به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
به‌ڕێزان: خوای گه‌وره هه‌ر پێغه‌مبه‌رێكی ناردبێت به‌ڵێن و په‌یمانی لێ وه‌رگرتییه كه ئه‌گه‌ر موحه‌مه‌د پێغه‌مبه‌ر هات ئه‌بێ ئیمانی پێ بێنن‌و پشتگیری بكه‌ن، هه‌روه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: (وَإِذْ أَخَذَ اللَّهُ مِيثَاقَ النَّبِيِّينَ لَمَا آتَيْتُكُمْ مِنْ كِتَابٍ وَحِكْمَةٍ ثُمَّ جَاءَكُمْ رَسُولٌ مُصَدِّقٌ لِمَا مَعَكُمْ لَتُؤْمِنُنَّ بِهِ وَلَتَنْصُرُنَّهُ قَالَ أَأَقْرَرْتُمْ وَأَخَذْتُمْ عَلَى ذَلِكُمْ إِصْرِي قَالُوا أَقْرَرْنَا قَالَ فَاشْهَدُوا وَأَنَا مَعَكُمْ مِنَ الشَّاهِدِينَ) واته: (یادیان بێنه) کاتێک خوا په‌یمانی له یه‌که یه‌که‌ی پێغه‌مبه‌ران وه‌رگرت کاتێک کتێب و دانایی پێبه‌خشین به‌وه‌ی که ئه‌گه‌ر: له ئاینده‌دا پێغه‌مبه‌رێکم بۆ ڕه‌وانه کردن و به‌ڕاستدانه‌ری ئه‌وه‌ی ئێوه‌ش بوو، ئه‌وه ده‌بێت باوه‌ڕی پێ بهێنن و پشتگیری بکه‌ن، ئینجا خوا فه‌رمووی: ئایا بڕیارتانداو په‌یمانی منتان به‌و جۆره وه‌رگرت که پێم ڕاگه‌یاندن؟ وتیان: بڕیارمانداو (هه‌روا ده‌که‌ین) ئه‌وسا خوا پێی فه‌رموون: ده به‌شایه‌ت بن و منیش له‌گه‌ڵتان یه‌کێکم له شایه‌ته‌کان.
بۆیه له زۆر فه‌رمووده پیرۆزه‌كان له سه‌رده‌می هاتنی ده‌جال و و دابه‌زینی عیسا پێغه‌مبه‌ر هاتووه ئه‌ڵێن: عیسا پێڕه‌وی ئایینی ئیسلام ئه‌كات له كاتی دابه‌زینی بۆ سه‌ر زه‌وی و له ناوبردنی ده‌جال.
به‌ڕێزان: هه‌ر پێغه‌مبه‌رێك له پێغه‌مبه‌ران موعجیزیه‌ك یان گه‌وره‌ییه‌كی پێدرا بێت پێغه‌مبه‌رمان هاوشێوه‌و زیاتریشی پێدراوه، بۆ نموونه خوای گه‌وره فه‌رمانی به مه‌لائیكه‌ته‌كان كرد سوجده بۆ حه‌رزه‌تی ئاده‌م ببه‌ن هه‌روه‌ك ده‌فه‌رمووێ: (وَإِذْ قُلْنَا لِلْمَلَائِكَةِ اسْجُدُوا لِآدَمَ) واته: (كاتێكیش به‌فریشته‌كانمان گووت: كڕنوش به‌رن بۆ ئاده‌م). به هه‌مان شێوه خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ: (إِنَّ اللَّهَ وَمَلَائِكَتَهُ يُصَلُّونَ عَلَى النَّبِيِّ يَاأَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا صَلُّوا عَلَيْهِ وَسَلِّمُوا تَسْلِيمًا)، واته: (به‌ڕاستی خوا‌و فرێشته‌کانی (صلوات ده‌ده‌ن له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه ئێوه‌ش (صلوات)ی له‌سه‌ر بده‌ن و (به‌رده‌وام یادی خێری بکه‌ن)).
ئه‌گه‌ر دیقه‌ت بده‌ین ئه‌وه‌ی ده‌رهه‌قی پێغه‌مبه‌رمان كراوه گه‌وره‌تره چونكه سوجده‌ی مه‌لائیكه‌ته‌كان بۆ حه‌زره‌تی ئاده‌م یه‌كجار بوو بڕایه‌وه به‌ڵام سه‌ڵاواتدان له پێغه‌مبه‌ر به‌رده‌وامه تا رۆژی قیامه‌ت، هه‌روه‌ها سوجده بۆ ئاده‌م ته‌نیا له‌لای مه‌رئیكه‌تان بوو به‌ڵام سه‌ڵاواتدان له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر له‌لای خوا‌و مه‌لائیكه‌تان و ئیمانداران بوو، ئه‌مه‌یان گه‌وره‌تره.
هه‌روه‌ها خوای گه‌وره باسی ئیدریس پێغه‌مبه‌ر ده‌كات ده‌فه‌رمووێ: (وَرَفَعْنَاهُ مَكَانًا عَلِيًّا)، واته: (ئیدریسمان به‌رزكرده‌وه بۆ شوێنێكی به‌رز)، به هه‌مان شێوه له شه‌وی ئیسرا‌و میعراج خوای گه‌وره پێغه‌مبه‌ری به‌رزكرده‌وه بۆ به‌رزترین شوێن. هه‌روه‌ها خوای گه‌وره حوشترێكی دایه حه‌زره‌تی ساڵح پێغه‌مبه‌ر وه‌ك موعجیزیه‌ك، به هه‌مان شێوه پێغه‌مبه‌ری ئێمه قسه‌ی له‌گه‌ڵ له‌گه‌ڵ حوشتر كردیه‌و گوێڕایه‌ڵی بووه. هه‌روه‌ها حه‌زره‌تی ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ر به كوته‌ك و ته‌ور بت و سه‌نه‌مه‌كانی قه‌ومه‌كه‌ی شكاند، پێغه‌مبه‌ری ئێمه‌ش به ئیشاره‌تی ئه‌نگوست له ناو كه‌عبه سێ سه‌د شه‌ست سه‌نه‌می قه‌ومه‌كه‌ی خۆی شكاندن. هه‌روه‌ها حه‌زره‌تی ئیسماعیل ئارامی گرت له‌سه‌ر كوشتنه‌وه، پێغه‌مبه‌ری ئێمه‌ش ئارامی گرت له‌سه‌ر سنگ شه‌قكردن، كه ئه‌وه‌ی حه‌زره‌تی ئیسماعیل به كردار جێبه‌جێ نه‌كرا بةلام ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌رمان جێبه‌جێ كرا.
هه‌روه‌ها حه‌زره‌تی مو‌سا پێغه‌مبه‌ر عه‌سای خۆی له به‌رد دا ئاوی لێده‌ر بوو، پێغه‌مبه‌رمان به هه‌مان شێوه له كاتێكی پێویست ئاو له ناو ئه‌نگوسته‌كانی ده‌ستی هاته ده‌ر، كه ئه‌مه‌یان گرنگتره چونكه ده‌ربوونی ئاو له به‌رد سروشتییه، به‌ڵام ده‌ربوونی ئاو له ناو ئه‌نگوستی ده‌ست نه‌زاندراوه، هه‌روه‌ها خوای گه‌وره به‌حری بۆ مو‌سا پێغه‌مبه‌ر شه‌ق كرد به‌ڵام بۆ پێغه‌مبه‌رمان مانگی شه‌ق كرد.
هه‌روه‌ها خوای گه‌وره‌چاككردنه‌وه‌ی كۆره‌و به‌ڵه‌ك وه‌ك موعجیزه دابوویه عیسا پێغه‌مبه‌ر، به‌ڵام پێغه‌مبه‌ری ئێمه‌ش له شه‌ری ئوحود كاتێك چاوی (قه‌تاده) له شوێنی خۆی ده‌رچوو هێنایه‌وه جێگای خۆی وه‌ك خۆی لێهاته‌وه، هه‌روه‌ها له شه‌ڕی به‌در به دوعای پێغه‌مبه‌ر لقی دارخورما بوون به شیر‌و سه‌حابه‌كان شه‌ڕیان پێی ئه‌كرد.
به‌ڕێزان: له سه‌رووی ئه‌و هه‌موو موعجیزانه موعجیزه‌ی قورئانی پیرۆزه، كه ئه‌مه‌یان هه‌تاهه‌تایه به‌رده‌وامه هیچ كه‌س نه‌یتوانیوه‌و ناشتوانن كه هاوشێوه‌ی ئه‌و قورئانه دابنێن و بنووسنه‌وه هه‌روه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: (قُلْ لَئِنِ اجْتَمَعَتِ الْإِنْسُ وَالْجِنُّ عَلَى أَنْ يَأْتُوا بِمِثْلِ هَذَا الْقُرْآنِ لَا يَأْتُونَ بِمِثْلِهِ وَلَوْ كَانَ بَعْضُهُمْ لِبَعْضٍ ظَهِيرًا). واته: (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم پێیان بڵێ: سوێند به خوا ئه‌گه‌ر هه‌موو ئاده‌میزادو په‌ریه‌کان کۆ ببنه‌وه‌و (هه‌وڵی به‌رده‌وام بده‌ن تا) قورئانێکی وه‌کو ئه‌مه دانێن و بیهێننه (مه‌یدان) ناتوانن کاری وابکه‌ن و ناتوانن له وێنه‌ی بهێنن، ئه‌گه‌ر چی هه‌موو لایه‌کیان ببنه پشتگیرو یارمه‌تیده‌ری یه‌کتر).
به‌ڕێزان: دادپه‌روه‌ری پێغه‌مبه‌ر وه‌ك موعجیزه وابووه كه ده‌فه‌رمووێ: (وَاللَّهِ، لَوْ أَنَّ فَاطِمَةَ بِنْتَ مُحَمَّدٍ سَرَقَتْ لَقَطَعْتُ يَدَهَا). واته: سوێند به خوا ئه‌گه‌ر فاتیمه‌ی كیژی (موحه‌مه‌د) دزی بكات ده‌ستی ده‌بڕم. هه‌روه‌ها پێكه‌وه‌ژیانی پێغه‌مبه‌ر له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ئایینه‌كانی تر جێگای سه‌رسوڕمانه، بۆ نموونه جارێك جه‌نازه‌یه‌ك به‌لای پێغه‌مبه‌ر تێپه‌ڕێندرا، ئه‌ویش له‌به‌ری هه‌ڵستا پێوه، گووتیا: ئه‌مه جه‌نازه‌ی جوله‌كه‌یه‌كه! چۆن له‌به‌ری هه‌ڵده‌ستی؟ فه‌رمووی: (ألیست نفسا) واته: ئه‌ی مرۆڤ نییه. هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌رمان دروودی خوای له‌سه‌ر بێت پێشوازی له وه‌فدێكی نه‌سرانیه‌كانی نه‌جران كرد‌و له مزگه‌وتی خۆی مێوانداری كردن، رێگاشی پێدان له ته‌نیشت موسڵمانان عیباده‌تی خۆیان بكه‌ن. هه‌روه‌ها گه‌نجێكی جوله‌كه نه‌خۆشبوو پێغه‌مبه‌ر به‌بێ دوو دلی سه‌ردانی كرد.
هیوادارین موسڵمانان رێبازه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر جێبه‌جێ بكه‌ن له باره‌ی پێكه‌وه‌ژیان و دادپه‌روه‌ری. |