پێشنیاز ده‌كه‌ین بۆ وتاربێژه به‌ڕێزه‌كانمان له وتاری ئه‌م هه‌فته‌یه تیشك بخه‌نه سه‌ر دزی و گه‌نده‌ڵی له روانگه‌ی ئیسلامه‌وه، چونكه: ئەبێت لێپرسینەوە لەگەڵ هەموو کەسێك بکرێت کە دزی دەکات، هەژار بێت یان دەوڵەمەند، لێپرسراو بێت یان کرێکار، بەهێز بیت یان بێهێز، چونکە پێغەمبەرمان دەفەرمووێ (إِنَّمَا أَهْلَكَ الَّذِينَ قَبْلَكُمْ أَنَّهُمْ كَانُوا إِذَا سَرَقَ فِيهِمْ الشَّرِيفُ تَرَكُوهُ وَإِذَا سَرَقَ فِيهِمْ الضَّعِيفُ أَقَامُوا عَلَيْهِ الْحَدَّ) واتە: ئەوەی خەڵکانی پێش ئێوەی لە ناو برد وەرگرتنی سزا و حەد لە که‌سی بێ دەسەڵات. وازهێنان لە کەسی دیار‌و بە دەسەلات، ئەمە هۆکاری لە ناو چونیان بو. |