یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   کۆبوونەوەی فراوانی ئاسایی یەکێتی زانایان لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکرێت    *****    *****   یەکێتی زانایان بە هاوبەشی رێکخراوی هاردوایەرد خولێکی زانستی بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا محمود ئەحمەد کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان زانکۆی گەرمیان بەسەردەکاتەوەو دوو پێشنیاری گرنگ ئاراستەی سەرۆکی زانکۆ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سیمینارێکی تایبەت بەناونیشانی پێگەی ژینگەو پێویستی ژینگەپارێزی لە دیدی ئیسلامدا ساز دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالله سەرگەتی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە قەزای شەقڵاوە بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا رێدیر مجید مزوری کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان: "داواکارین بارسووکی و کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت"    *****    *****   كتێبخانه‌ی زانای ئایينی سەرۆکی لیژنەی فەتوا (مامۆستا عومه‌ری جه‌له‌ولا) پێشكه‌شی زانكۆ کرا    *****    *****   ئەنجومەنی باڵأی فەتوا: حوكمی ئه‌نجام نه‌دانی نوێژی هه‌ینی له‌ كاتی گه‌شت و سه‌یراندا روون دەکاتەوە    *****    *****   ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای فەتوا بە نوێنەری یەکێتی زانایان بەشداری دوازدەهەمین کۆنگرەی تەسەوفی جیهانی لە تورکیا دەکات   
کۆبوونەوەی فراوانی ئاسایی یەکێتی زانایان لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکرێت
به‌رواری دابه‌زاندن: 21/05/2025 : 20:24:00
قه‌باره‌ی فۆنت

ئەمرۆ 21ی5ی2025 بە سەرپەرشتی بەرێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان و ئامادەبوونی ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و ئەنجومەنی ناوەندی؛ کۆبوونەوەی فراوانی سەرکردایەتی یەکێتی زانایان لەبارەگای مەکتەبی تەنفیزی لە شاری هەولێر بەرێوە چوو.


سەرەتای کۆبوونەوە بەرێز سەرۆکی یەکێتی زانایان وێڕای خۆشحاڵی دەربڕین، سوپاسی مەکتەبی تەنفیزی ئاراستەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و لقەکانی یەکێتی زانایان کرد.


دواتر تیشکی خستە سەر رەوشی ئێستاو دوا هەنگاوەکانی یەکێتی زانایان و چەند تەوەرێکی ناوخۆی یەکێتی زانایان و پرسی دیکەی پەیوەست بە رەوشی ئایینی و پیشەیی و کۆمەڵایەتی و زانستی لە هەرێمی کوردستان، بەتایبەت جوانتر بەرێوەبردنی کارەکان و خزمەتکردنی زانایان و دانانی بەرنامەی تێروتەسەل بۆ زیاتر خزمەتی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و گەیاندنی پەیامی میانرەوی و هەست کردن بە بەرپرسیارێتی ئایینی و پەروەردەیی.


لەتەوەرێکی تری کۆبوونەوە باس لەچەند هەنگاوێکی پەیوەست بە بەرەو پێشبردنی ئاست و شێوەی کارکردنی لقەکان بەتایبەت یەکخستنەوەی تۆمارو ئەنجامدانی کاری پێویست بۆ پتەوکردنی کاری رێکخراوەیی و پیشەیی كرا.


هەروەها باس لە دۆخی ئێستای وتاری هەینی و رۆڵی بۆردی وتار لە ئاراستەکردنی کۆمەڵگەو پێویستی هەوڵی پتر بۆ زیاتر هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگەو گەنج و لاوان و پاراستنیان لە مەترسی دیاردە باوەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی تێگەیشتن و رۆشنبیریان بەتایبەت لە مامەڵەکردنیان لەگەڵ پێشهاتەکان و تۆرە کۆمەڵایەتیەکان، هەروەک تیشک خرایە سەر زەرورەتی بەرزکردنەوەی ئاستی پەروەردەیی و رۆحی و کارکردن لەسەر بەها ئیمانیەکان.


بابەتی بەرەنگاربوونەوەی بیری توندڕەوەی و مەترسی ماددەی هۆشبەر یەکێکی تر بوو لە تەوەرەکانی گفتوگۆی کۆبوونەوەی ئەمرۆ، هەروەک بە پێویست زانرا پشووی هاوینە بۆ گەنج و قوتابیان و منداڵان بکرێتە دەرفەتێکی گرنگ بۆ سوود وەرگرتن و بایەخدان بە خولەکانی هاوینەو وانەکانی ناو مزگەوت و بڵاوکردنەوەی هۆشیاری ئایینی.


لە تەوەرێکی تر باس لەوە کرا گرنگە مامۆستایانی ئایینی خۆیان لە بابەتی لاوەکی و ململانێ و سەنگەر لێک گرتن و تەرتەوازەیی بێنن و هەمووان خەمی گشتی و بەرپرسیارێتی پیشەیی و بەرژەوەندی دین و ژینی خەڵک بێت، بۆ ئەوەی ئەمنی فکری پارێزراو بێت و چیتر دووجەمسەری فکری و ئایدۆلۆژی نەبێتە هۆکاری ترازان و پەرتەوازەیی، هەروەک ئاماژە بە مەترسیەکانی ئەم بوارەش بۆ سەر ئایندەی کوردستان گفتوگۆی لەبارەوە کرا.


هەروەها باس لە خزمەتی پتری خۆبەخشان و پێویستی بایەخپێدانیان کرایەوەو سەرۆکی یەکێتی زانایان رایگەیاند خزمەت و بەردەوامیان لە پیشەیی پیرۆزی مەلایەتی جێی رێزو تەقدیرەو پێویستە لەبەر چاو بێت.


هەورەک باس لەوەشکرا لەمیانی هەماهەنگی نێوان یەکێتی زانایان و وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی توانراوە لەرێی بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایانی ئایینی بنێردێنە عومرەو ژمارەیەکیش وەک مورشیدی ئایینی لە پرۆسەی حەج بەشداریان کردووە.


شایەنی باسە لە کۆبوونەوەکەدا مامۆستایانی بەشدار بوو وێڕای خستنەڕووی سەرنج و تێڕوانینەکانیان، چەند تەوەرێکی دیکەی پەیوەست بە رەوشی ئایینی و کاری پیشەیی و زانایان و کاروباری ناوخۆیی و گەنگەشە کراو سەرکەوتووانە کۆبوونەوەکە کۆتایی هات.