بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
بەڕێزان:
خۆماندوکردن بۆ پەیداکردنی ڕزقی حەڵاڵ کۆکراوەتەوە لەگەڵ ڕۆێشتن بۆ نوێژی هەینی، خوای گەورە لە قورئانی پیرۆز دەفەرموێ: (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِذَا نُودِيَ لِلصَّلاةِ مِنْ يَوْمِ الْجُمُعَةِ فَاسْعَوْا إِلَى ذِكْرِ اللَّهِ وَذَرُوا الْبَيْعَ ذَلِكُمْ خَيْرٌ لَكُمْ إِنْ كُنْتُمْ تَعْلَمُونَ ( 9 ) فَإِذَا قُضِيَتِ الصَّلاةُ فَانْتَشِرُوا فِي الأَرْضِ وَابْتَغُوا مِنْ فَضْلِ اللَّهِ وَاذْكُرُوا اللَّهَ كَثِيرًا لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ) واتە: ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە، کە بانگیدا بۆ نوێژی هەینی بەپەلە بڕۆن بۆ یادی خودا. واز لە کرین و فرۆشتن بێنن، چونکە ئەو ئیشە باشترە بۆتان ئەگەر بزانن، هەر کات نوێژ تەواو بوو بڕۆن بڵاو ببنەوە بە زەویدا بە تەمای بەخششی خودا، هەوڵبدەن یادی خودا زۆر بکەن بۆ ئەوەی سەرفرازی بەدەست بێنن، تەماشاکەن خوای گەورە لە دوای تەواو بوونی نوێژی هەینی، نا فەرمووێ لە مزگەوت بمێننەوە، بەڵکو دەفەرموێت: بڕۆن بە دوای رزق و کەسابەت بگەڕێن.
بەڕێزان:
ئیسلام داوامان لێدەکات پارێزگاری لە ماڵی خەڵك بکەین، دەستی بۆ درێژ نەکەین بە هیچ شێوەیەك، تەماشاکەن خوای گەورە چیمان پێ دەفەرموێ:
یەکەم/ داوامان لێدەکات ماڵی هەژار و، نەدار و، ههتیو، نەخۆین، وەك دەبينين ههڕهشه لهوانه دهكات كه ماڵی ههتیوان به ستهمكاری دهخۆن، وهك دهفهرموێت: (إِنَّ الَّذِينَ يَأْكُلُونَ أَمْوَالَ الْيَتَامَى ظُلْمًا)، ئهمهش بۆ ئهوهی نەکەن ماڵی هەتیوان بخۆن بە ستەم. لە ئایەتێکی تر دەفەرموێ: (وَتِلْكَ الْقُرَىٰ أَهْلَكْنَاهُمْ لَمَّا ظَلَمُوا وَجَعَلْنَا لِمَهْلِكِهِم مَّوْعِدًا) واتە: ئەو شارو شارۆچکانەی بە چاوی خۆتان بینیون یان، بینیوتانە کە وێران کراون، لەو کاتە بوه که دانیشتوانەکانی ستهمیان کردووە، ئێمەش بۆ لە ناوبردنیان کاتمان دیاری کردوە.
هەروەها دەفەرموێ: (وَلا تُخَاطِبْنِي فِي الَّذِينَ ظَلَمُوا إِنَّهُمْ مُغْرَقُونَ)، واتە: خوا بە نوح پێغەمبەر دەفەرموێت: لە کاتی تۆفان لێم مەپاڕێوە بۆ ئەو کەسانەی ستەمیان لە ههقی خواو خەڵك کردوە. ئەوانە ئەبێ لە ناو بچن.
دووەم/ خوای گەورە پێمان دەفەرموێ: فرت و فێڵ مەکەن لە کێشان و پێوان وەك دەفەرموێ: (وَيْلٌ لِّلْمُطَفِّفِينَ) واتە: هاوار و ناڵە بۆ ئەوانەی لە کڕین و فرۆشتن فێڵ دەکەن.
سێیەم/ خوای گەورە داوامان لێدەکات زێدەڕۆیی نەکەین لە خەرجکردنی ماڵ و سامانمان، وەك دەفەرموێ: (وَلاَ تُبَذِّرْ تَبْذِيراً * إِنَّ ٱلْمُبَذِّرِينَ كَانُوۤاْ إِخْوَانَ ٱلشَّيَاطِينِ وَكَانَ ٱلشَّيْطَانُ لِرَبِّهِ كَفُوراً) واتە: دەستبڵاو مەبە سەروەت و سامانت بە فیڕۆ مەدە، چونکە ئەوانەی ماڵ بە فیڕۆ دەدەن وەک برای شەیتانەکان وانە.
چوارەم/ خوای گەورە داوامان لێدەکات ماڵ نەدەینە بەردەستی کەسی نەفام، لێمان بە فیڕۆ بدات، وهك دەفەرموێ: (وَلَا تُؤْتُوا السُّفَهَاءَ أَمْوَالَكُمُ)، واتە: ماڵی خۆتان مەدهنە دەست کەسی نەفام چونکە هەموی بە فیڕۆ دەدات.
پێنجەم/ خوای گەورە داوامان لێدەکات دزی و گەندەڵی نەکەین هەروهك دەفەرموێ: (وَالسَّارِقُ وَالسَّارِقَةُ فَاقْطَعُواْ أَيْدِيَهُمَا جَزَاء بِمَا كَسَبَا نَكَالاً مِّنَ اللّهِ وَاللّهُ عَزِيزٌ حَكِيمٌ)، واتە: دهستی پیاوی دزو، ژنی دز، ببڕن، وەك سزا بۆ ئەو کارە خراپەی کردیتیان ئەمەش تۆڵەی خوایە بۆیان خوا باڵادەست و دانایە.
بەڕێزان:
دزی پێچەوانەی فەرمانی خوایە، ستەمکردنە لە خەڵك، کەسێك دزی بکات دوو سزای لەسەرە. ١-دەست بڕین ٢-گێڕانەوەی ماڵ بۆ خاوەنەکەی.
بەڕێزان:
سێ جۆری دەست هەن:
یەکەم/ دەستی ئیشکەر، زۆر پیرۆزەو شایەنی ماچکردنە.
دووەم/ دەستی بێکار، ئەمە دەبێ کاری بۆ وەدەست بخرێت.
سێیەم/ دەستی دزو گەندەڵ و ناشەریف، پێویستە ئەم دەستە ببڕدرێ.
بەڕێزان:
ئەبێت لێپرسینەوە لەگەڵ هەموو کەسێك بکرێت کە دزی دەکات، هەژار بێت یان دەوڵەمەند، لێپرسراو بێت یان کرێکار، بەهێز بیت یان بێهێز، چونکە پێغەمبەرمان دەفەرمووێ (إِنَّمَا أَهْلَكَ الَّذِينَ قَبْلَكُمْ أَنَّهُمْ كَانُوا إِذَا سَرَقَ فِيهِمْ الشَّرِيفُ تَرَكُوهُ وَإِذَا سَرَقَ فِيهِمْ الضَّعِيفُ أَقَامُوا عَلَيْهِ الْحَدَّ) واتە: ئەوەی خەڵکانی پێش ئێوەی لە ناو برد وەرگرتنی سزا و حەد لە کهسی بێ دەسەڵات. وازهێنان لە کەسی دیارو بە دەسەلات، ئەمە هۆکاری لە ناو چونیان بو.
بەڕێزان:
بۆ ئەو کەسەی دزی و ستەم دەکات دەرگای تۆبە کراوەیە پێغەمبەرمان درودی خوای لەسەر بێت دەفەرموێ (لا يَسْرِقُ السَّارِقُ حِينَ يَسْرِقُ وَهُوَ مُؤْمِنٌ) واتە کهسێك دزی دەکات لە ئیمان دابڕایە، بەڵام مەجالی تۆبە کردن هەرماوە........ |