بەناوی خوای گەورە ومیهرەبان
بهڕێزان:
خوای گەورە دەفەرموێ (وَاذْكُرُوا إِذْ أَنْتُمْ قَلِيلٌ مُسْتَضْعَفُونَ فِي الْأَرْضِ تَخَافُونَ أَنْ ێتَخَطَّفَكُمُ النَّاسُ فَآوَاكُمْ وَأَێدَكُمْ بِنَصْڕهِ وَرَزَقَكُمْ مِنَ الطَّيِّبَاتِ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ) واتە: وهبیر خۆتان بێننەوە کە ئێوە زۆر کزو لاوازو بێهێز بوون لە ئەرز، دەتراسان خەڵک بتان ڕفێنن و، بتان کوژن، لە ناوتان ببەن، جا خوای گەورە جێ و ڕێی بۆ دابین کردن، بە هێزی کردن، بە سەرکەوتن و یارمهتی خۆی رزقی باشی پێدان بۆ ئەوەی شوکرانەی خوا بکەن.
بهڕێزان:
ئەم ئایەتە پیرۆزە دەقاو دەق لە سەر ئێمەی کوردی کوردستانی عێراق جێبەجێ دەبێت، چونکە ئێمە لە سەردەمی حوکمەتە یەک لە دوایەکەکانی عێراق هەردهم نزیک بوین لە نهمان و لە ناوچوون، بەڵام خوای گەورە ئێمەی ڕزگار کرد بەم ڕۆژە.
بهڕێزان:
خوای گەورە دافەرموێ (وَاعْتَصِمُوْا بِحَبْلِ اللهِ جَمِيْعًا وَلاَ تَفَرَّقُوْا وَاذْكُرُوْا نِعْمَةَ اللهِ عَلَيْكُمْ إِذْ كُنْتُمْ أَعْدَاءً فَأَلَّفَ بَيْنَ قُلُوْبِكُمْ فَأَصْبَحْتُمْ بِنِعْمَتِهِ إِخْوَانًا وَكُنْتُمْ عَلَىَ شَفَا حُفْرَةٍ مِنَ النَّاڕ فَأَنْقَذَكُمْ مِنْهَا) واتە: هەر هەمووتان دەست بگرن بە دینی خواو پەرتو بڵاوە مەبن. یادی نیعمەتەکانی خوا بکەنەوە کاتی خۆی ئێوە دوژمنی یەکتر بون، یەکترتان دەکوشت، پاشان خوای گەورە برایهتی لە نێوانتان و دڵەکانتان دروست کرد، ئێوە گێڕان بە برای یەکتر بە هۆی نیعمەتی خواوە، هەروەها ئێوە لەسەر لێواری چاڵێکی ئاگر ڕاوەستا بون خەریک بو بکەونە ناوی، بەڵام خوا بە میهرەبانی خۆی لەو ئاگرە دەربازی کردن.
بهڕێزان:
ئەم ئایەتە پیرۆزە دەقاو دەق لەسەر ئێمەی خەڵکی کوردستان جێبەجێ دەبێت، چونکە ئێمە لە ڕابردوو دوژمنی یەکتر بوین، شەری برا کوژیمان کرد لە گەڵ یەکتر، بەڵام خوا ڕەحمی پێکردین گەیشتین بە ئەمڕۆ.
بهڕێزان:
ئهبێ هەموومان بزانین گەلەکەمان گەیشتوتە ئەم ئازادی و ئاسایشە رزگار بون لە برسیهتی، یەکەم فەزلی خوایە دووەم خەباتی گەلەکەمانە و رەنجی شەهیدانە، بۆیە پێویستە لەسەر هەر کەسێک لە کوردستان دەژی، ببێت بە پاسەوانی ئەم وڵاتە، چونکە دروستبوونی هەر ئاژاوەو فەوزایەک سیاسی بێت یان دینی، یان کۆمەڵایەتی بێت، یان ئابوری بیت، بۆ تێکچوونی باری ئەمنی لە کوردستان تهنها دوژمنەکانمان سوودمەند ئەبن و ئێمەش ماڵ وێرانیمان بۆ دوبارە ئەبێتەوە، لە بەرژەوەندی کۆماڵگهی ئێمە نابێت . بۆیە پێویستە ریزەکانمان یهک بخەین، واز لە حیزبایهتی و پلهو پایە بێنین، بە بیرو باوەڕو کوردایهتی کار بکەین، چونکە مەترسی دینی و قەومیمان لەسەرە سیاسەت دایک و باوکی نیە، ئەو سەردەمە کە سەردەمی هێزو بەرژەوەندیە ئەگەر یەک نەگرین تووشی زەرەری زۆر گەورە ئەبین مێژوش رەحم بە کەس ناکات، بۆیە داواکارم لە هەموو لایەنە سیاسیەکان و ڕێکخراوه جەماوەریەکان و زانایانی ئاینی ڕۆشەنبیران و کەسایەتیەکان و یەکە بە یەکەی دانیشتوانی کوردستان گیانی لێبووردن بە کار بێنن لەم وهزعە نا هەموارە، هەوڵبدەن بۆ دۆزینەوەی ڕێگە چارەیەک بۆ ئەم وەزعە نالەبارە. داواکارین لە هەموو بەرپرسەکان لە سەر کورسیەکانیان بێنە خوار و تەماشای ژیانی خەڵک بکەن، داواکارین لە هەموو لایەنە سیاسیەکان لەسەر مێزی گفتوگۆ دابنیشن و بە زوترین کات چارەسەری ئەم دۆخە بکان .هەروهها پێویستە بە هەموو توانایەک هاوکاری هێزی پێشمەرگە بین هەڵسووکەوتمان لەگەڵ پێشمەرگە وەک ساڵەکانی ١٩٨٠ بێت. ئەوکات ئەگەر لە ماڵێک ٢ نان هەبوایە دهیکرد بە دوو کەرت یەکیان بۆ پێشمەرگەو یەکیان بۆ خۆی، چونکە پێشمەرگە بەرگری دەکات لە گیانمان. لە سامانمان، لە ناموسمان، لە هەبوونمان، هەروەها پێویستە ئەوپەڕی توانا بخەینە گەر بۆ هاوکاری ئاوارەکان.
بهڕێزان:
لێرەوە جارێکیتر داوا لە هاموو لایەنە سیاسیەکان دەکەین واز بێن لە دوو بەرەکی دەست بکەن بە گفتوو گۆی ڕاستەقتەقینە بۆ چارەسەری كێشەکان لە کوردستان، پێغهمبەر درودی خوای لە سەر بێت دەفەرموێت (إنما الأعمال بالنيات) واتە: هەموو کردەوەیەک بە نیەتە هەوەها لە فەرمودەیەکدا دەفەرموێ: خوای گەورە تەماشای سەرو سیماتان ناکات بەڵکو تەماشای دڵتان دەکات، هیوادارین گفتوو گۆی ئەمجارەی لایەنە سیاسیەکان دەرەنجامی باشی هەبێت بۆ خەڵکی کوردستان. |