یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا کەمال عەلی سیان کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالحمید زراری کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا نەبی غفور کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شانشینی سعودیە: بە بەشداری وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆنگرەی نێودەوڵەتی پەیوەندی نێوان مەزهەبەکان بەرێوە دەچێت.    *****    *****   پەیامی پیرۆزبایی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بە بۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزانەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەد یوسف دشیشی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا: رێژەی زەکات و سەرفیترەو فیدیەی مانگی پیرۆزی رەمەزان دیاری دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا خالد مەلەکی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بەحرەین: بە بەشداری سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆنگرەی دیالۆگی ئیسلامی- ئيسلامي بەڕێوە دەچێت    *****    *****   یەکێتی زانایان: ئیدانەی هەڵکوتانە سەر جوتیارانی کورد لە کەرکوک دەکەین    *****    *****   مامۆستا مەلا ئيدريس مەلەکی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   هەولێر.. بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەڕێوە دەچێت   
بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت
به‌رواری دابه‌زاندن: 16/11/2024 : 21:14:34
قه‌باره‌ی فۆنت

 ئەمرۆ 16ی11ی2024 بە ئامادەبوونی بەرێز بەرێز د.عبدالله  مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان و مامؤستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و بەرێز حاجی تەیب زرار شێروانی بەرێوەبەری گشتی ئەوقافی پارێزگای هەولێرو ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایانی ئایینی و فەقێ و قوتابی زانستی و کەسایەتی کۆمەڵایەتی و بەرپرسانی ئیداری؛ مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە مزگەوتی بەهەشت لە شاری هەولێر بەرێوەچوو، کە لەلایەن مامۆستا مەلا ئيدريس سورچی بەخشرایە هەر یەک لە بەرێزان: مەلا کامەران کریم کەرکوکی و مەلا رێزدار رەزاق برادۆستی و مەلا رێبەر خەسرۆ ئاغا مەنتک و مەلا عبدالله سمکۆ بلباس.


لەم مەراسیمە بەرێز سەرۆکی یەکێتی زانایان وتارێکی پێشکەش کردو وێڕای دەست خۆشی و پیرۆزبایی لە مامۆستای بڕوانامە دەرو مامۆستایانی بڕنامەوەرگر، ئاماژەی بە گرنگی پێگەی زانست زانایان کردو هیوای خواست هەمووان وەک بەرپرسیارێتی ئایینی و پیشەیی بایەخی پتر بەم بوارە بدەن.


سەرۆکی یەکێتی زانایان گوتیشی: گرنگە لەم قۆناغە زانایانمان رەچاوی پێوەری شیاویی و زانایی بکەن بۆ ئەو کەسانەی مۆڵەتی زانستی وەردەگرن، چونکە کوردستان پێویستی بە کەسی زاناو تێگەیشتوو هەیە نەک خوێندەوار، چەند دڵنیاببنەوە لەوەی ئەو کەسە شایستەیە بۆ ئەو پێگەو ناونیشانە هەر کەمە، لەلایەکی تریشەوە ئەوانەی مۆڵەت وەردەگرن مانای ئەوە نیە ئیدی تەواو پێویستیان بە هەوڵدان و خۆفێرکردن و دیراسەی شەرعی نیە، بەڵکو ئەرکیان قوڕستر بووەو پێویستە زیاترو جددیتر بایەخ بە شارەزایی و لێهاتووی و تواناکانی خۆیان بدەن و مومارەسەی مەنهەج و کتێبە شەرعیەکان بکەن، بۆ ئەوەی لە چوارچێوەی کاری مەلایەتی خزمەتێکی جوان و شایستە و رێکو پێک پێشکەش موسڵمانان و کوردستان بکەن.


هەورەها گوتیشی: ئەرکێکی تر دەکەوێتە سەر حکومەت و لایەنی پەیوەندیدار بۆ ئەوەی ئاوڕی زیاتر لە حوجرەو فەقێ و مودەریسانی مەدرەسە ئەهلی و زانستیەکان بدات، پاڵپشتی پرۆسەکەو پێشخستنی بواری زانستی شەرعی لە کوردستان بدات و ئیمتیازی شایستە بە مۆڵەتی زانستی و هەڵگرانی ئەم بڕوانامەیە بدات.


شایەنی باسە هەر لەم مەراسیمە کۆمەڵێک وتاری تر خوێندرانەوەو چەند پارچە پەخشان و سرودو قەسیدەیەک پێشکەش کران.