَنْ أَشَارَ إِلَى أَخِيهِ بِحَدِيدَةٍ، فَإِنَّ الْمَلَائِكَةَ تَلْعَنُهُ، حَتَّى يَدَعَهُ وَإِنْ كَانَ أَخَاهُ لِأَبِيهِ وَأُمِّهِ). یاخود ده‌فه‌رموێ: (لَا يَحِلُّ لِمُسْلِمٍ أَنْ يُرَوِّعَ مُسْلِمًا).
ئیسلام ئاینێكه ئامانجیه‌تی كه‌سایه‌تی‌و كه‌ڕامه‌تی مرۆڤ بپارێزێت، بۆیه ده‌بینین له‌چه‌ندین ئایهتو فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) كه نابێ مرۆڤه‌كان له‌ناو خۆیاندا به چاوی بێ رێزی‌و كه‌م سه‌یری یه‌ك بكه‌ن، یان ئیره‌یی به‌یه‌كتر به‌رن، یان یه‌كتر لكهدارو ناشیرین بكه‌ن، یان هه‌ره‌شه له‌یه‌كتر بكه‌ن له‌رێی سوكایه‌تی‌و نهمیمیو غهیبهتو دووبه‌ره‌كی‌و نانه‌وه‌ی ئاژاوه‌وه.
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا لَا يَسْخَرْ قَوْمٌ مِنْ قَوْمٍ عَسَى أَنْ يَكُونُوا خَيْرًا مِنْهُمْ وَلَا نِسَاءٌ مِنْ نِسَاءٍ عَسَى أَنْ يَكُنَّ خَيْرًا مِنْهُنَّ وَلَا تَلْمِزُوا أَنْفُسَكُمْ وَلَا تَنَابَزُوا بِالْأَلْقَابِ بِئْسَ الِاسْمُ الْفُسُوقُ بَعْدَ الْإِيمَانِ وَمَنْ لَمْ يَتُبْ فَأُولَئِكَ هُمُ الظَّالِمُونَ) الحجرات: 11.
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) ده‌فه‌رموێ: (مَنْ كَانَ يُؤْمِنُ بِاللَّهِ وَاليَوْمِ الآخِرِ فَلاَ يُؤْذِ جَارَهُ، وَمَنْ كَانَ يُؤْمِنُ بِاللَّهِ وَاليَوْمِ الآخِرِ فَلْيُكْرِمْ ضَيْفَهُ، وَمَنْ كَانَ يُؤْمِنُ بِاللَّهِ وَاليَوْمِ الآخِرِ فَلْيَقُلْ خَيْرًا أَوْ لِيَصْمُتْ).
ئه‌مانه رووی راسته‌قینه‌ی ئیسلامن، هه‌ر كه‌سێك توانی ئه‌م هه‌موو جوانی‌و هه‌ڵسوكه‌وتانه له ژیانی رۆژانه‌ی خۆی تاقیبكاته‌وه ئه‌وه نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی ئیسلامه‌و به‌راستیش له ئایین حاڵی بووه.
ئاخر ئیسلامێك كه گه‌وره‌ترین دروشمه‌كانی ئه‌وه بن كه:
_ پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) ده‌فه‌رموێ: (كُلُّ الْمُسْلِمِ عَلَى الْمُسْلِمِ حَرَامٌ دَمُهُ وَمَالُهُ وَعِرْضُهُ).
_ ئیسلامێك بڵێت: (مَنْ قَتَلَ نَفْسًا بِغَيْرِ نَفْسٍ أَوْ فَسَادٍ فِي الْأَرْضِ فَكَأَنَّمَا قَتَلَ النَّاسَ جَمِيعًا وَمَنْ أَحْيَاهَا فَكَأَنَّمَا أَحْيَا النَّاسَ جَمِيعًا) المائدة:32.
_ ئیسلامێك رێگه نه‌دات ئاژه‌ڵێك كه خوای گه‌وره بۆ مرۆڤی دروست كردووه تا سوودی لێ ببینێت، كه‌چی پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) به كابرای فه‌رموو له‌كاتی سه‌ربڕین به‌زییت پێدا بێته‌وه، (مَرَّ رَسُولُ اللهِ صلى الله عليه وسلم عَلَى رَجُلٍ وَاضِعٍ رِجْلَهُ عَلَى صَفْحَةِ شَاةٍ, وَهُوَ يُحِدُّ شَفْرَتَهُ, وَهِيَ تَلْحَظُ إِلَيْهِ بِبَصَرِهَا، فَقَالَ: أَتُرِيدُ أَنْ تُمِيتَهَا مَوْتَاتٍ؟, هَلَّا حَدَدْتَ شَفْرَتَكَ قَبْلَ أَنْ تُضْجِعَهَا؟).
چۆن ئه‌م ئیسلامه رێگه ده‌دات به‌و هه‌موو ستهمو تاوانه‌ی له‌ژێر په‌رده‌ی ئایینی ئه‌نجام بدات.
بۆیه ده‌بێت ئه‌وه بزانین، كه ئه‌و جۆره كهسو لایهنو ده‌سته‌ڵاتدارانه‌ی ئیسلام بۆ مه‌رامی خۆیان به‌كار دێنن‌و وه‌ك خۆی په‌یڕه‌وی لێ ناكه‌ن، ئه‌مانه وێڕای ئه‌وه‌ی سته‌م له خۆیان‌و ئیسلام ده‌كه‌ن، له‌هه‌مان كات ناكرێ ئێمه‌ی موسڵمانیش له‌به‌ر ئه‌و جۆره كه‌سانه ئیسلاممان له‌لا ناشیرین ببێت‌و له‌به‌ر چاوومان بكه‌وێت، چونكه ئیسلام شتێكه‌و موسڵمان شتێكی دیكه‌یه.
كه‌واته ئیسلامی راسته‌قینه له‌كرداری باش‌و هه‌نگاوی خێر‌و ویژدانی پاك‌و ئینسانیه‌ت خۆی ده‌بینێته‌وه، نه‌ك له دروشم‌و قسه‌ی بریقه‌دارو هه‌ڵوێستی نامرۆڤانه، هه‌موو به‌ها ئیمانیهكانیش پێمان ده‌ڵێن ئیسلام ئه‌خلاقێكی گه‌وره‌ی له‌ره‌فتارو كردار‌و هه‌نگاوه‌كانمان ده‌وێت، نه‌ك شتی رووكهشو بێ ناوه‌رۆك!! |