وتاری ئه‌م هه‌فته‌یه: موعجیزه‌كانی پێغه‌مبه‌ر دروودی خوای له‌سه‌ر بێت
پێشنیاز ده‌كه‌ین بۆ وتاربێژه به‌ڕێزه‌كانمان بۆ وتاری هه‌ینی به‌یانی تیشك بخه‌نه سه‌ر موعجیزه‌كانی پێغه‌مبه‌ری دروودی خوای له‌سه‌ر بێت، كه به‌ڕاستی دادپه‌روه‌ری پێغه‌مبه‌ر وه‌ك موعجیزه وابووه كه ده‌فه‌رمووێ: سوێند به خوا ئه‌گه‌ر فاتیمه‌ی كیژی (موحه‌مه‌د) دزی بكات ده‌ستی ده‌بڕم. هه‌روه‌ها پێكه‌وه‌ژیانی پێغه‌مبه‌ر له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ئایینه‌كانی تر جێگای سه‌رسوڕمانه، بۆ نموونه جارێك جه‌نازه‌یه‌ك به‌لای پێغه‌مبه‌ر تێپه‌ڕێندرا، ئه‌ویش له‌به‌ری هه‌ڵستا پێوه، گووتیا: ئه‌مه جه‌نازه‌ی جوله‌كه‌یه‌كه! چۆن له‌به‌ری هه‌ڵده‌ستی؟ فه‌رمووی: ئه‌ی مرۆڤ نییه. هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌رمان دروودی خوای له‌سه‌ر بێت پێشوازی له وه‌فدێكی نه‌سرانیه‌كانی نه‌جران كرد‌و له مزگه‌وتی خۆی مێوانداری كردن، رێگاشی پێدان له ته‌نیشت موسڵمانان عیباده‌تی خۆیان بكه‌ن. هه‌روه‌ها گه‌نجێكی جوله‌كه نه‌خۆشبوو پێغه‌مبه‌ر به‌بێ دوو دلی سه‌ردانی كرد. هیوادارین موسڵمانان رێبازه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر جێبه‌جێ بكه‌ن له باره‌ی پێكه‌وه‌ژیان و دادپه‌روه‌ری.