یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەشداری کۆڕبەندی زانستی کۆلێژی پەروەردە دەکات    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان سیمیناری زانستی هەفتانەی خۆی سازدەکات    *****    *****   لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان بەشداری وۆرکشۆپێک بەناونیشانی (ڕۆڵی زانای ئاینی لەپاراستنی ئاشتی کۆمەڵگەو ڕێگری کردن لەتوندڕەوی و توندوتیژی)    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ساز دەکات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   لقی هەولێری یەکێتی زانایان سیمینارێک لەسەر مەترسی و هەستیاری بابەتی فەتوا ساز دەکات    *****    *****   شاندێکی بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەڕێوە دەچێت    *****    *****   دکتۆر مورشید شێخ مەعشوق خەزنەوی سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە دکتۆر شێخ مادیح شێخ عوسمان سیراجەدین نەقشبەندی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ناصح رۆستایی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی سەنتەری هۆشیاری بۆ راوێژو پەرەپێدانی تواناکان دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی باڵای کەسایەتی و نوێنەری ئایینەکانی ئەوروپا دەکات   
سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات
به‌رواری دابه‌زاندن: 14/11/2024 : 21:03:02
قه‌باره‌ی فۆنت

ئەمرۆ 14ی11ی2024  بەرێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری لە پانێڵێکی تایبەتی کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی ئاکرێ لە قەزای ئاکرێ کرد، کە بە ناونیشانی پێکەوەژیانی ئایینی و چۆنیەتی پەرەپێدانی و قوڵکردنەوەی ئەم هەستە لەناو کۆمەڵگە ساز کرا بوو.


لەم پانێڵەدا کە نوێنەری ئایینەکان و ژمارەیەکی بەرچاو لە کەسایەتی ئایینی و ئەکادیمی تێیدا بەشدار بوون، بەرێز سەرۆکی یەکێتی زانایان بابەتێکی پێشکە کردو باسی لە گرنگی پێکەوەژیانی ئایینی و بایەخدانی ئیسلام بەم پرسە کرد، هەروەک دۆخی پێکەوەژیانی ئایینی لە کوردستان بە گرنگ وەسف کردو رایگەیاند ئەوەی هەیە قەناعەتەو دروشم نیە، لەوەشدا زانایانی ئایینی رۆلی بەرچاویان هەبووەو هەیە لە قوڵکردنەوەی ئەو هەستەو چۆنیەتی بەرەو پێشبردنی رەوشی کۆمەڵگە بە گشتی.


لە بەشێکی تری قسەکانی سەرۆکی یەکێتی زانایان گوتیشی: خۆشبەختانە لە هەرێمی کوردستان گرفتی ئایینیمان نیەو هەمووان بە رێز لە یەکتر گرتن رەچاوی تەبایی نێوان پێکهاتەکان سەقامگیری کوردستان دەکەن، ئەمەش بۆتە جێی شانازیەکی گەورە بۆ هەرێمەکەمان لە هەموو رووێکەوە.