پێشنیاز ده‌كه‌ین بۆ وتاربێژه به‌ڕێزه‌كانمان له وتاری به‌یانی رۆژی هه‌ینیدا تیشك بخه‌نه سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و گرفته‌كان به شێوه‌ی دانووستان و ئاشته‌وایی، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌م وتاره‌ی خواره‌وه وه‌كو نموونه‌یه‌ك ده‌خه‌ینه به‌ر ده‌ستی به‌ڕێزیان: پێویستە ریزەکانمان یه‌ک بخەین، واز لە حیزبایه‌تی و پله‌و پایە بێنین، بە بیر‌و باوەڕو کوردایه‌تی کار بکەین، چونکە مەترسی دینی و قەومیمان لەسەرە سیاسەت دایک و باوکی نیە، ئەو سەردەمە کە سەردەمی هێزو بەرژەوەندیە ئەگەر یەک نەگرین تووشی زەرەری زۆر گەورە ئەبین مێژوش رەحم بە کەس ناکات، بۆیە داواکارم لە هەموو لایەنە سیاسیەکان و ڕێکخراوه جەماوەریەکان و زانایانی ئاینی ڕۆشەنبیران و کەسایەتیەکان و یەکە بە یەکەی دانیشتوانی کوردستان گیانی لێبووردن بە کار بێنن لەم وه‌زعە نا هەموارە، هەوڵبدەن بۆ دۆزینەوەی ڕێگە چارەیەک بۆ ئەم وەزعە نالەبارە |