لماذا نحتفل بالمولد النبوي؟
خوای گه‌وره له‌قورئانی پیرۆز ده‌فه‌رموێت: (قُلْ بِفَضْلِ اللَّهِ وَبِرَحْمَتِهِ فَبِذَلِكَ فَلْيَفْرَحُوا هُوَ خَيْرٌ مِمَّا يَجْمَعُونَ) يونس: 58.. ئیبن‌و عه‌باس ده‌ڵێت: مه‌به‌ست له فه‌زڵی خوا عیلمه‌و ره‌حمه‌تی خواش پێغه‌مبه‌ره.
له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) یاده‌وه‌ری‌و بۆنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ندو گه‌وره‌یه، ساڵانه كۆمه‌ڵێك یادگاری‌و هه‌ڵوێست‌و په‌یام‌و وانه‌ی گرنگمان دێنێته‌وه یاد، له‌به‌ر فه‌زیله‌ت‌و پێگه‌و چاكه‌و خه‌مخۆری‌و هه‌موو ئه‌و به‌ها ئیمانی‌و ئینسانیانه‌ی پێغه‌مبه‌ر پێشكه‌شی كرد، هه‌ست به‌خۆشی‌و خۆشه‌ویستیه‌كی زۆر ده‌كه‌ین‌و پاداشتی چاكه‌ی ئه‌ومان پێ نادرێته‌وه، بۆیه وه‌ك پابه‌ندیه‌ك به‌فه‌رمانی خوا‌و زه‌روره‌تی پێویستیمان به پێغه‌مبه‌رو په‌یامه‌كه‌ی له‌لایه‌ك‌و، فه‌زڵه‌كانی به‌سه‌رمانه‌وه له‌لایه‌كی تر یادی ده‌كه‌ینه‌وه.
نیعمه‌تی ناردنی ئه‌و خۆشه‌ویسته ئه‌وه‌نده گه‌وره‌و ناوازه‌یه بۆ مرۆڤایه‌تی، تا ئه‌و ئاسته‌ی خوا وه‌ك منه‌ت‌و نیعمه‌تیش له‌هه‌مان كات باسی ده‌كا‌و ده‌فه‌رموێ: (لَقَدْ مَنَّ اللَّهُ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ إِذْ بَعَثَ فِيهِمْ رَسُولًا مِنْ أَنْفُسِهِمْ يَتْلُو عَلَيْهِمْ آَيَاتِهِ وَيُزَكِّيهِمْ وَيُعَلِّمُهُمُ الْكِتَابَ وَالْحِكْمَةَ وَإِنْ كَانُوا مِنْ قَبْلُ لَفِي ضَلَالٍ مُبِين) آل عمران: 164. یان ده‌فه‌رموێ: (هُوَ الَّذِي بَعَثَ فِي الْأُمِّيِّينَ رَسُولًا مِنْهُمْ يَتْلُو عَلَيْهِمْ آَيَاتِهِ وَيُزَكِّيهِمْ وَيُعَلِّمُهُمُ الْكِتَابَ وَالْحِكْمَةَ وَإِنْ كَانُوا مِنْ قَبْلُ لَفِي ضَلَالٍ مُبِينٍ)الجمعة:2.
ئه‌م یاده بۆیه ده‌كه‌ینه‌وه چونكه خودی پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) باسی كردووه‌و ناوی هێناوه، وه‌ك ده‌فه‌رموێت: (عَنْ أَبِي قَتَادَةَ -رضي الله عنه– قَالَ: سُئِلَ رَسُولُ اللهِ -صلى الله عليه وسلم- عَنْ صَوْمِ يَوْمِ الِاثْنَيْنِ؟ قَالَ: "ذَاكَ يَوْمٌ وُلِدْتُ فِيهِ، وَيَوْمٌ بُعِثْتُ - أَوْ أُنْزِلَ عَلَيَّ فِيهِ) رواه مسلم.
هاتن‌و له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر(د.خ) به‌و تایبه‌تمه‌ندی‌و په‌یامه ئاسمانیه، نیشانه‌ی ئه‌و په‌ڕی بایه‌خدانی خوای گه‌وره‌یه به‌مرۆڤایه‌تی‌و جیهان، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ها جوانه‌كانی ئیسلام‌و ئینسانیه‌ت له‌زه‌وی بڵاو بێته‌وه.
بۆیه یادی ده‌كه‌ین چونكه وه‌ك موسڵمان شانازی پێوه ده‌كه‌ین‌و تاجی سه‌رو نوری چاو و ئارامی دڵ‌و ده‌روونه، چونكه ئیمان به‌بێ ئه‌و ئیمانێكی نوقسانه‌و لای خودا وه‌رگیراو نیه، وه‌ك له فه‌رموده هاتووه: (لَا يُؤْمِنُ أَحَدُكُمْ حَتَّى أَكُونَ أَحَبَّ إِلَيْهِ مِنْ وَلَدِهِ وَوَالِدِهِ وَالنَّاسِ أَجْمَعِينَ) رواه البخاري.
یادی ده‌كه‌ین چونكه به له‌دایكبوونی ئه‌و خۆشه‌ویسته قه‌ڵای زۆرداری ڕماو، ئاگری ئاگرپه‌رستان كوژایه‌وه‌و كورسی زاڵمان هاته له‌رزین‌و، بووه ڕۆژی له‌دایكبوونی مافی مرۆڤ و دادگه‌ری‌و یه‌كسانی‌و ڕه‌حمه‌ت‌و هیدایه‌ت بۆ جیهان (وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلَّا رَحْمَةً لِلْعَالَمِينَ) الأنبياء: 107. وه ده‌فه‌رموێت: (قَدْ جَاءَكُمْ مِنَ اللَّهِ نُورٌ وَكِتَابٌ مُبِينٌ) المائدة: 15. نووره‌كه پێغه‌مبه‌رو فه‌رموده شیرنه‌كانیه‌تی، كیتابه‌كه‌ش قورئانه.
له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) به‌و هه‌موو گه‌وره‌ییه، به‌و هه‌موو په‌یام‌و چه‌مكه جوانه، نه‌ك ته‌نها جیهانی ئیسلامی‌و موسڵمانانی شكۆمه‌ند كردووه، به‌ڵكو سه‌رنجی گه‌وره زانا‌و فه‌یله‌سوفانی دونیای به‌دوای خۆیدا راكێشاوه، ئه‌وه‌تا كه‌سانی وه‌ك (غاندی‌و غوستاف‌و كارلیل‌و لامارتین‌و ول دیورانت‌و جۆرج ویلزو مایكل هاردو هرقل‌و تولستوی‌و برنادشۆ) به سه‌رسامیه‌وه ناوی دێنن‌و دان به‌و راسته‌یه ده‌نێنن كه دونیا پێویستی به كه‌سێكی گه‌وره‌و پێشه‌نگی وه‌ك (محمد)ه، ته‌نانه‌ت مایكل هارت له توێژینه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به سه‌د كه‌سه یه‌كه‌م‌و كاریگه‌ره‌كانی مێژووی مرۆڤایه‌تی بۆی ده‌ركه‌وت، كه (محمد) یه‌كه‌مین كه‌سه له دونیا‌و گه‌وره‌ترین كاریگه‌ری ناوه‌ته‌وه‌و ئێستاش بۆ چاره‌سه‌ری گرفته‌كانی ژیان دونیا پێویستی به (محمد)ه!.
له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) واته تازه‌بوونه‌وه‌ی ژیان، داڕشتنه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تی، زیندوبوونه‌وه‌ی ویژدان، به‌رپا بوونی عه‌داله‌ت‌و یه‌كسانی، گێڕانه‌وه‌ی كه‌ڕامه‌تی ئینسان، ته‌زكیه‌ی نه‌فس، لادانی نه‌ریته خراپ‌و كاره نه‌شیاوه‌كان، هێنانه‌وه‌ی به‌هاو ره‌وشته به‌رزه‌كان، مامه‌ڵه‌كردنی دروست له‌گه‌ڵ یه‌كترو، له‌به‌رامبه‌ر غه‌یره دین‌و ته‌نانه‌ت ئاژه‌ڵ‌و ژینگه‌دا، نه‌هێشتنی سته‌م‌و نادادی‌و بازرگانی كردن به مرۆڤ، وشككردنی هزری توندڕه‌وی‌و شه‌ڕو نه‌هامه‌تی‌و داگیركاری‌و قۆرخكاری له‌كایه‌كانی ژیاندا.
بۆیه ئه‌م یاده پڕ شكۆیه ئه‌وه‌مان لێ ده‌خوازێت:
یه‌كه‌م: شوێن ئه‌و پێغه‌مبه‌ره بكه‌وین له‌ته‌واوی ژیاندا‌و، دونیامان بڕازێنینه‌وه به‌و په‌یامه‌ی كه هێناویه‌تی، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: (قُلْ إِنْ كُنْتُمْ تُحِبُّونَ اللَّهَ فَاتَّبِعُونِي يُحْبِبْكُمُ اللَّهُ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ) آل عمران: 31.
دووه‌م: به‌گه‌وره ناسین‌و به‌گه‌وره زانینی فه‌رموده‌كانی‌و سوننه‌تی‌و ئه‌و شتانه‌ی قه‌ده‌غه‌یكردوه، نه‌یهێنینه ئاستی كه‌سی تر‌و ئه‌و ڕێز‌و مه‌قام‌و گه‌وره‌ییه بۆ كه‌سی تر بڕیار نه‌ده‌ین، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: (فَالَّذِينَ آَمَنُوا بِهِ وَعَزَّرُوهُ وَنَصَرُوهُ وَاتَّبَعُوا النُّورَ الَّذِي أُنْزِلَ مَعَهُ أُولَئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ)الأعراف: 157. وه‌ك چۆن سه‌حابه به گه‌وره‌یان زانیوه ئێمه‌ش وابین، هه‌ر بۆیه موشریكه‌كان ده‌یان ووت: "مارٲيت ٲصحاب ملك يعظمون ملكهم كتعظيم ٲصحاب محمد محمدا".
سێیه‌م: پێغه‌مبه‌ر بكه‌ینه مامۆستا‌و پێشه‌نگمان له‌ته‌واوی بواره‌كانی ژیاندا، چونكه به‌رزترین نمونه‌ی پێشه‌نگی‌و سه‌رفرازی له‌ودا ده‌ستده‌كه‌وێت، وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فەر‌موێ: (لَقَدْ كَانَ لَكُمْ فِي رَسُولِ اللَّهِ أُسْوَةٌ حَسَنَةٌ لِمَنْ كَانَ يَرْجُو اللَّهَ وَالْيَوْمَ الْآَخِرَ وَذَكَرَ اللَّهَ كَثِيرًا)الأحزاب:21. هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) خۆیشی ده‌فه‌رموێ: (أَيُّهَا النَّاسُ إِنَّمَا أَنَا رَحْمَةٌ مُهْدَاةٌ). جوانترین‌و بێ هه‌ڵه‌ترین‌و شایسته‌ترین كه‌سێك كه چاوی لێ بكه‌ین‌و، به‌ڕێگای هه‌ڵه‌دا نه‌مان بات‌و كامه‌رانی هه‌ردوو دنیامان ده‌ست بكه‌وێت، ته‌نهاو ته‌نها پێغه‌مبه‌ری خوایه (د.خ).
كه‌واته ناكرێ ته‌نها به‌دروشم‌و رووكه‌شی ئه‌و یاده بكه‌ینه‌وه، به‌ڵكو ده‌بێ به نوێكردنه‌وه‌ی په‌یمان‌و ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستی‌و جێبه‌جێ كردنی سوننه‌ت‌و په‌یڕه‌وكردنی فه‌رمایشته‌كانی‌و زۆر سه‌ڵاواتدان‌و گرتنه‌به‌ری رێبازه‌كه‌ی ئه‌و یاده به گه‌وره بگرین، ئه‌وه‌مان بۆ خه‌ڵكی پێخۆش بێت كه چاكه‌و خێری تێدایه، دڵه‌كانمان خاوێن كه‌ینه‌وه له رق‌و كینه‌و حه‌ساده‌ت‌و دوژمنكاری‌و یه‌كتر نه‌ویستن، وه ئیقتیدا به‌سیره‌ی پاك‌و ره‌وشتی به‌رزی پێغه‌مبه‌رمان بكه‌ین.
ده‌ی ئه‌گه‌ر ساڵانه به‌كرده‌وه‌و پابه‌ندی نواندن له‌گه‌ڵ هاتنه‌وه‌ی مانگی مه‌ولوود بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر رێباز‌و ره‌وشته به‌رزه‌كانی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ئه‌وه دونیا به شێوازێكی تر ده‌گۆڕێت، ئێمه پێویستیمان به پیاهه‌ڵگوتن‌و دروشم‌و قسه‌ی باق‌و بریق نیه، به‌ڵكو پێویستیمان به‌وه‌یه هه‌ر كه‌س له‌ئاست‌و پێگه‌ی خۆی گۆڕانكاری بكات، بۆ ئه‌وه‌ی ئینسانیه‌ت‌و ویژدان‌و چه‌مكه ئیمانیه‌كان بگێڕینه‌وه نێو ژیانمان، چونكه ئێستا جیهان‌و بگره ئێمه‌مانان وه‌ك موسڵمان پێویستمان به پێغه‌مبه‌ره (د.خ) بۆ ژیانێكی سه‌رفراو به‌خته‌وه‌ر له‌دونیا‌و وه‌ده‌ستهێنانی شه‌فاعه‌ت له قیامه‌تدا. |