ئیسلام له‌پێناو مرۆڤ‌و رێكخستنی ژیان‌و نه‌هێشتنی خراپه هاتووه، ده‌یه‌وێ به‌رده‌وام مرۆڤایه‌تی به‌ره‌و رێی چاكه‌و هاریكاری ببات، چونكه ئه‌مه گه‌وره‌ترین كاره بۆ مرۆڤی موسڵمان له روانگه‌ی قورئانه‌وه. خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: (وَتَعَاوَنُوا عَلَى الْبِرِّ وَالتَّقْوَى وَلَا تَعَاوَنُوا عَلَى الْإِثْمِ وَالْعُدْوَانِ وَاتَّقُوا اللَّهَ إِنَّ اللَّهَ شَدِيدُ الْعِقَابِ) المائدة:2.
كۆمه‌ڵگه به‌وه پێش ده‌كه‌وێ هه‌مووان خه‌مخۆرو هاوكار بن بۆ به‌رجه‌سته‌كردنی چاكه‌و وه‌لانانی خراپیه‌كان، هه‌ست كردن به‌و به‌رپرسیارێتیه هه‌م دینداریه، هه‌میش دڵسۆزیه به‌رامبه‌ر خه‌ڵك‌و خاك.
خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: (وَالْمُؤْمِنُونَ وَالْمُؤْمِنَاتُ بَعْضُهُمْ أَوْلِيَاءُ بَعْضٍ يَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَيَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنْكَرِ وَيُقِيمُونَ الصَّلَاةَ وَيُؤْتُونَ الزَّكَاةَ وَيُطِيعُونَ اللَّهَ وَرَسُولَهُ أُولَئِكَ سَيَرْحَمُهُمُ اللَّهُ إِنَّ اللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌ) التوبة: 71.
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) ده‌فه‌رموێت: (مَنْ رَأَى مِنْكُمْ مُنْكَرًا فَلْيُغَيِّرْهُ بِيَدِهِ، فَإِنْ لَمْ يَسْتَطِعْ فَبِلِسَانِهِ، فَإِنْ لَمْ يَسْتَطِعْ فَبِقَلْبِهِ، وَذَلِكَ أَضْعَفُ الْإِيمَانِ). بۆیه گۆڕینی خراپه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگه‌و لادانی زیان‌و نه‌هامه‌تی له‌سه‌ر خه‌ڵك‌و هاوكاربوون له‌سه‌رخستنی باشیه‌كان‌و پیشاندانی راستی‌و رێ چاكه‌كان به‌شێكه له ئیمان، وه ره‌وشتێكی به‌هاداره له ژیانی هه‌ر یه‌كێكمان.
پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) ده‌فه‌رموێت: (الْإِيمَانُ بِضْعٌ وَسَبْعُونَ أَوْ بِضْعٌ وَسِتُّونَ شُعْبَةً, فَأَفْضَلُهَا قَوْلُ: لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ, وَأَدْنَاهَا إِمَاطَةُ الْأَذَى عَنْ الطَّرِيقِ). كۆمه‌ڵگه موڵكی هه‌مووانه ئه‌ركه جوانتر‌و پێشكه‌وتووتری بكه‌ین له‌رێی هۆشیاری‌و لێك نزیك كردنه‌وه‌ی تاكه‌كان‌و برایه‌تی‌و دروستكردنی متمانه‌و هه‌ست كردن به به‌رپرسیارێتی ویژدانی‌و ئیمانی.
هه‌بوونی ئه‌و هه‌ست وا ده‌كات مرۆڤ هه‌وڵی خراپه نه‌ده‌ین، خیانه‌ت له خوا‌و خه‌ڵك نه‌كه‌ین، گه‌نده‌ڵی‌و كاری نابه‌جێ ئه‌نجام نه‌ده‌ین، خوای گه‌وره له رێگه‌ی قورئان زۆر به‌رۆنی دژایه‌تی ئه‌و كاره نه‌شیاوانه ده‌كات، هه‌روه‌ك ده‌فه‌رموێت: (وَلَا تَبْغِ الْفَسَادَ فِي الْأَرْضِ إِنَّ اللَّهَ لَا يُحِبُّ الْمُفْسِدِينَ) القصص: 77. وه ده‌فه‌رموێ: (وَمَا كَانَ رَبّك لِيُهْلِك الْقُرَى بِظُلْمٍ وَأَهْلهَا مُصْلِحُونَ) هود:117.
كه‌واته هه‌ر یه‌كێك له ئێمه چ له‌سه‌ر ئاستی تاك یان كۆمه‌ڵگه یان له‌بواری پیشه‌و وه‌زیفه‌و ده‌وڵه‌تداری كارێكی نه‌شیاوی ئه‌نجامدا‌و ئه‌مانه‌تی سه‌رشانی به‌جوانی به‌جێنه‌گه‌یاند، تاوان‌و بێوه‌فایه به‌رامبه‌ر كیان‌و كۆمه‌ڵگه.
هۆكاری سه‌ره‌كی فه‌سادو گه‌نده‌ڵی له‌هه‌ر وڵات‌و دام‌و ده‌زگایه‌ك، بوونی كه‌سی نه‌شیاوه له شوێنی شیاو، كه هیچ مه‌رجی مه‌سئولیه‌تیان تێدا نیه‌و، نه ئاستی هۆشیاری‌و نه ئینتیمای نیشتمانی‌و نه ده‌ست پاكی‌و نه دڵسۆزی‌و نه له خوا ترسانیان وه‌ك پێویسته.
بۆیه كه له ئێستادا حكومه‌ت پرۆژه‌ی چاكسازی ده‌ست پێكردووه‌و هه‌فته‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی راگه‌یاندووه، هه‌نگاوێكی دڵخۆشكه‌ره، هیودارین به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر ئه‌و هه‌نگاوه‌و هه‌وڵی چاكسازی‌و پاكسازی ته‌واو بدات‌و دزی‌و رۆتین‌و گه‌نده‌ڵی‌و خراپ به‌كارهێنانی پۆست‌و پاره‌ی میلله‌ت نه‌هێلێت، وه لێپێچینه‌وه‌و به‌دواداچوون‌و یاسا سه‌روه‌ری بوونی هه‌بێت.
وه ده‌بێ خه‌ڵكیش هه‌ست به به‌رپرسیارێتی بكات‌و هاوكار بێت‌و، له پرۆسه‌ی چاكسازی‌و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی‌و زیاده‌رۆیی نه‌كردن له موڵكی گشتی‌و ئاو‌و و كاره‌با‌و كه‌مته‌رخه‌می له ئیش‌و پیشه‌دا.
ئه‌ركه هه‌تا ئه‌و په‌ڕی رێگری له فه‌سادی ئیداری بكرێت‌و، وه‌كو په‌تایه‌كی كوشنده سه‌یر بكرێت‌و به‌هه‌موو لایه‌ك هه‌وڵبده‌ین قه‌لاچۆی بكه‌ین، به‌و هه‌نگاوه ده‌توانین هه‌مووان هاوكاری پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگه‌و سه‌رخستنی چاكسازی بكه‌ین‌و ئه‌ركی ئیمانی خۆشمان ئه‌دا بكه‌ین‌و گیانی هاوكاریش له‌ناو كۆمه‌ڵگه په‌ره پێ بده‌ین.
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: (وَلْتَكُنْ مِنْكُمْ أُمَّةٌ يَدْعُونَ إِلَى الْخَيْرِ وَيَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَيَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنْكَرِ وَأُولَئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ) آل عمران: 104. |